رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

خولی راهێنانی فەرمانبەرانی فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی و هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت

Facebook
Twitter
LinkedIn

لەچوارچێوەی (پرۆژەی چاودێڕی و خستنەڕووی ڕەوشی ژینگە و بڵاوکردنەوەی هۆشیاری و بنیادنانی تواناکان) کە لەلایەن رێکخراوی پردێک بۆ- UPP جێبەجێ دەکرێت، بەهاوبەشی لەگەڵ رێکخراوی ئازادبوون، بە پاڵپشتی دارایی یەکێتی ئەوروپا لە رێگەی UNDP و پرۆژەی “HIWAR”,راهێنانێکی سێ رۆژە بۆ ژمارەیەک چاودێر و فەرمانبەری فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی و هەڵەبجە ئەنجامدرا.
لە ڕۆژی یەکەمدا بەرێز (د.ڕێزان عومەر رەشید) خاوەنی دکتۆرا لە ئیکۆلۆژی و پیسبوون و مامۆستا لە زانکۆی سلێمانی، باسی لە پیسبوونی هەوا لە شوێنە داخراوەکان کرد، پاشان باسی لە کاریگەرییەکانی پیتڕۆڵ لەسەر ژینگە کرد ،لەکۆتایشدا بەرێز (دیار غەریب) بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی، تێڕوانین فەرمانگەکەی بۆ کاری چاودێری لەسەر ژینگە روونکردەوە.
رۆژی دووەم، (د.ساڵح نەجیب) پسپۆڕ و مامۆستای زانکۆ، بەووردی باسی لە (چاودێری و هەڵسەنگاندنی ژینگە) کرد، لەکۆتایشدا بەرێز (دیار غەریب) بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی، تێڕوانین فەرمانگەکەی بۆ چاودێران روونکردەوە.
رۆژی سێیەم، بۆ ماوەی سێ کاتژمێر (د.کارزان عەبدوڵڵا) پسپۆڕ و مامۆستای زانکۆی هەڵەبجە، باسی دوو بابەتی کرد بە ناونیشانی (چۆن ڕوبەڕووی دیاردەی گۆڕانی كەش و هەوا ببینەوە، چۆن مامەڵە لەگەڵ خاشاکدا بکەین). دواتر پارێزەر (ڕاژان ئاسۆ) باس لە (یاسا و ڕێنماییە ژینگەییەکان) کرد، دواتر شایی ئاوات، بەرێوەبەری بەشی راگەیاندن و هۆشیاری وتەی کۆتای فەرمانگەی ژینگەی بۆ چاودێری پێشکەشکرد.
ماوەی راهێنانەکە سێ رۆژبوو، تیایدا (١٢) کاتژمێر بابەتی ژینگەیی لە لایەن ژمارەیەک پسپۆڕ و مامۆستای زانکۆ و خاوەن ئەزموونەوە پێشکەشکرا.