53
-ڕۆژی سێ شەممە، (٢٠٢٦/٠٧/٠٧) لە هۆڵی سینەما سالم لە سلێمانی، سیمپۆزیۆمێک بە ناوی “جیۆپۆلۆتیکی کوردستان و دۆخی ژنان” بە دەستپێشخەری ڕێکخراوی ڕێپاک و ئازادبوون پێشکەشکرا و د.گەشە دارا حەفید، سەرۆکی ڕێکخراوی ئازادبوون بە بابەتێک بەشداری کرد.
بەشداربووانی سیمپۆزیۆمەکە بریتین لە، بەڕێزان (ئەندامی کەنەکە نەسرین سنە، هاوسەرۆکی کەنەکە زەینەب موراد، هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی خۆبەڕێوەبەری ئیلهام ئەحمەد، چالاکوانی تەژەئا و پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە ئایلا ئاکاد ئاتا، سەرۆکی ڕێکخراوی ئازادبوون دکتۆر گەشە دارا حەفید).
زۆرێک لە ژنانی چالاکوان، ئازادیخوازان و نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی ژنان و داکۆکیکارانی مافەکانی ژنان بەشداری ئەم سیمپۆزیۆمەیان کردووە.