38
بەرواری ٢٤-٨-٢٠٢٤ لە چوارچێوەی هەڵمەتى هۆشیارى دەربارەى مەترسیی و کاریگەرییەکانى پەینى کیمیاى و قڕکەرەکشتوکاڵییەکان لەسەر بەرهەمە خۆراکییەکان و ئیکۆسیستەم، تیمی ژینگەیی ڕێکخراوی ئازادبوون لەژێر دروشمى (ئەو خۆراکەى تۆ دەیخۆیت بەژەهر گەورەکراوە)، کۆڕێکی بۆ توێژەر و مامۆستا (د.شنە شەریف عبداللە) بە ناونیشانی (کارکردن بۆ بنیادنانەوەی کەلەپووری کشتوکاڵی سروشتی و پاراستنی تۆوی خۆماڵی وەک چارەسەر)، سازدا.