رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

ڕێکخراوی سەوزی ئەوروپی سەردانی ڕێکخراوی ئازادبوون دەکات

Facebook
Twitter
LinkedIn

رۆژی دووشەممە ڕێککەوتی (٢٠٢٢/١٠/٣١) دوو ئەندامی بۆردی بەڕێوەبردنی رێکخراوی سەوزی ئەوروپی سەردانی رێکخراوی ئازادبونیان کرد و لەلایەن ئەندامانی ئازادبوون پێشوازی کران.

شاندنی میوان کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان (د.هەندرێن نوعمان، سەرۆکی رێکخراو، ژیان محەمەد، بەرێوەبەری بەشی پەیوەندییەکان) لەلایەن (جیهاد محەمەد، رێکخەری دەستەی گشتی، هۆمەر محەمەد، ئەندامی دەستەی ڕاسپێراو، بابان جەعفەر، سەرۆکی ڕێکخراو) پێشوازی کرا. هەردوولا باسیان لە چالاکی و پرۆژەکانی خۆیان کرد، دواتر شاندنی میوان نوێترین چاپکراوی ڕێکخراوەکەیان پێشکەشی ئازادبوون کرد. هەردوولاش جەختیان لە کاری هاوبەش کردەوە.

ڕێکخراوی سەوزی ئەوروپی- کوردستانی لە1/11/2010 لە نەرویج دروست بووە و لە زۆربەی وڵاتەکانی ئەوروپادا نوێنەری هەیە.