رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

رێبەری وەرگرتنی بابەت لە ماڵپەڕی رێکخراوی ئازادبوون

Facebook
Twitter
LinkedIn

Download PDF

داوا لە نووسەر و وەرگێڕەکان دەکەین، لە پێناو کار ئاسانی کارکردنی نێوانمان رەچاوی ئەم خاڵانە بکەین، لە پێناو بڵاوکردنەوەی بابەتەکان.

  1. پێویستە بابەتەکان پەیوەست بێ بە دیدگای رێکخراوی ئازادبوون (تاکی ئازاد و سەربەخۆ، کۆمەڵگەی مەدەنی کارا)، لەلایەن بەرێوەبەری نووسین دەخوێندرێتەوە و هەڵسەنگاندی ناوەڕۆک و شێوازی نووسینی بۆ دەکرێت و بڕیار لەسەر بڵاوکردنەوە یان پێچەوانەکەی دەرێت و نووسەر یان وەرگێڕ ئاگاداردەکرێتەوە.
  2. وەرگرتنی بابەت لە بەشی وتووێژ پێویستە  لە (١٠٠٠) وشە کەمتر و لە (٣٥٠٠) وشە زیادتر بێت.
  3. وەرگرتنی بابەت لە سەرجەم بەشەکانی تر پێویستە لە (1000) وشە کەمتر و لە (٣٠٠٠) وشە زیادتر نەبێت و تەنها بە یەک بەش نووسین بڵاودەکرێتەوە.
  4. پێویستە بابەتەکان بەفۆنتی یونیکۆد بنێردرێت.
  5. پێویستە  نووسەر یان وەرگێڕ ڕەزامەندبێت بە پێداچوونەوە بە ڕێنووسی بابەتەکەی، کە لەلایەن کەسی شارەزاوە هەڵەچنی بۆ دەکرێ و لەسەر رێنووسی یەکگرتووی کوردی ئەنجام دەدرێت، کە پشتبەستووە بە بنەماکانی ئەکادیمیای کوردی و  هەمواری چەند دامەزراوەیەکی چاپ و بڵاوکردنەوە لە هەرێمی کوردستان.
  6. گرافیکی بابەتەکان لەلایەن گرافیستێکی شارەزاوە دروست دەکرێت، پێویستە نووسەر یان وەرگێر وێنە بۆ بابەتەکەی بنێری.

بەشی میدیای رێکخراوی ئازادبوون