رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

شارێكی ئەڵمانیا خەڵاتی مافی مرۆڤ بە سەڵاحەدین دەمیرتاش دەبەخشێت

Facebook
Twitter
LinkedIn

شاری ڤایمار، خەڵاتی ساڵانەی مافی مرۆڤ بە سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی زیندانیكراوی پارتی دیموكراتی گەلان هەدەپە دەبەخشێت.

خەڵاتی مافی مرۆڤی شاری ڤایمار لە ساڵی 1995ەوە هەموو ساڵێک لە ڕۆژی 10ی کانونی یەکەمدا کە ڕێککەوتی ڕاگەیاندنی جاڕنامەی گەردونیی مافەکانی مرۆڤ دەکات، دەدرێت بە کەسایەتی یان دەستە و گروپێک کە لە پێناوی مرۆڤایەتی و لێبوردەیی نێوان مرۆڤ و گەلاندا خەباتیان کردبێت.

شارەوانیی ڤایمەر لەراگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە كە “سەڵاحەدین دەمیرتاش یەکێکە لە کەسایەتی و سیاسەتمەدارە دیارەکانی ئۆپۆزیسیۆن لە تورکیا. ئەو هەموو تواناکانی خستۆتەگەڕ بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد بە دیالۆگ و رێگەچارەی ئاشتیخوازانە. دەمیرتاش داکۆکی کردووە لە بەها دیموکراسییەکان و رەخساندنی ئازادی بۆ کریستیان، عەلەوی، ئێزیدییەکان. ئەو بەهەمان شێوە داکۆکیکاری بەردەوام بووە بۆ مافەکانی کورد، ئاشوری، ئەرمەنییەکانی تورکیا. دەمیرتاش بەردەوام داوای خوێندنی بەزمانی دایک کردوەو باوەڕی بە یەکسانی و ئازادییەکان هەبووە”.

 رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکە لەم مانگەدا بەڕێوەدەچێت و داوا دەکرێت کەسێک بە نوێنەرایەتیی دەمیرتاش خەڵاتەکە وەربگرێت.

 سەڵاحەدین دەمیرتاش لە رۆژی 3ی تشرینی دووەمی 2016ـەوە زیندانییەو لە گرتوخانەی سزا قورسەکانی ئەدیرنە زیندانیکراوە.

سەرچاوە: ئاوێنە