رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

لە بناری گۆیژەوە بەشداری هەڵمەتی نێونەتەوەیی هەینی بۆ داهاتوو كرا

Facebook
Twitter
LinkedIn

لە (٢٣/٩/٢٠٢٢) ژێر دروشمی (ئێمە دەتوانین جیهانێكی دادپەروەر و ژینگەدۆست بونیات بنێین)، رێكخراوی ئازادبوون و رێكخراوی بیمە بە ئامادوەبونی گەنجان، چالاكوانان، خەمخۆرانی ژینگە لە گردبونەوەیەكی رەمزیدا لە بناری كۆیژە لە شاری سلێمانی بەشداری بزوتنەوەی نێونەتەوەیی (هەینی بۆ داهاتوو) یان كرد.
لە گردبونەوەكەدا پەیامی هەردوو رێكخراوو هەڵمەتی جیهانی هەینی بۆ داهاتوو لە لایەن هەڵوێست عبداللە خوێنرایەوە،دواتر چەند وتەیەك لە لایەن مامۆستایانی زانكۆ و ژینگەدۆستان بەو بۆنەوەیە پێشكەشكرا لەبارەی چۆنیەتی بەهێزكردنی پاڵپشتی ژینگەو بەشداری هاوڵاتیان .
لەبەرەبەری (٢٧ هەمین لوتكەی كۆنفرانسی ژینگەیی لایەنەكان) كە بریارە بە ئامادەبوونی سەركردەیی وڵاتان لە نیوەی مانگی ١١ لە میسر ئەنجام بدرێت.
‎ئامانجی ئەم بزاڤە نێونەتەوەییە ، هەینی بۆ داهاتوو، دروستكردنی فشارە بۆ سەر كۆمپانیا و حكومەتەكانی جیهان و بنیاتنان و بەهێزكردنی رۆڵ و دەسەڵاتی سیاسییە بۆ هاوڵاتیان، لە پێناو جیهانێكی دادپەروەر و ژینگە دۆست .
‎بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی بزوتنەوەی (هەینی بۆ داهاتوو)، تكایە كلیكی ئەم بەستەرە بكەن:
https://fridaysforfuture.org/