رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

شەوی هاوپشتی لە نەخۆشخانەی هیوا

Facebook
Twitter
LinkedIn

دەستەی داکۆکیکاران لە نەخۆشخانەی هیوا چالاکییەک بەناوی “شەوێک بۆ هاوپشتی لە نەخۆشخانەی هیوا” لە ڕێکەوتی ١٦\٥\٢٠٢٢ ڕێکدەخەن. ئەم چالاکییە لە 4ی دوانیوەڕۆ وە بۆ بەیانی 9:30، لە 9:30 بۆ 10:30 کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی و خستەڕووی یاداشتی دەستەی داکۆکیکارانی نەخۆشخانەی هیوا بەردەوام دەبێت.

هەروەها دەستەی داکۆکیکار لە ژێر ناونیشانی بانگەوازێک دوا لە هاوڵاتییان دەکەن: “تۆش لەگەڵمان بە بۆ ئەوەی ژیانی نەخۆشانی نەخۆشخانەی هیوا پارێزراو بیت لە مەرگ بە هۆکاری کەمی دەرمان، کەمێ ئامێری پێویست و ماندووبونی زیاتر لە توانای  پزیشک و کارمەندان.”