رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

مافەکانى مرۆڤ و ئازادى ڕادەربڕین: دادگایى کردن لە هەرێمى کوردستانى عێراق

Facebook
Twitter
LinkedIn

راپۆرتی یۆنامی لەبارەی پرۆسەی دادگایكردنی چالاكوانان لە هەولێرو دهۆك بۆ ساڵی 2021:


• لەو دادگایكردنانەدا، كەسەكان بەتاوانی مەترسیدار تۆمەتباركراون، لەسەر بنەمای حوكمی ناڕوون‌و ناورد، بەبێ بیانویەكی گونجاو سەبارەت بەو حوكمانەی لەلایەن دادگاوە دەركراون.
• هەموو ئەو ئەحكامانەی یاسای تاوان كە ئەو كەسانەی پێ تۆمەتبار كراوە بریتین لە بڕگەی لێڵ‌و ناڕوون كە پێناسەیەكی روونی تاوانەكانی پێوە دیار نییە.
• یۆنامی‌و كۆمسیاری باڵای مافەكانی مرۆڤی سەربە نەتەوە یەكگرتووەكان تێبنی ئەوەیان كردووە ئەو بەڵگانەی لە دانیشتنەكانی دادگا پێشكەش كراون، لەگەڵ پێوەرە نێودەوڵەتییەكانی مافەكانی مرۆڤدا ناگونجێن، بەتایبەتی پێشێلكاری لە مافی تۆمەتبار لە داواكردن بۆ پشكنین‌و پشتڕاستكردنەوەی ئەو گەواهیانەی كە لەدژی ئەو خراونەتەڕوو.
• بەڵگەكان كە لە “هەواڵدەری نهێنی” وەرگیراون، یۆنامی‌و كۆمسیاری باڵای مافەكانی مرۆڤ تێبینی ئەوەیان كردووە هیچ یەكێك لەو هەواڵدەرە نهێنیانە لە لە دانیشتنەكانی دادگا ئامادەنەبوون بۆ ئەوەی وتەكانیان پشتڕاست بكەنەوە.
• تێبینی ئەوەمان نەكردووە دادگا هیچ بەدواداچونێك بكات بۆ “دانپێدانانی زۆرەملێ” كە زۆربەی تاوانبارانی كەیسەكان باسیان كردووە.
• هیچ پشكنینێكی پزیشكی لە قۆناغەكانی لێكۆڵینەوە‌و رێكارەكانی دادگایكردن بۆ راگیراوان نەكراوە جگە لە پشكنینی كۆڤید 19 نەبێت.
• رێگەنەدراوە پارێزەر لەكاتی لێكۆڵینەوەكاندا ئامادەبێت.

ئەم ڕاپۆرتە، مافەکانی مرۆڤ و ئازادی ڕادەربڕین: دادگاییکردنەکان لە هەرێمی کوردستانی عیراق، لەلایەن نوسینگەی مافەکانی مرۆڤی یونامییەوە ئامادەکراوە، بە گوێرەی دەسەڵاتەکەی لە ژێر رۆشنایی بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی ٢٥٧٦ (٢٠٢١)، و نوسینگەی کۆمسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتوەکان. 

بۆ خوێندنەوەی کۆی ڕاپۆرتەکە کلیک بکە