رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

میوانداری ئەکادیمی و تێکۆشەری کوردستانی (هۆمەر شێخ موس) لە رێکخراوی ئازادبوون

Facebook
Twitter
LinkedIn

رۆژی چوار شەممە، رێککەوتی (٢٠٢٢/١٠/٢٦) بەڕێز (هۆمەر شێخ موس) سەردانی ئۆفیسی ئازادبوونی کرد و لەلایەن ژمارەیەک ئەندام و دۆستی رێکخراو پێشوازی لێکرا و لەسەر چەند پرسێک گفتوگۆکرا.
لەسەرەتادا بەرێز (هۆمەر شێخ موس) وەک تێکۆشەرێکی کوردستانی، باسی لە بارودۆخی ھەریەک لە پارچەکانی کوردستانی کرد، زۆر بە تایبەت ستایشی خەباتی مەدەنییانەی ژنان و تێکڕای رۆژھەڵاتی کوردستانی کرد کە ئێستا ھەموو ئێرانی گرتۆتەوە و دروشمی ( ژن-ژیان- ئازادی) بۆتە دروشمێکی جیھانی.
پاشان خوێندنەوەی خۆی لەسەر سەرەتاکانی سەرهەڵدانی جوڵاندنەوەی چەکداری لە کوردستان پێشکەشکرد، بە وردی ئاماژەیدا بە زیانەکانی جوڵاندنەوەی چەکداری، چ لە کوردستان و چ لە دنیادا.
دواتر باسی لە گرنگی جوڵاندنەوەی مەدەنی کرد و کاریگەری رێکخراوەکانی لەو مەیدانەدا روونکردنەوە.
لەم بارەوە تێکۆشانی رێکخراوی ئازادبوونی بەرز نرخاند، کە بەڕێزی لە سەرەتای دروستبوونیەوە، بەشدار و ھاوکاری بووە.
پاشان ئامادەبوان بەچەند پرسیار و رونکردنەوە گفتوگۆکەیان دەوڵەمەند تر کرد.