رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

راهێنانێکی سێ رۆژە بۆ چالاکوانان و رۆژنامەنووسان ئەنجام دەدرێت

Facebook
Twitter
LinkedIn

لەچوارچێوەی (پرۆژەی چاودێڕی و خستنەڕووی ڕەوشی ژینگە و بڵاوکردنەوەی هۆشیاری و بنیادنانی تواناکان) کە لەلایەن رێکخراوی پردێک بۆ- UPP جێبەجێ دەکرێت، بەهاوبەشی لەگەڵ رێکخراوی ئازادبوون، بە پاڵپشتی دارایی یەکێتی ئەوروپا لە رێگەی UNDP و پرۆژەی “HIWAR”.راهێنانێکی سێ رۆژە بۆ کۆمەڵێک چالاکوان و رۆژنامەنووسان ئەنجامدرا.

راهێنانەکە بۆ ماوەی سێ رۆژ لە (٢٤ تا ٢٦ /٩ / ٢٠٢٢) بەردەوام بوو، وە تیایدا (١٢) کاتژمێر بابەت پێشکەشکرا، لە لایەن ژمارەیەک پسپۆڕ و مامۆستای زانکۆ و خاوەن ئەزموون.

 لە رۆژی یەکەمدا (د.دارا محەمەد ئەمین) یەکەم وەزیری ژینگە لە هەرێمی کوردستان ساڵی ٢٠٠٦-٢٠١٠، سەرنوسەری گۆڤاری ژینگە و ژیان ٢٠٠٦-٢٠١٠،هەڵگری دکتۆراکەی لەسەر تاوانە ژینگەییەکان لە ساتەکانی شەڕ و جەنگدا، باسێکی وردی پێشکەشکرد، لەسەر سەرەتاکانی دامەزراندنی وەزارەتی ژینگە و دواتر باسی لە وردەکاری یاسای ژمارە (٨)ی ساڵی (٢٠٠٨) کرد.

هەمان رۆژ لەبەشی دووەمی راهێنانەکەدا، راهێنەر سوبحان حسین، دەرچوی بەشی زانستەکانی ژینگە لە زانکۆی سەڵاحەدین، فەرمانبەر لە فەرمانگەی ژینگە، دووباسی پێشکەشکرد، یەکەم، لەسەر (ناسین و ڕۆڵی فەرمانگەکان لەپاراستنی ژینگەو چۆن بتوانن سوودیان لێ وەربگرن لەکاتی کاری میدیایی)، دووەم لەسەر (ئاشنابوون بە بابەتە ژینگەیەکان کە لە ئێستادا گرفتن، چۆن کاریان لەسەر بکەین).

لە رۆژی دووەمدا بەرێز (د.ڕێزان عومەر رەشید) خاوەنی دکتۆرا لە ئیکۆلۆژی و پیسبوون و مامۆستا لە زانکۆی سلێمانی، باسی لە پیسبوونی هەوا و دواتر پیسبوونی هەوا لە شوێنە داخراوەکان کرد.

لە کۆتا رۆژدا، بەرێز (محەمەد مەحوی) بەڕێوەبەری پێشووی فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی، ئێستاش بەرپرسی بەشی ئنفێكشن كۆنترۆل لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و بەرپرسی لیژنەی كۆكردنەوەو چارەسەری پاشەرۆی پزیشكی نەخۆشخانەكان، باسی لە (مەترسی پاشەڕۆ پزیشکیکانە لەسەر ژینگە) کرد .

دواتر (د.ساڵح نەجیب) پسپۆڕ و مامۆستای زانکۆ، باسی لە (چاودێری و هەڵسەنگاندنی ژینگە) کرد و بە ووردی ئاماژەی بۆ هەنگاوەکان کرد.