ئیمە وەك بەشێك لە رێكخراوەكانی كۆمەلگەی مەدەنی، رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ، رێكخراوەكانی ژنان لە رێگەی ئەم نامەیەوە پشتیوانی خۆمان ڕادەگەیەنین بۆ مانگرتنی گروپی فشار لەبەردەم نوسینگەی پەرلەمانی كوردستان لە سلێمانی كە پێك هاتوون لە چالاكوانانی گەنجی شارەكانی گەرمیان وەك ( كفری، كەلار، خانەقین، دەربەندیخان)، كە لەماوەی چەند ڕۆژی رابردوودا نارەزایەتی جدیان رێكخستوە بۆ تەواوكردنی دووسایدی نیوان كەلار و سلێمانی، ئێمە ئەم رێكخراوانەی ناومان هاتوە بە ئەركی خۆمانی دەزانین پشتیوانی دەربڕین و هاوخەمیانین لە هەمانكاتدا بە داوایەكی رەوای دەزانین كە تایبەتە بەپاراستنی هەموو ئەو هاوڵاتیانەی هاتووچۆ دەكەن لە نیوان رێگای نیوان كەلار ـ سلێمانیو ئەو ئامارە خەتەرناكەی چالاكوانانی گەرمیان لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا خستویانەتە روو زەنگێكی مەترسیدارەو دەبیتە هۆكاری ماڵوێرانی دەیان خێزانی تر و دروستكردنی ئاستەنگی هاوتووچۆی هاوڵاتیان. ئەم زەنگە پێویستە هەمووان گرنگی پێبدەنو لە ئاستی بەرپرسیارییەتیدا بن لەبەر ئەوەی پاراستن و كۆتایی هینانە بەو بەردەوامیو ئاستەنگیەی كە هاوڵاتیانی سنوردار كردوە كە هەموومان بە رێگای مەرگ ناوی دەنێین.
لێرەوە نیگەرانی خۆمان لەگەڵتان دەردەبڕین كە تا ئیستا كەسانی دەسەڵاتدار وەڵامی نەدانەتەوە، سەرەرای ئەنجامدانی چەندین كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی و چاوپێكەوتن و گەیاندنی دەنگتان بە دەسەڵاتداران، جێگەی نیگەرانیە ئیوە لە ماوەی (١٢) رۆژدا كە قۆرسترین جۆری چالاكی مەدەنیتان دەستپێكردوە، بەڵام ئەوانەی بڕیاریان بەدەستە لەبەرامبەر هەولێ ئیوەدا بێدەنگن. داوادەكەین بە زووترین كات ئەم داوایە وەڵامی بدرێتەوە ئەو بڕە پارەیەی پێویستە تەرخان بكریت بۆ تەواوكردنی ئەم رێگایە.
ناوی ریكخراوەكان :
١/ ڕێكخراوی خەڵك بۆ گەشەپێدان (PDO)
٢/ڕیكخراوی ڕاگەیاندن و ڕوناكبیری ژنان
٣/تۆڕی هاوكاری كۆمەڵایەتی
٤/دەستەی داكۆكیكاران لە نەخۆشاخانەی هیوا
٥/ڕێكخراوی دابین بۆ گەشەپێدانی دیموكراسیو مافی مرۆڤ
٦/ڕێكخراوی پەنای کار
٧/سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ
٨/ڕێکخراوی بەدیل بۆ دیبەیت
٩/ڕیکخراوی ئازادبوون
١٠/ڕێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان
١١/ڕێکخراوی چاودێری میدیای کوردی
١٢/ڕێکخراوی ڕاسان
١٣/ڕێکخراوی فریم ئاڕت
١٤/پرۆژەی ژن ژیانە مەیکوژە
22/9/2022