رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

کۆبوونەوەی دامەزراندنی تۆڕی پشتیوانی لە پرسیە ژینگەییەکان لە هەڵەبجە

Facebook
Twitter
LinkedIn

رۆژی دووشەممە ڕێککەوتی (٢٠٢٢/١٠/٢٤) دووەمین کۆبوونەوەی دامەزراندنی تۆڕی پشتیوانی لە پرسە ژینگەییەکان بە ئامادەبوونی لایەنی پەیوەندیداری حکومی و نا حکومی لە شاری هەڵەبجە ئەنجامدرا.

لە کۆبوونەکەدا گفتوگۆ کرا لەسەر هەڵبژاردنی بابەت و شوێنی ئەنجامدانی بۆ چالاکییەکانی تۆڕەکە، دواتر ئەو لایانانە دەستنیشانکران کە پێویستە فشار بخرێتە سەریان، لە کۆتا کاریشدا ئەو لایەنانە دیاریکران کە دەتوانن پشتیوانی لە تۆڕەکە و ئامانجەکانی بکەن.

کۆبوونەوەکە لەچوارچێوەی (پرۆژەی چاودێڕی و خستنەڕووی ڕەوشی ژینگە و بڵاوکردنەوەی هۆشیاری و بنیادنانی تواناکان) بوو کە لەلایەن رێکخراوی پردێک بۆ- UPP جێبەجێ دەکرێت، بەهاوبەشی لەگەڵ رێکخراوی ئازادبوون، بە پاڵپشتی دارایی یەکێتی ئەوروپا لە رێگەی UNDP و پرۆژەی  .“HIWAR”,