رێکخراوی ئازادبوون بۆ گەشەپێدانی بەردەوام

شاندێکی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان سەردانی ئازادبوون دەکات

Facebook
Twitter
LinkedIn

​رۆژی سێ شەممە (٢٠٢٦/٠٧/١٤)، شاندێکی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان کە پێکهاتبوو لە (بێکەس قادر جێگری سکرتێر، نیشتمان کەمال و هیوا سەید سەلیم ئەندامانی مەکتەبی سیاسی، شەیدا مەعروف و بەختیار مستەفا، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی) سەردانی ڕێکخراوی ئازادبوونیان کرد و لەلایەن بەڕێزان (د.گەشە دارا، تەحسین قادر، د.ڕازاو گوڵێ، فەیسەڵ محەمەد، بابان جەعفەر) ئەندامانی بۆردی ئازادبوون پێشوازی کران.

سەردانەکە بە ئامانجی گفتوگۆبوو لەسەر دۆخی چەقبەستووی هەرێمی کوردستان و ڕێگاچارەی تێپەڕاندنی ئەو دۆخە و ڕۆڵی ناوەندە چالاکەکان لەبارەیەوە کرا.

وێنەی زیاتر