رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

سەردانی دەستەی داکۆکیکاران بۆ نەخۆشخانەی هیوا

Facebook
Twitter
LinkedIn

رۆژی چوار شەممە رێککەوتی (١٣/٤/٢٠٢٢) دەستەی داکۆکیکاران لە نەخۆشخانەی هیوا کە رێکخراوی ئازادبوونیش ئەندامی ئەو دەستەیەیە، سەردانی نەخۆشخانەی هیوایان کرد و چۆنێتی داکۆکی ڕێخراوەکان لە نەخۆشخانەکە تاوتوێکرد و باسی گرفتەکانی نەخۆشخانەکە کرد کە گەورەترینیان بریتین لە کێشەی (دەرمان و هێزی مرۆیی) کە بەپێی وتەکانی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە بێت، ئاستی کێشەکە گەیشتۆتە سنووری کارەساتبار.

سەرەنجام بڕیاردرا کۆمەڵێک چالاکی بەرچاو بۆ داکۆکیکردن لە نەخۆشخانەی هیوا لەلایەن داکۆکی کارانەوە ئەنجام بدرێت.

جێگەی بیرهێنانەوەیە، مانگی (٦ تا ٨/ ٢٠٢١) لە ئۆفیسی ئازادبوون چەندین کۆبوونەوە ئەنجامدرا بۆ گفتوگۆ لەسەر چارەی کێشەکان و سەرەنجام یاداشتێک ئامادەکراو نوێنەرانی دەستەی داکۆکیکار لە رێککەوتی (٢٢/٨/٢٠٢١) پێشکەشی لیژنەی تەندرووستی پەرلەمانیان کرد، بە ئامانجی ئەوە پەرلەمانی کوردستان فشار لە وەزارەتی تەندروستی و حکومەت بکات بۆ دابینکردنی پێویستییەکانی نەخۆشخانەی هیوا.

یاداشتی دەستەی داکۆکیکار