رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

“من ناهێڵم ئەم مەرگە ژیان بیری بچێتەوە”

Facebook
Twitter
LinkedIn

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی (٢٠٢٢/٣/٢٣) لەلایەن ڕێکخراوی ئازادبوونەوە سیمینارێک بەناونیشانی “ئەو مرۆڤانەی، نەگۆڕەکانی بیابان جێی کردنەوە و نە چیاکان ئامێزی بۆ کردنەوە” بۆ هەر دوو بەڕێز “هۆمەر محەمەد” و “مەنسور تەیفوری” ڕێکخرا.
شایانی ئامژەیە ئەم سیمینارە بەشێکە لە پرۆژەکانی ئازادبوون بەناوی ساڵۆنی فکری کە لە هەر ساڵۆنێک بابەتێکی گرینگ لەلایەن کەسانی شارەزا تاوتوێ دەکرێت و بە ئامادەبوونی گوێگران و پرسیارەکانیان کەشێکی لەبار بۆ گفتوگۆ دەڕەخسێت.
ناوەڕۆکی ئەم سیمنارە ئاوڕدانەوەیەک بوو لە ئەنفال و هەروەها تاوتوێکردنی ئەنفال لە لایەنە فکری و فەلسەفەییەکەی بۆ ئەوەی دەلاقەیەکی تازە بێت بۆ بینینی ئەنفال و کارەساتەکانی.
هەروەها لەم سیمینارە کتێبی یادەوەرییەکانی ئەنفالستان کە لەلایەن بەڕێز “هومەر محەمەد”ـەوە ئامادەکراوە پێشکەشی زۆر بەڕێز “کاک هاشم” یەکێک لە ڕزگار بووانی ئەنفال کرا.

من ناهێڵم ئەم مەرگە ژیان بیری بچێتەوە، نێوە دێڕێکی ناو دیوانی (گۆڕستانی چراکانی)ی مامۆستا (شێرکۆ بێ کەس)ە.