رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

ژمارەیەک لە زیندانیانی بادینان و گوهدار زێباری دەستیان بە مانگرتن کردووە

Facebook
Twitter
LinkedIn

ژمارەیەک لە زیندانیانی بادینان کە ماوەی نزیکەی ساڵێکە دەستگیرکراون تا ئێستا ڕۆژی دادگاییان دیاری نەکراوە و لەگەڵ گوهدار زێباری سزادراوی بادینان دەستیان بە مانگرتن کردووە و چەند داوایەکیشیان هەیە.

ئەیھان سەعید، نوێنەری زیندانیانی بادینان ڕوونکردنەوە و داواکاری ژمارەیەک لە زیندانیانی بادینانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند “پێنچ زیندانی بادینان کە خەڵکی شێلادزێن و لەگەل گوھدار زێباری و چەند زیندانییەکی دیکەدا ماوەی ٣ رۆژە دەستیان بە مانگرتن کردووە لە خواردن و دۆخیان باش نییە”.

ئەو ڕوونکردنەوەی ئەو زیندانیانەی بڵاوکردووەتەوە و کە دەڵێن: لەسەرەتای رفاندنمان لە لایەن ھێزە ئەمنیەکانەوە زۆر بە توندی ئەشکەنجدراوین (دوو پەنجەی ئەمجەد رێکانی کە وەکو ھێمای ئازادی لە رەسمەکان بەرزیدەکردنەوە شکێنراون) و لەژێر ھەڕەشەو تەعزیبدا دانپێدانانیان لەسەر ھەندێک تاوان پێ کردوین و ڤیدیۆ کراوین و بڵاویشیدەکەنەوە”.

ئەو زیندانیانە باس لەوە دەکەن کە بێ جگە لەوەی رێگەیان پێ نادەن پارێزەرەکانیان ببینن، شەڕی دەروونیان لەگەڵ دەکرێت و دەشڵێن “لەکاتی لێکوڵینەوەدا گشت وتە و ئیفادەکانمان گۆڕدراون و پێیان ئیمزا کردوین کە نەمان زانیوە چی نوسراوە”.

ئاشکرای دەکەن کە ماوەی سێ ڕۆژە دەستیان بە مانگرتن کردوە لە خواردن و داوا لە UN و رێکخراوە ناوخۆیی و جیھانیەکانی مافی مرۆڤ، میدیاکان، پەرلەمانتاران، لایەنە سیاسیەکان و گشت خەڵکی کوردستان دەکەن کە “فریامان کەون و دۆخمان زۆر خراپە”.

داواش دەکەن ڕێیانبدەن پارێزەرەکانیان ببین  و ڕۆژی دادگاییکردنیان دیاریبکرێت و دەشڵێن: ئێمە و ھاورێ حوکمدراوەکانمان وەکو گوھدار زێباری لە ئاساشی گشتیەوە بگوازرێنەوە بۆ چاکسازی گەوران لە ھەولێر یان دھۆک.

ئەوان تەحەدا دەکەن کە زیندانیانی شێلادزێ و بادینان یەک تاوانیان نیە و ئەگەر یاسا سەروەرە بێت، دەبێت ئازادبکرێین تەنیا تاوانیان رەخنە و بیرورای جیاواز و خۆپیشاندان و خەباتێکی مەدەنی بووە.

ئەیهان دەڵێت “زیندانیانی بادینان پێیان وتین ئەگەر کەیسەکەمان یەکلایی نەکرێتەوە تا مردن لە مانگرتن بەردەوام دەبین”.

ناو و رۆژی رفاندنی چالاکوانە دەستگیرکراوەکان کە تا ئێستا دادگایی نەکراون:

مەحمود ناجی صديق (چالاکوان) .. شێلادزێ ٩/١٢/٢٠٢٠

کوڤان طارق جبرائیل (چالاکوان) .. شێلادزێ ٩/١٢/٢٠٢٠

یوسف شەریف ئیبراهیم (چالاکوان) .. شێلادزێ ٩/١٢/٢٠٢٠

ئەمجەد یوسف موستەفا (چالاکوان) .. شێلادزێ ١٤/١٢/٢٠٢٠

نێچیرڤان بەدیع حاجی (چالاکوان) .. شێلادزێ ١٤/١٢/٢٠٢٠

گوھدار زێباری (رۆژنامەوان) .. ئاکرێ ٢٢/١٠/٢٠٢٠ حوکمدراوە و نەقلی چاکسازی ناکرێ

سەرچاوە: ئاوێنە