رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

دکتۆر کارزان عەبدوڵڵا، پسپۆری زانستی ژینگە, لە بابەتێکيدا لە تۆڕی کۆمەڵايەتی فەيسبووک باس لەوەدەکات:

Facebook
Twitter
LinkedIn

زیاتر لە سەدا نەوەدی ئەو دارو دەوەنو درەختو ڕوەکانەی ئەم سەرزەویەیان سەوزکردوە بە تەنها ناتوانن بەرهەم بدەن ! واتە
ئەگەر درەختێکی بەردارە ، ئەگەر درەختێکەو پێک هاتەیەکی پیشەسازی بەرهەم دەهێنێت ، ئەگەر بۆ مەبەستی تەختەو دار
چێندراوە ، یان بۆ بەرهەم هێنانی خۆراکی ڕۆژانەی ئێمەیە وەک ڕوەکە کشتوکاڵیەکان، ئەوا بەتەنها ناتوانێت ئەو ئامانجە بپێکێت
و بەرهەمی باشی هەبێت .
کە دەڵێم بە تەنها ناتوانێت ، یانی یارمەتی دەرێکی دەوێت بۆ ئەوەی باشترین بەرهەم بدات ئەوانیش میکرۆبەکانی خاکن بە تایبەت
کەڕوو دوای ئەوە بەکتریاکان .
ڕوەک بۆ ئەوەی بەرهەمی باشی هەبێت دەبێت کەش و هەوایەکی وای بۆ بڕەخسێت کە بتوانێت باشترین خۆراک لە خاک
وەرگرێت ! خۆراک وەرگرتن لە خاک لەلایەن ڕەگی ڕوەکەکانەوە پڕۆسەیەکی زانستی کەمێ ئاڵۆزە ، زۆرینەی زۆری
ڕوەکەکان ناتوانن بە تەواوی و بە پێی پێویستی خۆیان خۆراکە مادە لە خاک وەرگرن ، بۆیە پێویستیان بە هاوکاری میکرۆبە
باشەکانی خاک هەیە بۆ ئەوەی ئاسانکاریان بۆ بکەن ئەو خۆراکە مادانە وا لێبکەن کە ئاسانتر هەڵبمژرێن و ئامادەبن بۆ ئەوەی بێنە
ناو ڕوەکەکەوە.
خاک ژینگەیەکی لەبارە بۆ ووردە زیندەوەرەکان ، لەوێ بێشومارن ، تەنانەت یەک کەوچکە چا لە خاک زیاتر لە ژمارەی
دانیشتوانی هەمو گۆی زەوی ووردە زیندەوەری تێدایە ، ئەمانە جۆراوجۆرن ، فرە ڕەنگن ، هەیانە زیان بەخشە بەڵام زۆرینەیان
سود بەخشن ، تەنانەت زۆرینەی ئەو دژە میکرۆبانەی ئێمە دەیان خۆین لەم زیندەوەرانەی خاک بەرهەم دەهێنرێن .
سودێکی گەورەتریان ئەو هاوژیانیەیە لەگەڵ ڕەگی درەختەکان هەیانە ، ڕۆڵێکی گەورەیان هەیە لە دابینکردنی خۆراکە مادەکان بۆ
ڕوەکەکەکان ، ئەگەر ئەمان وا نەکەن بە ئاسانی خۆراکە مادەکان ئامادە نابن بۆ هەڵمژین لەلایەن ڕەگی ڕوەکەکانەوە ،چونکە خاک
پێکهاتەیەکی کیمیایی ئاڵۆزەو وا بە ئاسانی ئەو خۆراکە مادانە ئازاد ناکات تا هەڵبمژرێن ، واتە ئەگەر ئەم ووردە زیندەوەرانە
نەبوونایە ڕوەک بە ئاسانی خۆراکی بەرهەم نەدەهێنا بۆمان .
باشە لە بەرانبەردا چی وەردەگرن ، خۆ ئەم کارە لە بەرچاوی کاڵی ڕوەکەکان ناکەن ، ئەوان دەبێت بارتەقای ئەوە سوود لە
ڕەگەکە وەرگرن ، واتە پەیوەندیەکی سودگۆڕکێیە ، زیندەوەرەکان مادە خۆراکیەکان ئامادە دەکەن بۆ ڕەگەکان و ئەوانیش خۆراکی
ئەندامی دەدەن بە ووردە زیندەوەرەکان “تۆ پشتم بوخرێنە منیش پشتت دەخورێنم “ لەسەر بنەمای ئەم ئیدیۆمە دەژین “هیچ
پشیلەیەک لەبەر ڕەزای خوا مشک ناگرێت” ئەگەر بەرژەوەندیەکی نەبێت ، ئەم بەرژەوەندیە وای کردوە کە ژیان بەردەوام بێت ،
هەم ئەوان بژین بۆ ئەوەی مرۆڤایەتی سود مەند بێت لە بەرهەمەکانی تریان و لە لایەکی تریشەوە ببنە هۆی ئەوە کە ڕوەکەکان
چالاک بکەن بۆ ئەوەی خۆراکمان بۆ بەرهەم بهێنن، ئەمە پێی دەوترێت هاوسەنگی ڕژێمی ژینگەیی، بەم جۆرە ئەو ڕژێمە
ژینگەییە ژیانی تێدا بەردەوام دەبێت ، ئەگەر یەکێک لە پایەکان ، زیندەوەر یان نازیندوەکان کەم و زیاد بن کێشەیەک دروست
دەبێت کە ئارامی ئەو ژینگە تێک دەداتو دواجار ژیان لەوێدا کێشەی تێدەکەوێت .
ئێستا ئێمە بە دەستی خۆمان وا خەریکە بەربووینەتە گیانی ووردە زیندەوەرەکانی خاک و کیمیا ڕێژیان دەکەین، دەیان کوژین ،
قڕیان دەکەین ، دەی ئەمە گرنگیەکەیانە کە لەسەرەوە باسم کرد ، ئەگەر ئەوان نەبن باخەکەکەت یان کێڵگەکەت بەرهەمی نابێت ،
وابەدەستی خۆت وێرانی دەکەیت !
جا سەرنج بدەن ئێستا ئافاتێک داهاتوە دەستی لە قوڕگی هەموو ئەو پیتە فەرڕی خاک و باخات گیرکردوە و هەناسەی چنیون ،
ئێستا بەڵایەک پەیدا بووە وەک بارانێکی ڕەشی نەگریس بەسەر بەرەکەتی خاکو باخاتدا دەبارێت و ژیان دەکاتە مەرگستان و
زەویەکی ڕەق وتەق و بێ ڕۆح جێ دەهێڵێت ، لە کاتی هاتنی دا ئەوەی ژیان بێت نایهێڵێت ئەوەی جوڵەبێت دەیوەستێنێت ، ئەم
دێوەزمەش پێی دەڵێن سەوزی بڕ یان ئەتوانم بڵێم جوانی بڕ یان ژیان کوژ .
بەکار هێنانی ئەم دەرمانە بۆ باخەکان ، بۆ دەشتو دەر ، بۆ کێڵگەکان زیانێکی گەورە گەورەی لێ دەکەوێتەوە ، زیانەکەی زۆر
زیاترە لەو سودە کەمەی کە هەیەتی ئەویش کوشتنی گژوگیای باخەکەیە ، ئەزانی ئەو مادە کیمیاییانە زیانێکی گەورەی بۆ ووردە
زیندەوەرەکان هەیە ، زۆرینەیان لە ناودەبات ، ئیتر کێ خۆراکە مادەکان بۆ درەختەکان ئامادەبکات ،کێ گەڵا وەریوەکان جارێکی
تر شی بکاتەوە و خاکەکە بەپیت بکات ، کێ مادەی ئەندامی بۆ خاکەکەت دروست بکات ، دەی ئەمانە نەبن ئیتر خاکەکەت نەخۆشە
، بێ هێزە ، کەم پیتە ، خاکی نەخۆش ڕوەکی لاوازو بەرهەمی خراپ دروست دەکات .
تۆ هەموساڵێک ووردە زیندەوەرانی خاکەکەت کیمیاباران دەکەیت ، چاوەڕێش دەکەیت بەرهەمی باشت هەبێت ! ئەگەری کەمە
ئەمە ڕوبدات ، چونکە ڕۆحی خاک ، زیندویەتی خاک ئەو زیندەوەرانەن کە تێیدا بە هاوژیانی لەگەڵ ڕوەکەکاندا دەژین ئەوان
نەمێنن ساڵ لە دوای ساڵ خاکەکەت بەرەو لاوازی دەچێت و تا وای لێدێت ڕوەکی لێنەڕوێت .
کاتێک بژار و گژوگیا باخەکەت یان کێڵگەکەتی داپۆشیوە هەوڵ بدە بە ڕێگا کلاسیکیەکە پاکی بکەیتەوە ، بە دەست لەڕەگەوە دەری
بهێنە هەوڵ مەدە سەوزی بڕ بەکار بهێنیت تەنها لەبەر ئەوەی ڕێگایەکی ئاسانترە ، بە دەستی خۆت ڕۆحی خاکەکەت مەکێشە .
ئەمە جگە لەوەی بەکار هێنانی ئەو مادەکیمیاییانە بەرهەمەکەت ژەهراوی دەکات ، چونکە تەنها بژارەکەت ناکوژێ ، بەڵکو ئەوەی
وەک پاشماوە لە ناو خاکەکەتدا دەمێنێتەوە هەڵ دەمژرێت و دەچێتە ناو ڕوەک ، ئەگەری ئەوەی هەیە بڕواتە ناو بەرهەمەکەت و
ژەهراوی بکات ، یەکێکە لە هۆکاری زۆر نەخۆشی ترسناک ، چونکە ئەو مادانە لەناو ناچن ، یان دەکرێت لە وەرزی بارانباریندا

بچنە ناو سەرچاوە ئاویەکان و ئاوی سەرزەوی و ژێر زەوی ژەهراوی بکەن ، بیرت نەچێت یەکەم کەسێک لە بەرهەمی کێڵگەو
باخەکەت دەخۆن خۆتو ماڵ و منداڵ و کەسە نزیکەکانتن !
با سەرنجێکی زۆر کرداریت پێ بڵێم ، جاران کە ئەم ئافاتە لە ناودا نەبوو ، کە پیاسەیەکی دەشتو دەر یان باخێکت دەکرد ، چەند
جۆر باڵندەت دەژمارد ؟ گوێت لە دەنگی چەند جۆر باڵدار دەبوو ؟ بێگومان تۆش هاوڕایت لەگەڵم ئەگەر بڵێم لەبەر زۆری ژمارەی
باڵندەکان نەمان دەتوانی دەنگەکانیان بناسینەوە هەموو پێکەوە ئاوازەکانیان تێکەڵ دەبوون و دڵیان دەبردین ، فریای بینینی فڕینیان
نەدەکەوتین .
دەزانیت ئێستا بۆ گوێت لە دەنگی یەک باڵندەش نابێت ! تەنانەت ڕۆژێک تا ئێوارە لە باخێکدا بمێنیتەوە خەریکە سوێت بێتەوە بۆ
جریوەی باڵندەیەک بەرگوێت ناکەوێت ، یان فڕینێک ڕات ناچڵەکێنێت .
پەنجەی خەتا بۆ کەس ڕامەکێشە ، ئەوە سوچی ئەو دەرمانە کۆکوژەیە کە ئێمە دەی وەشێنین ، کە دەبێتە هۆی کوشتنی مێروەکان .
ئەوان گرنگترین سەرچاوەی خۆراکو بژێوی باڵندەکانن ، باڵدارەکان کە خۆراکیان نەمێنێت ناچارن کۆچ بکەن و دوور بکەونەوە تا
لە کونجێک مشتێ خۆراکیان دەست بکەوێت .
نەمانی مێروو گرفتێکی گەورەیە ، کاتێک بەدەر لە ڕێنماییەکان قڕکەرەکانی مێروو یان گیا کوژەکان بەکار دەهێنین ، ئەوا کار
دەنە سەر کەمبوونەوەی ژمارەو جۆری مێروەکان . ئەمەش لەلایەکەوە ، هەمە چەشنی باڵندەکان کەمتر دەبێتەوە و لە لایەکی ترەوە
هەڵپێچانی گوڵی درەختەکان ڕێژەیان دادەبەزێت ، ئاخر مێروەکان یەکێکن لە هۆکارە یارمەتیدەرەکانی گۆڕینی هەڵاڵە بۆ بەر (
پەڕینو پیتێن ) بۆیە بزانە ئەگەر بەرهەمی باخەکەت کەم بوەوە ئەگەری ئەوە هەیە قەڵاچۆبوونی مێروەکان یەکێکبن لە هۆکارەکەی
!
ئەم هەموو زەرەرو زیانە لە خۆت و بەرهەم و نانو ئاوت دەدەیت ، تەنها لەبەر ئەوەی حەوسەڵەت نیە دوچڵ گیا بەدەست
هەڵبکێشیت ؟
ئێمە وامان نەکرد بۆئەوەی هەم بەرهەمی باخەکە پاک بێت هەم خاکی باخەکەمان بپارێزین ، وەژینگەو ئاومان پیس نەکەین ، بە
هەرەوەزی و بەدەستی خۆمان باخەکەمان پاککردەوە ، تۆش وابکە .
لە ئێستە بەدواوە با بڕیاربدەین ژینگەکەمان بپارێزین لەو ئافاتە .

هاوشێوە