د.عەبدولموتەلیب رەفعەت سەرحەت، لە نووسینێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دەڵێت :
ئاو سەرچاوەی سەرەکى گەشەپێدانی بەردەوام و درێژخایەنە و گرنگی زۆرى هەیە بۆ گەشەپێدانی ئابورى و کۆمەڵایەتى و سیستەمى ژینگەیی و تەندروستی. ئاو هەمووبوارەکانى ژیان پێکەوە گرێ دەدات و یەکێک لە پرسە سەرەکیەکانی پەیوەندیدارە بە گۆڕانکاریەکانی کەش و هەوا. و دەست گەشتن بە ئاوی پاکژی خواردنەوە بنەمایەکی گرنگی مافەکانى مرۆڤە و ئەمەش دەتوانرێت تەنها بەوە دابین بکرێت کە سیستەمێکی باشی دابەشکردنى ئاو وهەروەها سیستەمێکى باشى ئاوەڕۆ هەبێت. و ئاو هۆكارى سه‌ره‌كى ژیانه له سه‌ر زه‌وى وسه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كى خۆشگوزه‌رانى مرۆڤه به هۆى زۆرى به‌كارهێنانى له بوار‌و چالاكییه جیاوازه‌كاندا وه‌كو خواردنه‌وه، كشتوكاڵ، پیشه‌سازى و وزه… وهتد. ونه‌بوونى ئاو هه‌موو ئه‌و چالاكییه جۆراو جۆرانه په‌ك ده‌خات وئاسایشى ئاو ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه.
پێشتر له به‌ر زۆربوونى سه‌رچاوه‌كانى ئاو وكه‌مى ژماره‌ى دانیشتووانى سه‌ر زه‌وى شتێك نه‌بوو به ناو (مافى ده‌ستكه‌وتنى ئاو)ه‌وه، به‌ڵام له ساڵاتى حه‌فتاكانه‌وه هه‌ست كرا به گرفتى ئاو بۆیه له ساڵى ١٩٧٢ كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گرێدرا له ستۆكهۆڵم له ژێر ناونیشانى (ئاو وه‌كو سه‌رچاوه‌یه‌كى سروشتى پێویسته پارێزگارى لێ بكرێت). و له ساڵى ١٩٩٦ وبه هۆى درككردن به گرفتى گه‌وره‌ى ئاو (ئه‌نجومه‌نى جیهانى ئاو) دامه‌زرا بۆ پشتگیرى كردنى وڵاتانى جیهان له (به‌رێوه‌بردنى ته‌واوكار له سه‌رچاوه‌كانى ئاو)دا.
وله ساڵانى ڕابردودا وبه هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى سه‌رچاوه‌كانى ئاو وزیادبوونى ڕێژه‌ى دانیشتووان وپیسبوونى سه‌رچاوه‌كانى ئاو وگۆڕانکارییەکانى کەش وهەوا هه‌موو ئه‌مانه بوونه هۆكارێك بۆ كێبڕكێ له سه‌ر سه‌رچاوه‌كانى ئاو وزۆرێك له وڵاتانى جیهان له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ى به‌بیابان بووندان بۆیه چه‌مكى (مافى ده‌ستكه‌وتنى ئاو) هاته ئاراوه‌و چووه چوارچێوه‌ى مافى مرۆڤه‌وه. لیژنه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانى تایبه‌ت به مافه‌كانى ئابورى وكۆمه‌ڵایه‌تى وڕۆشنبیرى له خولى (٢٩)ى ساڵى ٢٠٠٢ باس لەوە دەکات کە: “مافى هه‌موو تاكێكه بڕێكى دیاریكراو وكۆنجاوى ده‌ستكه‌وێت له ئاو وبه تێچوویه‌كى كه‌م به مه‌به‌ستى به كارهێنانى بۆ چالاكییه جۆراوجۆره‌كانى رۆژانه‌ى خۆى”. بۆیه مافى ده‌ستكه‌وتنى ئاو مافێكى سه‌ره‌كى وسه‌ره‌تایى هه‌موو تاكێكه له سه‌ر زه‌وى. ومافى ده‌ستكه‌وتنى ئاو به‌نده به ئاسایشى ئاوه‌وه كه ڕه‌هه‌ندى مرڤایه‌تى وڕه‌هه‌ندى ژینگه‌یى هه‌یه. هه‌روه‌ها ئاو مادده‌یه‌كى گرنگ وپێویسته بۆ ژیان وژینگه كه ناتوانرێ به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستبه‌ردارى ببین، بۆیه مافى ده‌ستكه‌وتنى ئاو زۆر گرنگتره له مافى فێربوون وهیچى كه‌متر نییه له مافى ژیان وته‌ندروستى. به نه‌بوونى ئه‌و مافه، ژیانى مرۆڤ به‌ره‌و ئاقارێكى مه‌ترسیدار هەنگاودەنێت وهه‌موو چالاكییه‌كانى ئه‌كه‌وێته ژێر مه‌ترسیه‌وه و رۆژانه كاتێكى زۆر به سه‌رده‌بات بۆ ده‌ستكه‌وتنى ئه‌و ماڤه له رێى هه‌وڵدانى بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى ئاوى خواردنه‌وه. وزه‌ره‌رمه‌ندترین توێژ له نه‌بوونى ئه‌و مافه چینى هه‌ژارو كه‌مده‌رامه‌ته‌كانه وبه تایبه‌تى له ناوچه ووشك وبیابانه‌كان. وزۆرێك له منداڵانى ئه‌و چینه مافى خوێندن وژیانى ته‌ندروستیان ئه‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه وه‌كو هه‌ندێك له وڵاته ئه‌فریقیه‌كان.
كاراكردنى مافی دابینكردنى ئاو به مه‌به‌ستى فه‌راهه‌مكرنى ئاسایشى ئاو پێویستى به لایه‌نى سه‌ره‌كى جێبه‌جێكردنه كه پێویسته نیازێكى پاك وڕاسته‌قینه‌ى هه‌بێت له دابین كردن وپاراستنى ئاسایشى ئاو بۆ وڵات. وئه‌م كاره ئاسان نییه وبه هه‌موو كه‌س ولایه‌نێك ناكرێت چونكه ئه‌ركى سه‌ره‌كى دابینكردنى ئاسایشى ئاوى له سه‌ر حکومەتە، كه ده‌بێت جیاوازى وجیاكارى نەكات له نێوان كۆمه‌ڵانى خه‌ڵك وسیاسه‌تى ئاو نه‌كاته قوربانى مه‌رامه تایبه‌ته‌كانى. و ئەو لایه‌نانەى کە دەبێ بەشداربن لە پرۆسەى مافى دەستکەوتنى ئاو بریتین له:
١- حكومه‌ت: کە لایه‌نى سه‌ره‌كى وبه‌رپرسیارى جێبه‌جێكردن ودابینكردنى ئاسایشى ئاوه بۆ وڵات. وپێویسته مافى دابینكردنى ئاوى له سه‌ر بێت بۆ هه‌موو تاكێك له كۆمه‌ڵگا به بێ جیاوازى. ودابینكردنى ژینگه‌یه‌كى گونجاو به‌مه‌به‌ستى ده‌سته‌به‌ركردنى ئاسایشى ئاو له رێى جێبه‌جێكردنى یاسا‌و ڕێساكانى وڵات به شێوه‌یه‌كى كردارى، وهه‌موو تاكێك له كۆمه‌ڵگا هه‌ست به‌وه بكات كه ماڤى خۆى وه‌رگرتووه له ئاوێكى پاكژ وخاوێن كه هۆكارێكه وبنه‌مایه‌كه بۆ ئاسایشى مرۆڤ وته‌ندروستى. وئه‌رك وبه‌رپرسیارێتى سه‌رشانى حكومه‌ت ئه‌م خاڵانه‌ى لاى خواره‌وه‌یه:
أ- ئه‌ركى جێبه‌جێكردن: ئه‌ركى حكومه‌ته هه‌موو پێداویستیه‌كانى به‌ده‌ستهێنانى ئاو فه‌راهه‌مبكات بۆ وڵات وسه‌ركه‌وێ به‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌نگه‌كان. و پێویسته له سه‌ر حكومه‌ت بڕێكى ئاوى گونجاو له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه بگه‌یه‌نێته هاوڵاتیان به نرخێكى گونجاو و هه‌موو تاكێكى كۆمه‌ڵگا له ڕووى ئابووریه‌وه تواناى هه‌بێت ئه‌و بڕه ئاوه‌ى به‌ده‌ستبگات به‌و نرخه‌ى كه بۆى دانراوه. وئه‌ركى حكومه‌ته كار له سه‌ر پاراستنى سه‌رچاوه‌كانى ئاو بكات وهۆشیارى بڵاوبكاته‌وه له ناو كۆمه‌ڵگا به‌مه‌به‌ستى كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌فیڕۆدانى ئاو وكه‌مكردنه‌وه‌ى گرفتى پیسبوونى ئاو. وله‌م خاڵه‌دا حكومه‌تى هه‌رێم به ته‌واوه‌تى ئه‌ركى سه‌رشانى خۆى جێبه‌جێ نه‌كردووه، چونكه زۆرێك له شاره‌كانى هه‌رێم به ده‌ست كه‌مى ئاو ونزمى كواڵیتى ئاوه‌وه ده‌ناڵێنن وه‌كو هه‌ولێر وچه‌مچه‌مال به تایبه‌تى. وله‌م خاڵه‌دا حكومه‌تى هه‌رێم به‌ته‌واوه‌تى سیفه‌تى حكومڕانیه‌كى باشى له‌ده‌ستداوه.
ب- ئه‌ركى ڕێزگرتن: پێویسته حكومه‌ت رێز له مافى هه‌موو تاكێك بگرێ وبه‌شه ئاوى دیاریكراو بگه‌یه‌نێته به‌رده‌ستیان ئه‌گه‌رنا ئه‌و حكومه‌ته سه‌ره‌كیترین مافه‌كانى هاوڵاتیانى خۆیى پێشێل كردووه.
ج- ئه‌ركى پاراستن: حكومه‌ت ئه‌ركى ئه‌خلاقی خۆیه‌تى سه‌رچاوه سروشتیه‌كانى وڵات بپارێزى له هه‌موو كاره‌ساته سروشتى ومرۆییه‌كان یا بیانپارێزى له پلانه‌كانى وڵاتانى هاوسنور. به‌داخه‌وه حكومه‌تى هه‌رێم به‌ته‌واوه‌تى سه‌رچاوه‌كانى ئاوى هه‌رێمى كوردستانى پشتگوێ خستووه (به‌تایبه‌تى رووبار وده‌ریاچه‌كان) وزۆربه‌یان دووچارى پیسبوون بوونه‌ته‌وه وهیچ كارێكى جددى وگونجاوى په‌یڕه‌و نه‌كردووه بۆ پاراستنى سه‌رچاوه‌كانى ئاو. جگه له‌وه ڕۆژ له‌دواى ڕۆژ مه‌ترسییه‌كانى سه‌ر ئاوى ژێر زه‌ویش له زیادبووندان به‌هۆى ئه‌وه‌ى کە حكومه‌ت به‌ته‌واوه‌تى سه‌رچاوه‌كانى ئاوى سه‌رزه‌وى پشتگوێ خستووه و ده‌ستى بردووه بۆ ئاوى ژێر زه‌وى بۆ پڕكردنه‌وه‌ى پێداویستیه‌كانى هاوڵاتیان، كارگه‌كان، زه‌وییه كشتوكاڵیه‌كان وهه‌موو سیكته‌ره‌كانى تر. ته‌نانه‌ت تا ڕاده‌یه‌ك ڕێگه‌ى خۆشكردووه بۆ خه‌ڵكى ده‌ستڕۆشتوو ده‌ستبه‌رن بۆ ئاوى ژێر زه‌وى وبیر به شێوه‌یه‌كى نایاسایى لێبده‌ن به‌ڵام ئه‌م كاره بۆ خه‌ڵكى ئاسایى ڕێگه‌پێدراو نییه.
٢- تاك (هاوڵاتى): هه‌موو تاكێك له كۆمه‌ڵگادا به‌شداره له جێبه‌جێكردنى مافى به‌ده‌ستهێنانى ئاو، چونكه هاوڵاتیان سه‌نته‌رى جێبه‌جێكردنى ئه‌م پرۆسه‌یه‌ن و دابینكردنى ئاو سه‌ره‌كیترین ماف وپێداویستیه‌كانیانه. وهه‌ركه‌ى كۆمه‌ڵگا هۆشیار بوو له ڕووى مافى به‌ده‌ستهێنانى ئاو، ئه‌و كات توانا وڕۆڵیان ده‌بێت له وه‌رگرتنى ئه‌و مافه به بێ هیچ كه‌موكورتیه‌ك وهیچ حكومه‌تێك ناتوانێ مافیان پێشێل بكات یا سته‌میان لێ بكات به‌تایبه‌تى له مافى ده‌ستكه‌وتنى ئاودا. به‌ڵام به‌داخه‌وه له گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌ركه‌كانى خۆى جێبه‌جێ نه‌كردووه له پرۆسه‌ى ده‌سته‌به‌ركردنى مافی ئاو، هاوڵاتیانیش زۆر كه‌مته‌رخه‌من له داواكردنى مافه‌كانیان به‌تایبه‌تى له داواكردنى مافى ده‌ستكه‌وتنى ئاو. چه‌ندین ساڵه زۆرێك له شار‌و شاروچكه‌كانى هه‌رێمى كوردستان گرفتى ئاویان هه‌یه چ له ڕووى چه‌ندێتی یا چۆنیه‌تیه‌وه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ كام له‌و شارانه نه‌یانتوانیووه فشارێكى ئه‌وتۆ له سه‌ر حكومه‌ت دروست بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنى مافى ڕه‌واى خۆیان له به‌شه ئاو. و بێ گومان هەموو حکومەتێکى کەمتەرخەم لە جێبەجێکردنى ئەرکەکانى سەرشانى، زیاتر ئەو جۆرە هاوڵاتیانەى لاپەسەندە کە بێ دەنگن لە ئاستى مافەکانى خۆیان.
٣- كه‌رتى تایبه‌ت: ئه‌م لایه‌نه ئه‌توانێ ڕۆڵى زۆر گرنگ ببینى له دابینكردنى ئاو وفه‌راهه‌مكردنى ئاسایشى ئاو له وڵات‌دا له رێى كۆمپانیاكانى تایبه‌ت به پاڵاوتن ودابه‌شكردنى ئاو. وئه‌توانن پرۆسه‌ى به‌رێوه‌بردنى سه‌رچاوه‌كانى ئاو له وڵات‌دا بگرنه ئه‌ستۆ به‌ڵام ده‌بێت له ژێر چاودێرى توندى حكومه‌تدا بن ونابێت ئه‌م لایه‌نانه شه‌ریكى حكومه‌ت بن یا موڵكى سیاسیەکانى وڵات بن، واتا به ته‌واوەتى ده‌بێ بێ لایه‌ن بن.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى به‌رێوه‌بردنى سه‌رچاوه‌كانى ئاو له لایه‌ن كه‌رتى تایبه‌ته‌وه له وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان زۆر سه‌ركه‌وتوو بووه تا ئێستا، به‌ڵام له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست سه‌ركه‌وتوو نابێت به تایبه‌تى له كوردستاندا. چونكه كه‌سانى نێو حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان و حكومه‌تى خۆیان خاوه‌ن زۆربه‌ى هه‌ره زۆرى كۆمپانیاكانى كه‌رتى تایبه‌ن، واتا له كوردستاندا جیاوازى نییه له نێوان حزب-حكومه‌ت وكه‌رتى تایبه‌ت، بۆیه پێویسته حكومه‌ت خۆى هه‌ستێ به‌و ئه‌ركه وهه‌وڵى ئه‌وه نه‌دات سیكته‌رى ئاو ته‌سلیمى كه‌رتى تایبه‌ت بكات وبازرگانى به سه‌رچاوه‌كانى ئاوه‌وه بكات.
٤- رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى: زۆر پێویسته ئه‌م لایه‌نه به‌شداربێت له داڕشتنى پلانی به‌رێوه‌بردنى سه‌رچاوه‌كانى ئاو و ده‌سته‌به‌ركردنى ئاو بۆ هاوڵاتیان. ئه‌م رێكخراوانه‌ش پێویسته به ته‌واوه‌تى بێ لایه‌ن بن وچاودێرى حكومه‌ت بكه‌ن له پرۆسه‌ى دابینكردنى ئاو بۆ هاوڵاتیان. به‌ڵام ڕێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى ڕه‌نگه كه‌مترین قسه‌یان كردبێ له سه‌ر مافى ده‌ستكه‌وتنى ئاو. وپێویسته پێداچوونه‌وه‌یه‌كى جددى بكه‌ن له سه‌ر كار‌و چالاكیه‌كانیان به تایبه‌تى له‌و شار‌و شارۆچكانه‌ى كه گرفتى ئاویان تێدا به‌دى ده‌كرێت.
و ئەوەى کە لە هەولێر وچەمچەماڵ وهەندێ لە شار‌و شارۆچکەکانى هەرێمى کوردستان ڕوودەدات لە کەم ئاوى وخراپى کواڵیتى ئاو تەنها پێشێل کردنى مافى هاوڵاتیان نییە لە ئاوى خواردنەوە، بەڵکو جۆرێکە لە تینووکردن وسیاسەتێکى یەجگار ترسناکە کە دژى هاوڵاتیان پەیڕەودەکرێت. ئەگینا حکومەتێک حکومەت بێت دەبێت بەتەواوەتى هەڵسێ بە ئەرکەکانى سەرشانیی ومافى هاوڵاتیانى دەستەبەربکات. ودابینكردنى ئاو وبه‌ده‌ستهێنانى ئاسایشى ئاو سه‌ركه‌وتوو نابێت به بێ بوونى كارى هاوبه‌ش له نێوان ئه‌و چوار لایه‌نه كه ئاماژه‌یان بۆكرا. وپێویسته هه‌موویان نیازێكى ڕاستەقینەیان هەبێت لە چارەسەرکردنى گرفتەکان، و دووربن له به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌ت لە پێناو سه‌رخستنى پرۆسه‌ى به‌رێوه‌بردنى ئاو وجێبه‌جێكردنى مافى ده‌ستكه‌وتنى ئاو له وڵات‌دا.