رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

ئازادبوون چەند کۆبوونەوەیەک لەسەر کارەکانی ناوخۆی رێکخراو ئەنجام دەدات

Facebook
Twitter
LinkedIn

دەستەی کارگێری رێکخراوی ئازادبوون لەسەر بنەمای ئامرازە زانسیتیەکان بەردەوامە لەسەر ئەنجامدانی کۆبوونەوە ناوخۆییەکانی رێکخراو مەبەستی هەڵسەنگاندنی کارەکانی پێشوو، دانانی پلانی داهاتوو.

دوای ئەنجامدانی گفتوگۆ سەبارەت بە شیکاری لەسەر بنەمای سوات (S.W.O.T) بۆ ڕێکخراوی ئازادبوون لە ڕێکەوتی ٢٦\٣\٢٠٢٢؛ دەستەی کارگێری زنجیرەیەک کۆبوونەوەی ئەنجامدا کە بریتی بوو لە: کۆبوونەوەی دیدگا (Vision) لە ڕێکەوتی ٦\٦\٢٠٢٢ بە شێوەی ئۆنلاین بە ئامادەبوونی ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و بەڕێزان (کاوان فەرەج ڕاوێژکاری کارگێڕی و دارایی، بەختیار عەبدوڵڵا چالاكی مەدەنی و راوێژکاری NED ئەمریکی لە هەرێمی کوردستان، گەشە دارا ئەندامی دەستەی گشتی ئازادبوون)، تێیدا گفتوگۆکرا لەسەر گرنگی دیدگا و هەنگاوەکانی دانانی کراو، دواتر دیدگەی ئازادبوون دیاریکرا. هەروەها لە ڕێکەوتی 15/6/2022 کۆبوونەوەی دانانی پەیام (Mission)  بە شێوەی ئۆنلاین و بە ئامادەبوونی دەستەی کارگێڕی و بەڕێز (هیوا عومەر ئەندامی دەستەی گشتی رێکخراو) بەڕێوەچوو، تێدا گفتوگۆ لەسەر پەیامی ئازادبوون کرا و پەیامی ئازادبوون دانرا. دواتر لە ڕێکەوتی ٢٢\٦\٢٠٢٢ گفتوگۆ لەسەر ئامانجەکانی ئازادبوون لەسەر بنەمای S.M.A.R.T.E.R بە ئامادەبوونی دەستەی کارگێڕی و میوانداری بەڕێزان (کاوان فەرەج راوێژکاری کارگێری دارایی، ئارام جەمال چالاکوانی مەدەنی و شارەزایی هەڵبژاردن، محەمەد کەریم سەرۆکی پێشووی دەستەی هاندان و وەربەرهێنان و شارەزایی ئابوری، خێڵان بەکر لێپرسراوی بەشی(JIS)  لە بەڕێوەبەرایەتی پلاندان و بەدواداچوون لە پارێزگای سلێمانی، لە کۆبوونەوەکەدا شیکاری لەسەر بنەماکانی S.M.A.R.T.E.R   بۆ ئامانجەکانی رێکخراو کرا، بە مەبەستی هەنگاونان بۆ دانانی پلانی کورت مەودا و پلانی ستراتیژی.