رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

میدیای ئازادبوون دووەم ساڵی کارکردنی بەڕێدەکات

Facebook
Twitter
LinkedIn

ئەمڕۆ (١/٧/٢٠٢٢) دووساڵ بەسەر دەستبەکاربوونی سایت و سوشیاڵ میدیای رێکخراوی ئازادبوون تێپەڕدەبیت.
لەماوەی ئەو ساڵەدا، ساتی ئازادبوون لە رێگەی بەشەکانی (هەواڵ، کولتوور، وتووێژ، بیروڕا، پەڕاو) (218) بابەتی بڵاوکردۆتەوە.
لەم ساڵدا، هاوکاتی گرنگیدا بە وەرگێرانی بابەتە فکرییەکان، گرنگی بەرچاودراوە بە قەڵەمی نووسەرانی کوردستان، بە تایبەت لەبەشی کولتوور، کە لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا کەوتەکار، کە ئامانجی لە کردنەوەی ئەم بەشە ئەوەیە میدیای ئازادبوون لەم پنتەوە شان بە شانی بواری فیکر، باشتر بەرەو ئامانجەکانی هەنگاو بنێت کە بیناکردنی جیهانبینیی تاکگەرایی مۆدێرنە بە مەبەستی بنیاتنانی تاکێکی بەهێز و سەربەخۆ لە هەموو ئاستەکانی ژیاندا. لەم لینکەوە دەقی بەیانی کردنەوەی بەشی کولتوور لە سایتی ئازادبوون بخوێننەوە.
https://azadbun.com/archives/6251
میدیای ئازادبوون لەسەر ئاستی ڤیدیۆش توانیویەتی کار لەسەر زۆر کاری بەناوبانگی جیهانی بکات و چەند پلێ لیستێک لە کورتە ڤیدیۆکانی (مەکتەبی ژیان) بە ژێرنووسی کوردی بڵاوبکاتەوە، لەوانە (تیۆری سیاسی، دەرونشیکاری)، هەروەها دوو بەڵگەفیلم، بەناوی (کۆمەڵگەی پروکاو) کە باسی ژیان و فەلسەفەی بیۆنگ چول هان دەکات و بەڵگەفیلمی سەدەی خود، کە لە چوار بەش پێکدێ و تائێستا یەک بەشێ بڵاو بووەتەوە و لە داهاتوودا بڵاودەبێتەوە.
لینکی چەناڵێ یوتوبی ئازادبوون:
https://www.youtube.com/channel/UCMfDmlpX5C0eYAzlkpvO6pw/playlists
میدیای ئازادبوون لەماوەی ئەم یەک ساڵەدا هەوڵی داوە تەرکیز بکاتە سەر بابەتە فکری و فەلسەفییەکانی تاکگەرایی و خۆی بە دوور بگرێت لە میدیایەکی بڵاوکەرەوەی هەواڵ کە کەلێنێک لە فەزای ڕۆشنبیری و گشتی کۆمەڵگە پڕ ناکەنەوە. میدیا ئازادبوون هەوڵ دەدات بە شێوەیەکی درەنگتر و وردتر و لە سەر بنەمای فیکر بچێتە ناو زۆرینەی خەڵکەوە بۆ بونیادنانی تاکێکی ئازاد.
لە کۆتایدا سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستە هەموو هاوکارانی راستەوخۆ و نا راستەوخۆ و نووسەرانی سایتەکەمان دەکەین، لە پای پێشکەشکردنی هەر جۆرە هاوکارییەک بۆ میدیایی رێکخراوی ئازادبوون.
رێکخراوی ئازادبوون، رێکخراوێکی ناحکومیى سەربەخۆى قازانج نەویستە، لەپێناو ئازادى و سه‌ربه‌خۆیی تاكه‌كه‌س و کۆمەڵگەیەکی مەدەنی کارا کاردەکات، ميديای رێکخراویش، بڵندگۆی ئەو دروشمانەیە و کار بۆ بڵاوکردنەوەیان دەکات.


لینکی پەیجەکانی رێکخراو لە سوشیاڵ میدیا:
https://www.facebook.com/beingfreeorg/
https://www.instagram.com/beingfreeorg/
https://www.youtube.com/channel/UCMfDmlpX5C0eYAzlkpvO6pw