رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

ئەورووپا تورکیا لە دەستگیرکردنی چالاکوان ” عوسمان کاڤالا” ئاگادار دەکاتەوە

Facebook
Twitter
LinkedIn

وەرگێڕانی: ڕاڤین کامەران

دەستەی مافی مرۆڤی ئەورووپی دەستیکردووە بە گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی دژ بە تورکیا کە دووبارە ئەوەی ڕەتکردۆتەوە چالاکوان عوسمان کاڤالا لە زیندان ئازاد بکات.

دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا لە ساڵی ٢٠١٩ داوای لە تورکیا کرد چالاکوان عوسمان کاڤالا ئازاد بکات.

ئەنجوومەنی ئەورووپا ڕایگەیاند ڕۆژی هەینی تورکیا ئاگادار دەکرێتەوە بەهۆی ئەوەی ئەو وڵاتە “دەستدرێژیی کردۆتە سەر پێشکەوتنەکان”ـی وڵاتەکە و شکستهێنانی لە ئازادکردنی چالاکوان و ئازادیخواز عوسمان کاڤالا کە لەگەڵ ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی ئەورووپا لە پەیوەندیدایە.

بڕیارەکە لە دوای ئەوەوە دێت دەستەی پان-ئەورووپیی مافی مرۆڤ ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە و وڵاتی تورکیا هەموو فشارە دووبارەکانی خۆرئاوای پشتگوێ خستووە و هەفتەی ڕابردوو دادگای تورکیا بڕیاری هێشتنەوەی کاڤالای داوە لە زیندان.

لە ساڵی ٢٠١٩ دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپی ڕایگەیاند زیندانیکردنی کاڤالا بۆ ماوەی چوار ساڵ و بەبێ بوونی هیچ تۆمەتێک کردارێکی سیاسییەو و داوای لە ئەنقەرە کرد کاڤالا ئازاد بکەن.

ئەنجوومەنی ئەورووپا لە دوایین ڕاگەیاندراویدا گوتی: “بەهۆی شکستی دادگای تورکیا لەوەی ڕاستەوخۆ داواکراو ئازاد بکات، لیژنەی مافی مرۆڤی ئەورووپا پێیوایە تورکیا دوا بڕیاری دادگا لەم کەیسەدا ڕەتدەکاتەوە و نایەوێت کاڤالا ئازاد ببێت.”

ئەنجوومەنی ئەورووپا لە مێژووی ڕێکخراوەکەیدا تەنیا یەکجار بەم شێوەیە مامەڵەی کردووە، کە دەتوانین بەشێوەیەکی بیردۆزیانە گریمانەی ئەوە بکەین تورکیا وەک دەرکراوی ئەنجوومەنەکە ببینین، هەڵبەت ئەمەش لەدوای چەند قۆناغێکی پڕ کێشە و گیروگرفت ڕوودەدات.

دەستگیرکردنی عوسمان کاڤالا  لەدوای هەوڵە کودەتاکەی ساڵی ٢٠١٦ هات.

کاڤالا کەسێکی بازرگان، چالاکوان و ئازادیخوازە کە لە ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٧ـدا بەتۆمەتی هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ بزاڤی گولەندا دەستگیر کراوە، کە ئەنقەرە ئەو بزووتنەوەیەی وەک گرووپێکی تیرۆریست ناساندووە.

حکومەتی تورکیا بزووتنەوەکەی، کە لالەیەن بانگخوازی هەڵهاتوو عەبدوڵا گولەنەوە ڕابەرایەتی دەکرێت، تۆمەتبارکردووە بە کودەتا شکستخواردووەکەی ساڵی ٢٠١٦ دژ بە دەستەڵاتی سەرۆککۆمار ڕەجەب تەیب ئەردۆگان.

کاڤالای تەمەن ٦٤ ساڵ تۆمەتبارە بە یارمەتیی دارایی خۆپیشاندانەکانی دژ بە حکومەتی تورکیا و بەشداریکردن لە هەوڵی کودەتا.

ئەو بووەتە سیمبولی لایەنگرانی ڕووخاندنی ئەردۆگان لە پاش ئەوەی ئەردۆگان لە یاخیبوونە شکستخواردووەکە ڕزگاری بوو.

ئەردۆگان زۆر کات کاڤالای بەراورد کردووە بە بازرگانی بەڕەچەڵەگ هەنگاریی بەڕیتانی جۆرج سۆرۆس و لەم دواییەدا پێگوتووە “پاشماوەی سۆرۆس”

کاڤالا تۆمەتەکان ڕەتدەکاتەوە و بەرهەڵستیی “سووکایەتی و ناوزڕاندن”ـەکەی دەکات لەلایەن سەرۆککۆماری تورکیاوە بەرلەوەی تەنانەت هیچ تۆمەتێکی لەسەر بسەلمێندرێت.

لەدوای بەشداریی دانیشتنی ڕابردووی دادگای سەرەکیی ئیستەنبووڵ و گوێگرتن لە کاڤالا لە ڕێگەی ڤیدیۆیەکی زیندانەوە، چالاکوانەکە دەڵێت بڕوای بە دادگایەکی دادپەروەرانە لەدەستداوە.

ئەگەر بێت و دادگا تۆمەتەکانی بەسەردا بسەپێنێت ئەوا کاڤالا ڕووبەڕووی حوکمی هەتاهەتایی دەبێتەوە بەبێ هیچ ئازادییەکی مەرجی.

تورکیا مۆڵەتی ٦ هەفتەی پێدراوە تاوەکو وەڵامی ئەنجوومەنی ئەورووپا بداتەوە

لە ڕاگەیەندراوەکەی ڕۆژی هەینی ئەنجوومەنی ئەورووپا، داوای لە ئەنقەرە کردووە کە بڕیارەکەی لەسەر کەیسەکە هەڵبوەشێنێتەوە لە ١٩ی جانیوەریی ساڵی ٢٠٢٢.

دوای ڕاگەیەندراوە چاوەڕوانکراوەکە، ڕۆژی سێشەممە ئەنقەرە بە ئەنجوومەنی ئەورووپای ڕاگەیاند کە “دەست وەرنەدەنە کاروباری دادگاییەکە و ڕێز لە پڕۆسەی دادگاییەکە بگرن”، هەروەها هۆشداریی ئەوەشی دا کە ئەو کارەی ئەنجوومەنی ئەورووپا ئەنجامی دەدات بریتییە لە “دەستتێوەردان” لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتەکە.

ئەنجوومەنی ئەورووپا لە دوای جەنگی جیهانیی دووەمەوە دامەزراوە و ئەرکی پارێزگاریکردنە لە مافەکانی مرۆڤ، دیموکراسی و ئەو ڕێسایانەی ئەورووپا بۆ سنووری دەستەڵاتەکانی داناوە.

تورکیا لە ساڵی ١٩٥٠ـدا چووەتە ناو ئەنجوومەنەکە و وەک هەموو وڵاتە ئەندامەکانی دیکە پێویستە ملکەچی بەیاننامەی مافەکانی مرۆڤ بێت

لە ئێستادا بڕیارەکەی تورکیا و شکستهێنانی لە ئازادکردنی کاڤالا کاریگەریی لەسەر بەیاننامەی مافەکانی مرۆڤ دروست کردووە.

ئەمە دووەم جارە کە ئەنجوومەنی ئەورووپا وشەی دەستدرێژی بەرامبەر هەر ٤٧ وڵاتە ئەندامەکانی خۆی بەکاربهێنێت، یەکەم جاریش ئەم دەستەواژەیەی بەرامبەر ئازەربایجان بەکارهێنا لە ساڵی ٢٠١٧ـدا کاتێک وڵاتەکە ڕەتیکردەوە ڕەخنەگران ئازاد بکات.

ئەنجوومەنی ئەورووپا دەتوانێت وڵاتە ئەندامەکانی لە مافی دەنگدان هەڵپەسێرێت یاخود وەک دوا چارەسەر یەکێک لە ئەندامەکانی دەربکات.

هەرچۆنێک بێت، پڕۆسەکە لە ئێستادا زۆر دوورە لەوەی بگات بەم قۆناغە و هیشتا بۆ چارەسەری کێشەکان میکانیزمی گفتوگۆ لە ئارادایە.

سەرچاوە کلیک بکە