ڕۆژی شەممە، ڕێکەوتی (18/6/2022) ڕێکخراوەکانی (ئازادبوون، سروشتی کوردستان، بیمە) بەهاوبەشی یەکەم سیمپۆزیومی ژینگەیان بەڕێوەبرد بەناونیشانی“هاوارێک بۆ ژینگەی کوردستان”.
لە پانێڵی یەکەمدا، خالید سلێمان، ڕۆژنامەنووسی تایبەتمەند لە بواری کێشەکانی ژینگە و گۆڕانکاری کەش، باسی (هەڕەشە و مەترسییەکانی بەردەم ژینگەی کوردستان)ی کرد. پاشان شاگوڵ ئەبووبەکر، توێژەر و مامۆستا لە دەستەی کوردستانی بۆ توێژینەوەی ستراتیژی و زانستی، باسی لە (گرنگی کەمپینی نێودەوڵەتی خاک بپارێزە) کرد. لە پانێڵی دووەمدا، شایی ئاوات، لێپرسراوی هۆشیاری و ڕاگەیاندنی فەرمانگەی ژینگەی پارێزگای سلێمانی، باسی لە (هەوڵەکانی دەستەی ژینگە و ئەرکی ئەمڕۆ و سبەی) کرد، پاشان عەلی ئەحمەد، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی سلێمانی و لێپرسراوی هۆبەی دارستان، باسی لە (هەوڵەکانی بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوان و ئەرکی ئەمڕۆ و سبەی) کرد. پانێڵی یەکەم لەلایەن “هەڵوێست عەبدوڵڵا” و پانێڵی دوویەم لەلایەن “مارکۆ نەوزاد”ـەوە پێشکەش کرا؛ هەروەها لە هەر دوو پانێڵەکە ڕای بەشداربووان وەرگیرا بۆ دەوڵەمەندکردنی بابەتەکە و ڕەخساندنی گفتوگۆ و دیالۆگ.