رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

لەژێر کڵاوڕۆژنەیی فێرگەوە

تیمی پەروەردەی رێکخراوی ئازادوبوون، لە زانکۆی سلێمانی، سیمینارێکیان بۆ مامۆستاو پەروەردەناس (سروە نوری عەزیز) رێکخست.

هاوپشتی بەشێك لە رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی سلێمانی لە كەمپینی فشار

ئیمە وەك بەشێك لە رێكخراوەكانی كۆمەلگەی مەدەنی، رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ، رێكخراوەكانی ژنان لە رێگەی ئەم نامەیەوە پشتیوانی خۆمان ڕادەگەیەنین بۆ مانگرتنی گروپی فشار لەبەردەم نوسینگەی پەرلەمانی كوردستان.

گفتوگۆیەکی ئابووری سازدەکرێت

دووەمین چالاکی ساڵۆنی فکری، بۆ (کاوان فەرەج ) لەسەر پرسی “تەوژمی بازنەیی داهات و پەیوەندی نێوان سێکتەرەکانی ئابووری لە هەرێمی کوردستاندا” بەڕێوەچوو.

هەلی كار

رێكخراوی ئازادبوون، ژمارەیەك هەلی كار بۆ پرۆژەی چاودێری و هەڵسەنگاندی رەوشی ژینگە لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە رادەگەیەنێت.

راگەیاندراوی ڕۆژنامەوانی تیمی كوردستانی عێراقی CPT، پەیوەند بە دۆسیەی زیندانیانی بادینان

ئێمە چاوەڕوان بووین بڕیارەکەی ٢٢ی شوباتی سەرۆکایەتی هەرێم، کە لە ٢٣ی شوباتدا بڵاوکرایەوە، تۆمەتەکانی سەر ڕۆژنامەوان و چالاکوانە زیندانیکراوەکانی بادینان هەڵبگرێت و دەستبەجێ بڕیاری ئازادکردن و قەرەبوکرنەوەیان بۆ دەربکات

بەیاننامەیەک لە رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی

لە بەیاننامەیەکدا چەند ڕێکخراوێک سەرکۆنەی کوشتنی دۆسکی ئازاد دەکەن و بە کردەوەیەکی نامرۆڤانەی ناودەبەن؛ هەروەها داوا لە ئازادیخوازان دەکەن لە بەرامبەر ئەم کوشتنەدا، هەڵوێستیان هەبێت. 

تاوەکوو باشتر بەرەو ئامانجەکانمان هەنگاو بنێین

بەشی میدیای رێکخراوی ئازادبوون دوای یەک مانگ وەستاندنی کارەکانی میدیای ئازادبوون بە مەبەستی نوێکردنەوەی فۆرم و ناوەڕۆکەکەی، ئەوا ئەمڕۆ رێککەوتی (٢٠٢٢/٢/١) میدیای ئازادبوون دەگەڕێتەوە لاتان.

یەکەمین دیداری ئازادبوون بەڕێوەدەچێت

ڕۆژی پێنچ شەممە ٢٠٢١/١٢/١٦ ڕێکخراوی ئازادبوون بۆ تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان لە ساڵیادی دامەزراندنیدا، یەکەم دیداری ئازادبوون بەڕێوەدەبات. دیدارەکە لە کاتژمێر( ١٠ی بەیانی تاوەکو