983
رۆژی چوارشەممە، رێککەوتی (٢٠٢٢/٣/٢) رێکخراوی ئازادبوون، لە سلێمانی یەکەم گفتوگۆی (پڕۆژە یاسای پەروەردە)ـی بەڕێوە برد.
ئامانجی ئەم گفتوگۆیە پێشکەشکردنی پەیپەری رەخنەی تیمی پەروەردەی رێکخراوەکە بوو لەسەر (پڕۆژە یاسای پەرەوەردە و فێرکاری لە هەرێمی کوردستان) کە پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کردووە.
گفتوگۆکە بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک شارەزای بوارەکە بەڕێوە چوو، هەروەها رای بەشداربووان وەرگیرا بە مەبەستی کەم و زیادکردن لەو پەیپەرەی تیمەکە ئامادەیان کردبوو.
ئەم گفتوگۆیە لە هۆلی سینەما سالم لە کاتژمێر 2:30 نیوەڕۆ تاکوو 6:30 بەردەوام بوو.
بۆ ناردنی سەرنج و تێبینی پەیوەندی بکەن بەم ژمارە و ئیمێڵەوە:
07702104244
rebwar.hamakarim@gmail.com