رێکخراوی ئازادبوون، رێکخراوێکی ناحکومیى سەربەخۆى قازانجنەویستە، لەپێناو ئازادى و سه‌ربه‌خۆیی تاكه‌كه‌س و تواناسازیكردن له تاک به ئاڕاسته‌ی په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان، له ڕێگەی خه‌باتی مه‌ده‌نی بەرامبەر دەسەڵاتەکانی یاسادانان، دادوەری و جێبەجێکردن، بە ئامانجی دروستکردنی هۆشیاری و فه‌راهه‌مكردنی كولتووری مه‌ده‌نی و دیموكراسی و هه‌لی چونیه‌ک له هه‌موو بواره جیاوازه‌كانی كه‌رتی گشتی و تایبه‌تدا کار دەکات. ڕێکخراوەکە لەژێر ڕۆشنایی یاسای ژمارە ١ی ساڵی ٢٠١١، مادەکانی ١٠ و ١١ لە هەمان یاسادا، کە لە پەرلەمانی کوردستان – عێراق تایبەت بە ڕێکخراوە ناحکومییەکان لە هەرێمی کوردستان دەرچووە، بە بوونی مەرجە یاساییەکان لە داوای تۆمارکردندا، لە بەرواری ١٦\\١٢\٢٠١٩ لە فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان تۆمار کراوە.