رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

شارەزایانی پەروەردە لە ناوخۆی و دەرەوەی هەرێم گفتوگۆ دەکەن

Facebook
Twitter
LinkedIn

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 16/7/2022، لە هۆڵی رێکخراوی ئازادبوون، تیمی پەروەردەی رێکخراوی ئازادبوون گفتوگۆیەکی کراوەی سازکرد، بۆ گوێگرتن لە ئەزموونی کۆمەڵیک کادری پەروەردەیی کە لە وڵاتانی دەرەوە کاردەکەن.

گفتوگۆکە کە بەبەشداری (26) کەس بەڕێوەچوو، تاوتوێ دوو تەورکرا:چۆن ئەزموونە باشەکانی ناوخۆ پەرە پێبدرێت و ئاڵەنگارییە یاسایی و ئیدارییەکان لاببرێت لە پێناو زیادکردنی نموونە باشەکان، هاوکات میوانی دەرەوەی وڵات ئەزمونی کاری خۆیان و وڵاتەکەیان لەگەڵ بەشداربوان بەشکرد، بە ئومێدی موتوربەکردنی ئەزموونێکی نوێ لە هەرێمی کوردستان. جێگەی ئاماژەیە، ئەم تیمە لە ئۆکتۆبەری 2021 وە بە درووشمی (بنەمای بیرکردنەوەمان ڕەخنەگرانەیە، ئامانجمان ڕزگاری مرۆڤ و مرۆڤ بوونە) زنجیرەیەک دانیشتنیان سازکردە و گفتوگۆی خەمەکانی پەروەردە دەکەن، لەداوی ناردنی پرۆژە یاسای پەروەردە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بۆ پەرلەمان، پەیپەرێکی رەخنەییان لەسەر پرۆژە یاسای پەروەردە ئامادەکرد و لە رێککەوتی (2/3/2022) لە بۆنەیەکی فراواندا ئاراستەی پەرلەمان و رایگشتی کرا.