رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

فەلسەفە وەک دونیابینیی و میتۆدۆلۆگییەک (سروشتی دیاریکراوی هزری فەلسەفی)

Facebook
Twitter
LinkedIn

نووسین: ئەلێکساندەر سپێرکن
وەرگێڕان: فریاد حەسەن

 هزری فەلسەفیی واقیع، ئەوەی کە خودی مرۆڤ لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە گەشەی کردووە و ئەقڵانی بیر دەکاتەوە؛ هزرێکی کۆنە، ئەمەش ئەو ڕاستییە دەسەلمێنێت کە بوونی مرۆڤ لە دوورترین کاتدا زۆر بە باشی گەشەی سەندووە. توانای نەک تەنیا پرسە کردەییەکانی ڕۆژانە، بەڵکوو کێشەکانی تریش کە تووشی دونیابینی بوون، چارەسەر دەکات. شێوەی ڕەسەنی دونیابینی ئەفسانەناسییە، لە بنچینەدا وێنایەکی خەیاڵی، ڕەنگدانەوەی گشتیی دیاردەکانە کە تێیدا ئایدیایەکی گشتی تاکەکەسییانە، هێماییانە، هەستێپێکراوی کۆنکرێتی، لە ڕووی پلاستیکییەوە بەرجەستەکراو و شێوەیەکی زیادەڕۆیانە سەلمێنراوە، هەر بەو جۆرەی کە لە چیرۆکێکی ئەفسانەیی و خەیاڵیدا هەیە. لە کاتێکدا چیرۆکی خەیاڵی وەک داهێنانی پاک قبووڵ دەکرێت، ئەفسانەش وەک شتێکی ڕاستەقینە ڕەچاو دەکرێت. وێنە ئەفسانەییەکان بە تایبەتمەندیی مرۆڤی باڵا و سەروسروشت پشتیوانی دەکرێن، پەیوەندییەکانی توخمە لادەرەکان لە ڕێگەی لێکچوونیان لەگەڵ پەیوەندییەکانی مرۆڤ تێگەیشتوون. بەم شێوەیە خوداوەند دیمیتێری بە گشتی پەیوەست بوو بە کاری مەیدانی و دروێنە و چاندنەوە. جوانییەکانیش -نێر و مێ- بە گشتی و لە کەسایەتیدا بە ئیرۆس و ئەفرۆدیی مەزن درابوو. ژیریش بە شێوەیەکی گشتی لەلایەن خوداوەند پاڵاس ئەسیناوە دانرابوو.

سەرجەم جەوهەری هۆشیاری ئەفسانەیی پێکدێت لەو وێنە گشتیانەی کە بە شێوەیەکی بەرچاو لە بیرکردنەوەدان. وەک مادەیەکی بێ مانا و بەدەنیی. هۆشیاری ئەفسانەیی کە لە قۆناغی خێڵەکییدا تایبەتمەندی هەموو گەلانی جیهان بوو، هەموو کولتورێکی رۆحیی لە خۆیدا هەڵگرت، کە یەکەمین خەمەکانی زانست و تێگەیشتنی هونەریی لە بوون، و تێڕوانینە ئایینیی و فەلسەفییەکان بوو.

بناغەی ئەم هۆشیارییە لە لایەن ڕۆژهەڵاتەوە داندرا، کە بە درێژایی مێژووی دواتر هەموو تایبەتمەندییەکانی گرتە خۆ، بە شێوەیەکی دروست و زۆر جاریش بەشێوەیەکی ناتەواو لە ئەندێشە، گەیشتە بەرزترین پلەی دانایی، شارستانیەتی جیهانی لە ڕۆژهەڵات گیرساندەوە، بەڵام لقە ئەورووپییەکەی لە یۆنانی کۆنەوە سەرچاوەی گرتووە، لەو شوێنەی کە مێژووی فەلسەفەی ئەوروپی، تیایدا دەست پێ دەکات.

فەلسەفە لە سەردەمی پێکهاتنی کۆمەڵگەی کۆیلایەتییدا کە خاوەنی چوارچیوەیەکی دەوڵەتیی و یاسایی بوو؛ سەری هەڵدا. کە لەگەڵ میتۆلۆژیادا لە ناکۆکیدا بوو؛ گەشەی کرد، ئەمەش بووە هۆی پەرەسەندنی ئەقڵانیەتی و بیرکردنەوەی تیۆریی لەسەر سیستەمی چەمکەکان، بە پێچەوانەی میتۆلۆژیاوە کە سیستەمی وێنەیی بوو. خاڵی سەرەتای بیرکردنەوەی فەلسەفیی مەتریالیزمی خۆڕسک بوو، وەک لە فراگمێنتەکاندا دەربڕاوە: “هەموو شتێک لە ئاوەوە هاتووە، یان هەموو شتێک لە هەواوە هاتووە، یاخود لە خاکەوە… یان ئاگر، یان ئەتۆمەکان، واتە لە مەتریالە بەرچاوەکان یاخود یەکەمین بنەما بەهێزەکانی بوون. ئەم ئایدیا کۆن و سەرەتاییە هەستپێکراوانە ڕەنگە لە ڕوانگەی مەعریفەی مۆدێرنەوە وەکو منداڵێکی ساویلەکە دەربکەوێت، بەڵام لە ڕوانگە مێژووییەکەوە زۆر قووڵە. لێرەوە یەکەمین هەوڵ بۆ لاوازکردنی ئەو یەقینەی کە خوداوەندەکان “خولقێنەری بوون” بوون، دەکرێت. ئەم فەلسەفەی سروشتییە ئەو خاڵ و ئەو بیرۆکەیەی تێدایە کە پێمان دەڵێت شتەکان بەهۆی دەرئاسا و لە هیچەوە دەرنەکەوتوون، بەڵکو گۆڕانی سروشتی فۆڕمی ماددەیەکە بۆ فۆڕمێکی دیکە. فەلسەفە لە سەرەتادا مەیلی بە لای هەمان کێشەکانی میتۆلۆژیادا هەبوو: نهێنییەکانی گەردوون، بنەڕەتی جیهان، سروشتی رۆح و پەیوەندی بە جەستەوە، چۆن مرۆڤ جیهان دەناسێت، چاکە و جوانی و هەقیقەت چییە؟. لەگەڵ ئەوەشدا فەلسەفە ڕێبازێکی جیاوازتری بۆ ئەو کێشانە گرتەبەر. لە کاتێکدا کە هۆشیاریی ئەفسانەیی جەختی لەسەر هەر جۆرە کردەیەکی وێنەی فەنتازی و سەروو سروشتی بوو، فەلسەفەش لەگەڵ چەمکێکی وەکو لۆگۆس”دا گەشەی بە خۆی دەدا، بیرۆکەی هۆکاری گەردوونیی جیهانی وەکو یاسایەک، ئەمەش واتە لۆجیکی ڕاستەقینەی شتەکان و ڕووداوەکان، بنەمای ڕێکخستنی هەموو هەبوویەک. کاتیگۆرییەکانی “داۆ”[1] و “کارما”[2]… بنەمایەکی هاوشێوە لە سیستەمەکانی فەلسەفەی ڕۆژهەڵاتیدا ڕەنگی داوەتەوە. هەرچەندە فەلسەفە هەر لە سەرەتاوە لە پێشبڕكێدا بوو لەگەڵ میتۆلۆژیا، بۆ ماوەیەکی زۆر لە هەندێ سیستەمی ئایدیالیزمدا وەک بەندکراوێک لە شێوە ئەفسانەییەکانی بیرکردنەوەدا مایەوە.

لە قۆناغەکانی سەرەتادا فەلسەفە لەلایەن سروشتەوە ڕێنوێنی دەکرا و وەکو فەلسەفەی سروشت بەیان بوو کە بە دوای تێگەیشتنی جیهانەوە بوو وەکو یەكێتییەک. خاڵی وەرچەرخان لە مێژوودا، بۆ نموونە، لە فەلسەفەی یۆنانییدا لە فەلسەفەی سۆکراتدا ڕوویدا، کە کڕۆکی تیۆرییەکەی لەسەر کێشەکانی مرۆڤ، بنەما ئاکارییەکانی ژیان، وە شیکردنەوەی چەمکە گشتییەکانی هەقیقەت و چاکە و جوانی بونیاد نابوو.

هەر وەک گوتمان، ئەرکی فەلسەفە ئەوەیە کە بنەما جیهانییەکانی بوون و بیرکردنەوە لە پەرەسەندی ئەواندا ڕوون بکاتەوە. بەڵام ئەم جۆرە دەرککردن و ناسینە چۆن دەشێت ڕوو بدات؟ ئەستێرەناسێک لێکۆڵینەوە لە ڕووفاتە ئاسمانییەکان دەکات، زیندەوەرزانێک لێکۆڵینەوە لە گیانەوەرە زیندووەکان دەکات. ڕێبەری هەردوو لێکۆڵەرەکە؛ ئەزموون و تاقیکردنەوە و چاودێرییە. بەڵام فەیلەسووفێک چۆن لێکۆڵینەوە لە بابەتەکەی دەکات؟ سرووشتیترین گریمانە ئەوەیە کە بۆ ئەوەی جیهانی ماددیی و رۆحیی لە بنەما گشتییەکاندا بناسێت، لە پەیوەندی مرۆڤ بە جیهانەوە، فەیلەسووفەکە دەبێت هێزی ئەقڵیی سەنتیتێزی خۆی بەکاربهێنێت بۆ شیکردنەوەی ئەو داتایانەی کە لە لایەن هەر زانستێک یاخود هەر کولتورێک بە گشتی؛ بە جیا دابین دەکرێن. واتە ئەزموونی تەواوی ژیان و ژیانی تایبەتی خۆی و کۆمەڵگەیە.

 بەڵام ئەگەر ڕێگە بدەین ئەرکی فەلسەفە ناسینی بنەما گشتییەکانی بوون و بیرکردنەوە بێت، و بونیادنانی سیستەمێکی لەم شێوەیە بریتییە لە پوختەکردنەوەی تەواوی مێژووی زانستیی و هونەریی و مەعریفەی سەردەمەکان، ڕاستەوخۆ ئێمە ڕووبەڕووی چەند ناڕەزاییەک دەبینەوە کە هەمیشە دژی فەلسەفە بەرز دەکرێنەوە و ئێمەش هەوڵدەدەین کە لە گشتیترین چوارچێوەدا وەڵامی بدەینەوە. یەکەم بەرهەڵەستی بەم شێوەیەیە: ئەگەر تۆ ئەو فەلسەفەیە بپارێزیت کە مێژووی مەعریفەی مرۆڤ پوختە دەکاتەوە، تۆ دەڵێی کە ئەمە خۆی بۆ خۆی ئەرکێکی مەحاڵە. بەڵام بۆ؟ لەبەر ئەوەی ئەقڵی مرۆڤ سنووردارە لە ڕووی مێژوویی و تاکە کەسییەوە، ناتوانێت هەموو مەعریفە لە ئامێز بگرێت. دەکرێت ئەم گوتەیە لە سەردەمی دیمۆکرێتس یاخود ئەرستۆدا بکرێت، بەڵام ئێستا لەگەڵ تایبەتمەندییە گەورەکانی زانستەکان هیچ مرۆڤێکی ئاوها نادۆزیتەوە، تەنانەت ئەگەر بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر لە ڕۆژێکدا لێکۆڵینەوە لە زانستەکان بکات و یادەوەرییەکی سەروو مرۆڤانەی هەبێت، دەتوانێت زانستێکی تەواو تێکەڵ بکات بۆ هەستکردن بە ئارامی لەگەڵ هەر بوارێکی مەعریفەدا، با مێژووی پێشکەوتنی هەموو کولتورێک پوختە بکاتەوە و پێشبینی چارەنووسی دەهاتووی خۆیشی بکات. ئیتر کێ دەیەوێت داوای ناوی فەیلەسووف بکات؟ بۆ ئەم پرسیارەش دەتوانین ئەم وەڵامە بدەینەوە. کاتێک دەڵێین بۆ بونیادنانی سیستەمێکی مەعریفەی فەلسەفیی پێویستە ئەزموونی مرۆڤ پوختە بکەینەوە، ئەمەش مانای ئەوەیە کە فەیلەسووف دەبێ هەموو زانستەکان و هەموو ئەدەبیات و هونەری بە هەموو وردەکارییە پیشەییەکانیانەوە بزانێت، وە پسپۆڕ بێت لە هەر بوارێکی مەعریفەدا، یاخود چەند لقێکی ورد و باریکی ئەو بوارە بزانێت. بۆ کارکردن بە سیستەمێکی مەعریفەی فەلسەفیی ئەوە بەسە کە تێڕوانینێکی جیددی هەبێت لەسەر بنەما بنەڕەتییەکانی زانستە جیاوازەکان. وە تێگەیشتنێکی ئاوا بە تەواوی لە بواری مێشکی داهێنەرانەدایە بە تواناییەک بۆ وەرگرتنێکی فراوان. مێژوو پێمان دەڵێت کە فەیلەسووفە دیارەکان بە تەواوی ئاشنا بوون بە بنەما بنەڕەتییەکانی و زانست و کولتوری سەردەمەکەیان. تەنانەت ئەگەر مەعریفەیان سەبارەت بە هەندێک لە وردەکارییەکان نەبووایە، کە زۆرجار لەلایەن کەسانی شارەزای ئەم بوار یان ئەو بوارەوە سەرزەنشت دەکرد، ئەمە هیچ لە بابەتەکە ناگۆڕێت بۆ قووڵی و تەواوکردنی پلانە فەلسەفییەکەیان. بۆ نموونە کانت یان هیگڵ وەربگرە. ئەوان شان بە شانی دەستەکەوتە زانستییەکانی سەردەمی خۆیان دەڕۆیشتن، هەرچەندە ڕەخنەیان لێ دەگیرێت سەبارەت بە داڕشتنی هەندێک پێشنیاری زانستی تاکەکەسییانەیان، کە نادروستە. ئەم بیرمەندە بلیمەتانە و زۆری تریش، جگە لەوانەی کە نەوەی زانا و چالاکییە کولتورییەکانن خاوەنی دونیابینی قووڵ و ئایدیای میتۆدۆلۆگین.

زانای مەعریفەی ئینساکلۆپیدیا وەک داروین کە بنەمای کەڵەکە بوونی گەورەی ڕاستییەکان بۆ پەرەسەندنی یاسای بەناوبانگی سروشتی و دۆزینەوەی پاڵنەری هێزی گەشەکردنی زیندەوەرانە، بەڵام بێگومان ئەمە ئەو گریمانەیە لا نابات کە هەندێک ڕاستی و گریمانە هەبووە لە زیندەوەرزانیدا کە ئەو پێی ئاشنا نەبووە. بەڵام هێشتا داروین بلیمەت بوو. ئیتر دەتوانرێ چی بگوترێت لەسەر زانایەکی لێکۆڵەر، بە تایبەتی لەگەڵ ئەو جۆرە جیاوازانەی زیندەوەرزانی کە ئەمڕۆ هەمانە، وە ئەوەی کە کردوویەتی تەواو زانستێکی ئاڵۆزە؟!.

با ڕەچاوی ئەوە بکەین کە ئەو مەعریفە فەلسەفییە جیاوازە لەو مەعریفەیەی کە لەلایەن زانستەوە دانی پێدا دەنرێت. زۆربەی خەڵکی دەزانن کە لە هەموو زانستەکانی بیروڕای جیاواز هەیە. بەڵام لە هەر یەکێکیاندا، سەرەڕای بیروڕا و بۆچوونی ناکۆک، کۆدەنگییەکی ڕێژەیی هەیە لەسەر زۆربەی پێشنیارەکان و بە تایبەتیش لەسەر بنەما ڕێکوپێککراوە بنەڕەتییەکان. ئەوە بابەتێکی جیاوازە لەگەڵ فەلسەفەدا، کە بۆ ماوەی چەندان سەدە بە چەندان تێڕوانینی ناتەبا و دژ بەیەکدا ڕۆیشتووە. ئایە مرۆڤ دەتوانێت قسە لەسەر سروشتی زانستیی هزری فەلسەفییبکات لەگەڵ ئەو جۆرە جیاوازییانەی کە لە ڕێبازەکاندا هەیە لەسەر هەمان کێشە؟! لەوەش زیاتر، فەیلەسووفان بەردەوام مشتومڕ لەسەر ئەو شتانە دەکەن کە ماوەیەکی زۆرە سەلمێنراون و بڕیاریان لەسەر دراوە. لە سەردەمە دێریینەکانەوە ئەم ئارگۆمێنتە بەکارهاتووە کە دژی ئەوەن فەلسەفە وەک زانستێک ڕەچاو بکەن. هەندێ جار بانگەشەی ئەوە دەکرێت کە ئەقڵی مرۆڤ تەنیا دەتوانێت مەعریفەی لە ڕێگەی ئەزموون و بە دواداچوون و تاقیکردنەوەوە دەست بکەوێت، دەتوانرێت پشت بە ئەقڵ ببەسترێت لە ماتماتیک و زانستە کۆنکرێتییەکاندا، بەڵام هەر زوو لە سنووری ئەزموون تێ دەپەڕیت و دەچێتە ناو قووڵایی ئاو و کێشە جیهانیی و هەمیشەییەکانەوە، بنەمای بنچینەیی بوون، مەعریفەی جیهانی، چاکە و خراپە، سروشتی بنچینەیی مرۆڤ و شوێنی مەبەست، ویستی ئازاد و….هتد.

لە پێناسەکردنی سروشتی دیاریکراوی ناسینی فەلسەفیی و دژایەتیکردنی لەگەڵ مەعریفەی زانستییدا، زۆرێک لە زانایانی هاوچەرخی ڕۆژئاوایی وای دادەنێن کە فەلسەفە توانای هەڵگرتنی تاقیکردنەوەی زانستیی ڕاستەقینەی بنەماکانی بە مانای تاقیکردنەوە نییە، با تەنیا توانای ئەوەی هەبێت کە پێشبینی کاریگەر بکات. پێشیاریشی کرد کە ئەرکی فەیلەسووف بە پێچەوانەی زاناوەیە، بیر لە کێشەکان ناکاتەوە بەڵکو تەنیا بیر لە نهێنییەکان دەکاتەوە، فەلسەفە دەبێت خۆی بۆ نهێنییەکان سەرقاڵ بکات، وە دەرفەت بە خەڵک بدات کە لە بواری نادیاردا بژین، تا دڵیان پڕ بکات لە ساکرامێنتاڵ (نەزانراو). کەواتە ئەو دەرئەنجامەی کە فەلسەفە زانست نییە. ئەوەی لە زانست جیای دەکاتەوە جەوهەری فەلسەفە خۆیەتی، بە چوونە ناو ئەو بوارە کە لە بنچینەدا فەلسەفەی نەزانراوە، بە شێوەیەکی بنچینەیی میتۆدی زانستی پشت گوێ بخات و بە دوای ڕێگەکانی دیکە نائەقڵانی، و هەست و سۆزدا بگەڕێت بۆ هەقیقەت. وە لە کۆتا شیکردنەوەدا ناوچەکانی وەک ئایین بۆ باوەڕکردن بە سەروو سروشت یان پێگەیەکی مامناوەندی لە نێوان زانست و ئاییندا بگیرسێتەوە. “فەلسەفە” وەک چۆن لە وشەکە تێدەگەم، شتێکە لە نێوان تیۆلۆگی (خواناسی) و زانستدا. تیۆلۆگی بریتییە لە پێشبینیکردن لەسەر ئەو بابەتانەی کە زانیاری دیاریکراوی هەیە، تا ئێستا، بێ ئاگایە. بەڵام زانست داوای ئەقڵی مرۆڤ دەکات، نەک بۆ دەسەڵات، یان ترادیسیۆن و وەحیی. بەڵکو بۆ هەموو زانیارییە جێگیرەکان، -من دەبێت تێ بگەم- ئەمە هی زانستە.  بەڵام (لە نێوان تیۆلۆگی و زانستدا خاکێکی بێ کەس هەیە، کە لە هەردوو لاوە هێرش دەکەنە سەری، وە ئەم خاکە بێ کەسە، فەلسەفەیە.) ئەم گوتەیە هی فەیلەسووفی بەڕیتانی بێرتراند ڕەسڵە، کە هەم لە فەلسەفە و هەم لە هەموو زانستە تایبەتەکاندا بە فراوانی قسەی دەکرد، وە هەم نووسەر و هەم چالاک بوو لە کاروباری گشتیدا. ئەو دەتوانێ وەڵامی ئەو پرسیارە بداتەوە، تیۆرییە فەلسەفییە جۆراوجۆرەکان کە هەندێکیان بە ڕاستی لە ئایینەوە نزیک و بناغە تیۆرییەکەی دابین دەکەن. کە ئەمەش فەلسەفەی ئایدیاڵییە. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا سیستەمی فەلسەفیش هەیە کە لەسەر بنەمای زانستی بونیاد نراوە، کە دەستکەوتە زانستییەکان فراوانتر دەکەن، و خۆیشیان زانستیین هەم بنەما تیۆرییەکانیان هەم لە ڕووی میتۆدەکەیانەوە. مەتریالیزمی دیالەکتیک بە دەقیقی سیستەمێکی فەلسەفیی ئاوهایە. چەمکی زانستیی دەکرێت بەسەر سیستەمە فەلسەفییەکاندا جێبەجێبکرێت؛ تا ئەو ڕادەیەی کە ناوەڕۆکێکی ئەقڵانیان هەیە و بە ڕاستی ڕەنگدانەوەی واقیعی ماددی و رۆحیی و ڕەوتەکانی پەرەسەندنن. پێویستە بگوترێت کە پێوەری زانستیی لە فەلسەفەدا جیاوازە. ناوەڕۆکی ئەم یان ئەو تیۆرە فەلسەفییە، سەرەڕای هەندێک کێشە، ڕەنگە زۆر لە خۆ بگرێت تا ئەو ڕادەیەی بە تیۆریی و بە پراکتیکی پشت دەبەستێت بە دۆزینەوەی زانستی و و ئەزموونی گشتی مرۆڤ. وە تا ئێستا بە سوود کاری کردووە لە شێوەگرتنی جیهانی رۆحیی خەڵک و دونیابینییان، وە مەبەست لە گەشەکردنی میتۆدە تاقیکارییەکان ناسینی جیهان و یارمەتی دانی نەتەوەکانە بۆ گۆڕینی سروشت و واقیعی کۆمەڵایەتی لە بەرژەوەندی ڕەگەزی مرۆڤ و کۆمەڵگە. بۆیە ناکرێت پرسیار لە ئەبستراکتدا دەر ببڕدرێت. ئایە بە گشتی فەلسەفە زانستییە یاخود نا-زانستییە؟ کاتێک قسە لەسەر سروشتی زانستی مەعریفەی فەلسەفیی و پلە جیاوازەکانی زانستی دەکرێت، جەخت لەسەر ئەوە دەکرێتەوە کە فەلسەفە بە سادەیی زانستیی نییە، بەڵکو زانستێکی جیاوازە، جیا لە زانستە کۆنکرێتییەکان. بە شێوەیەکی زۆر گشتگیر و زیاتر، تەنانەت بەرزتر، سەنتیتێزێکی جیهانییە لە شێوەی مەعریفەی تیۆریی جیهان، مەعریفەی جیهان لە پۆینتە گرنگەکانیدا، پەیوەندی لەگەڵ مرۆڤ و، پەیوەندی مرۆڤ بە جیهانەوە. ئەمەش ئەو جیاکارییەیە کە سروشتی دیاریکراوی مەعریفەی فەلسەفیی پێک دەهێنێت. لە کاتێکدا لە چوارچێوەیەکی زانستی گشتیدا دەیهێڵێتەوە.

هزری فەلسەفیی- ئەمەش تایەتمەندی خۆیەتی- ڕاستەوخۆ ئامانجی بەرهەمهێنانی پڕۆگرامی لێکۆڵینەوەی ئەزموونیی نییە، وە بە یارمەتی ئامێرە تەکنیکییەکان تاقی ناکاتەوە. لە ڕاستیدا، ئایدیای سروشتی بێ کۆتایی کات و بۆشایی، شیاویی ویستی ئازادانەی مرۆڤ. هۆشیاریی سروشت یان هۆشیاریی دیاردە نموونەییەکان (ئایدیاڵییەکان)، ئایە بەڕاست؛ ئەم جۆرە شتانە تاقی دەکرێنەوە؟ زۆر جار بانگەشەی ئەوە دەکرێت کە فەلسەفە تەنیا خاوەنی یەک ئامڕازە بۆ دەستخستنی ڕاستییەکان، بیرکردنەوەی گوماناویی، یان بیرکردنەوەیەکی بێگەرد. ئەوپەڕی هەوڵدان بۆ تێگەیشتن لەمەش ئەو ئامۆژگارییەی ئەفلاتوون بوو؛ بۆ ئەوەی لە جەوهەری شتەکان تێ بگەین پێویستە چاو و گوێمان دابخەین و نقوم بین لە بیرکردنەوەدا. ئەم جیابوونەوەیە لە تێڕوانینە هەستپێکراوەکان ڕێگە پێدراوە تەنانەت ڕەنگە زۆر کاریگەر بێت، بەڵام تەنیا لەسەر بنەمای ئەزموونێک کە پێشتر بە تێڕوانینی هەستپێکراو و بیرکردنەوەی قووڵەوە پەیدا بووە. هزری فەلسەفیی پێشگریمانەی گەشەکردنی کۆکردنەوەی هێزی ئەقڵە. ئەم دیارییە پڕ بەرهەمە لە هەندێ ئاستدا تایبەتمەندییەکە کە نەک تەنیا فەیلەسووفە ڕاستەقینە و و پیشەگەرەکان، بەڵکو بیرمەندانی هەر بوارێکی جۆراوجۆری مەعریفی و کاری داهێنەرانە کە عادەتەن نازناوێکی گشتییان پێ دەدرێت ئەویش “بیرمەند”ە. ئەمانە کەسانێکی دەگمەنن کە بە گشتی دەگەن و مێشکیان تیا ناچێت؛ بۆ نموونە: لیۆناردۆ داڤینشی، گالیلۆ، لایبنتز، لۆمۆنۆسۆڤ، گۆتە، سینۆڤ، لیۆ تۆلستۆی، دۆستۆیڤسکی و ئەنیشتان بوون. تەتانەت ئەگەر یەکێک دیارییەکی سروشتی خوازراویشی هەبێت، توانای بیرکردنەوە لە ڕووی فەلسەفییەوە پێویستی بە خوێندنی درێژ و بەردەوام هەیە، ڕەنگە لە هەموو زانستەکانی دیکە زیاتر پێویستی بە خوێندن هەبێت. بۆچی ئەمە وایە؟ چونکە ئەقڵی فەلسەفیی ڕاستەقینە لەسەر بنەمای ئەزموونێکی گەورەی ژیان دروست دەبێت، کەسایەتی پێگەیشتوو بە ئاسۆیەکی فراوانەوە، بە مەعریفەیەکی قووڵ و گشتگیر لە زانست و هونەردا، لە کاتێکدا لە بوارەکانی تردا مەعریفەی ئینساکلۆپیدیایی زۆر جەوهەریی نییە، خەڵکی زۆرجار ئەنجامە زانستییە بەرچاوەکەیان بەدەست ئەهێنن لە تەمەنێکی گەنجیی زوودا، بەتایبەتی، بۆ نموونە، لە ماتماتیکدا. هزری فەلسەفیی ڕاستەقینە ئەو کاتەیە کە هزری زانستیی جیهانە. لە ڕووی تیۆرییەوە بنەماکانی دەسەلمێنێت و بە تەواوکارییەکی یەکسان و ئەوانی دیکە ڕەت دەکاتەوە، لەم ڕووەوە بە تەواوی جیاوازیی هەیە، بۆ نموونە لەگەڵ هۆشیاریی ئایینییدا، کە لەسەر بنەمای باوەڕ و وەحییە. بیرکردنەوەی فیزیازانێک یان زیندەوەرزانێک یان ماتماتیکزانێک سروشتی تایبەتی خۆی هەیە و کە بە سروشتی بابەتەکەی خۆی دەیسەپێنێت. وە سروشتی دیاریکرای هزری فەلسەفییبە هەمان شێوە بە تایبەتمەندییە تایبەتەکانی خۆی بابەتەکە دیاری دەکات. ئەم سروشتە دیاریکراوە، هەر چۆنێک بێت، ناسینی فەلسەفی لە دەرەوەی بواری زانستیدا دانانێت، هەتا ئەو کاتەی کە بەردەوام دەبێت لە تیۆریی ئەقڵانی و سەلماندنی ئارگۆمێنی ڕاستیی. فەیلەسووفە گەورەکان بە سروشتی بیرکردنەوەی پیشەییان هەمیشە تیۆریزان بوون بە ئەقڵی ورد و شارەزاوە، وە گەشەیان کردووە، تا پلە جیاوازەکان، بە پێی فرەیی فاکتەری سروشتی و دەروونیی و کۆمەڵایەتیی. هزری فەلسەفیی وەک گەشەیەکی مێژوویی مانای ناسینی جیهانە نەک تەنیا پێویستی بە شێوەیەکی کردەیی باش بێت لە تەواوکاریی، و بیرکردنەوەی سیستماتیک لەسەر بنەمای مێژووی کولتور.

هەروەها پێویستی بە ئاستێکی دیاریکراو هەیە لە هەردوو چینی ڕۆشنبیر و ڕۆشنبیری-خود، توانای دەروونی و تایبەت بە شێوەیەکی جیهانی ئاڕاستەی چوارچێوەی ئەقڵ دەکات، بە لایەنی سۆزدارییشەوە. کە تێیدا مرۆڤ لە کاتی ئیلهامی داهێنەرانە یان تێڕاماندا لەسەر ئەوەی بابەتی ئەم بوارە تایبەتەی مەعریفەی مرۆڤ پێک دەهێنێت، کە ئەزموونی شۆڕشی زانستی و کۆمەڵایەتی و بزووتنەوە سیاسییە کۆمەڵایەتییە زەبەلاحەکانی گشت “تاقیگە”ی ناسراو بە مێژووی جیهان گشتگیرتر دەکات. هزری فەلسەفیی بنەماکانی خۆی لە خودی واقیعەوە دەکێشێت، هەم ڕاستەوخۆ و هەم لە ڕێگەی تەواوی کولتورەکەوە و ئەوەی کە لە لای خەڵکەوە هەڵدەگیرێت چ لای زانایان و هونەرمەندان و سیاسەتمەداران و مامۆستایان و دکتۆرەکان و تەکنۆلۆجیستەکانەوە. لە ئەمڕۆدا، بە بێ تێڕوانینێکی قووڵ، ئینساکلۆپیدیاتیکی کولتوری مرۆڤ بە گشتی، ئەستەمە لێکۆڵینەوەیەکی کاریگەر لە کێشە فەلسەفییە گرنگەکانی کۆمەڵایەتیدا بکرێت. بەڵام بۆ ئەم مەعریفە ئینساکلۆپێدیاییە بەس نییە. هەروەها دەبێت دیارییەکی تایبەت هەبێت بۆ بیرکردنەوەی تەواوکەر، کە پێویستە لە یەکخستنی زانستی سروشت و ماتماتیکیی و مەعریفەیی تەکنیکی زانستییە مرۆییەکان و هونەر و مێژوو و فەلسەفە، گەشەی پێ بدرێت. کولتوری فەلسەفیی لەنێو ئەم ئۆقیانووسە نادیاری مەعریفەدا  دەوەستێت، کە ڕۆڵێکی مەزن دەبینێت لە دونیای ڕۆشنبیریی مرۆڤدا، بەرزکردنەوەی بۆ ئاستی بیرکردنەوەی سەربەخۆی تاک، بۆ خود-هۆشیاریی شارستانی. ڕەهەندێکی فەلسەفیی ئەقڵی مرۆڤە و ناتوانرێت پشت گوێ بخرێت.

لە جیهانی مۆدێرندا، گرنگییەکی زۆر باش دەگەڕیتەوە بۆ کردەی ئەکسیۆلۆجیکاڵی هزری فەلسەفیی، پەیوەندی یان بەراوردکردنی ئامانجەکان و ئامڕازەکانی دەرککردنی و کردار لەگەڵ ئایدیا مرۆییەکان و خەمڵاندنی کۆمەڵایەتی و ئەخلاقیی. زانستیزمێکی باریک لە لێکدانەوەی فەلسەفییدا، واتە سنووردارکردنی بواری گشتاندنەکەی بە پشت بەستن بە تاقیکردنەوەی زانستی سروشتی، بە شێوەیەکی سەخت پەیوەندی ڕاستەقینەی مرۆڤ بە واقیعەوە کەم دەکاتەوە بۆ هزرێک، وە هزر باریکتر دەبێتەوە لەو پەیوەندییەدا. بەڵام ئەمە ناگونجێت لەگەڵ کاروبارەکان یان بەرژەوەندییەکانی خودی مرۆڤ و کۆمەڵگە. هزری فەلسەفیی وەک خولێک بەڕێوەدەبرێت کە لە زۆرێک لە گوێزەرەوە پێک هاتووە، وە کارلێک دەکات لەگەڵ هەموو شێوەکانی کولتوردا.


[1] تاویزم.

[2] بوودیزم.

هاوشێوە