رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

یەکەم چالاکی پرۆژەی چاودێری و خستەڕووی ڕەوشی ژینگە بەڕێوەدەچێت

Facebook
Twitter
LinkedIn

رۆژی شەمە، رێککەوتی (27/8/2022) یەکەم چالاکی پرۆژەی چاودێڕی و خستنەڕووی ڕەوشی ژینگە و بڵاوکردنەوەی هۆشیاری و بنیادنانی تواناکان لە سلێمانی بەڕێوەچوو.
چالاکییەکە فۆکەس گروپێک بوو، بە میوانداری (لایەنی حکومی، بە ئامادەبوونی نوێنەری (سەرۆکایەتی شارەوانی، فەرمانگەی ژینگە، بەشی پلاندانان و بەدواداچوون لە پارێزگا، بەڕێوەبەرایەتی باخچەکان، بەرێوەبەرایەتی ئاو)، هەروەها پسپۆڕی ژینگە و رێکخراوی ناحکومی).
ئامانجی چالاکییەکە هەڵسەنگاندنی ڕەوشی ژینگە و وەرگرتنی راوێژ بوو بۆ باشتر بەڕێوەبردنی چاکییەکانی داهاتوو پرۆژەکە.

پرۆژەکە لەلایەن رێکخراوی پردێک بۆ- UPP جێبەجێ دەکرێت، بەهاوبەشی لەگەڵ رێکخراوی ئازادبوون، بە پاڵپشتی دارایی یەکێتی ئەوروپا لە رێگەی UNDP و پرۆژەی “HIWAR”.