رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

لەژێر کڵاوڕۆژنەیی فێرگەوە

Facebook
Twitter
LinkedIn

رۆژی دووشەممە رێککەوتی (١٠/١٠/٢٠٢٢) تیمی پەروەردەی رێکخراوی ئازادوبوون، بە ئامادەبوونی هەردوو ئەندامی تیمەکە (دکتۆر شیلان و کوردە ئەحمەد) بە هاوکاری کۆلێژی زانستی زمان و پەروەردەی بنەڕەت، لە زانکۆی سلێمانی، سیمینارێکیان بۆ مامۆستاو پەروەردەناس (سروە نوری عەزیز) رێکخست.

لە سیمینارەکەدا، دەربارەی ئەم ناونیشانانە گفتوگۆکرا:

  1. باسی ڕیفۆرم لە پەروەردەی وڵاتی سوید.
  2. 2.  باسی ڕیفۆرم لە کوردستان لە دوای ڕاپەڕینی 1991 ەوە.
  3. 3.  هۆکاری سەرکەوتنی ڕیفۆرم لە وڵاتی سوید.
  4. 4.  هۆکاری سەرنەکەوتنی ڕیفۆرم لە کوردستاندا.

دواتر وەک نموونەیەکی سەرکەوتوو و بەچاو، مامۆستا سروە ئاماژەی بە سەرکەوتنی فێرگەی یاڵانقۆز کرد، کە لە گوندێکی هەژاردایە و فێرگەکەش هەژارە، بەڵام بە هەوڵی بەڕێوەبەر و مامۆستاکان سەرکەوتنێکی باشیان بەدەست هێناوە، چونکە سەرکردەن لە کارەکەیاندا.