نووسین: موفید نەجم
وەرگێڕان: هەورامان وریا قانع
گه‌شتێک به‌ناو فیکری ئه‌وروپی و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر فیکری عه‌ره‌بی
دانه‌ری کتێبه‌که هاشم ساڵح له کتێبه‌که‌یدا، باس له‌وه ده‌کات له کاتێکدا توێژینه‌وه فیکری و فه‌لسه‌فییه‌کان له خۆرئاوا، ئه‌و گفتوگۆ و مشتومڕانه‌یان تێپه‌ڕاندووه که ده‌رباره‌ی پرس و ڕه‌خنه‌گرتنه له مۆدێرنه. که‌چی تا ئێستا گفتوگۆکانی فیکری عه‌ره‌بی، ده‌رباره‌ی ئه‌و پرسه، هێشتا هه‌ر له‌به‌ر ده‌رگاکه‌یدا ڕاوه‌ستاوه.
نووسه‌ر هه‌وڵیداوه له میانه‌ی میتۆدی توێژینه‌وه‌ی کتێبه‌که‌ی، بکه‌وێته دوای ئه‌و ڕێچکانه‌ی که ڕێڕه‌وی مۆدێرنه‌ی خۆرئاوا گرتوویه‌تییه‌به‌ر و خۆرئاوای له مۆدێرنه‌وه گواستووه‌ته‌وه بۆ سه‌رده‌می جیهانگیری. هه‌مو ئه‌و گه‌ڕان و به‌دواداچوونه‌شی له میانه‌ی دیدێکی ڕه‌خنه‌گرانه و خستنه‌ڕوویه‌کی کورتی مێژووییه‌وه ئه‌نجامداوه و تێیدا زیاتر جه‌ختی له‌سه‌ر ڕه‌هه‌ندی فه‌لسه‌فی و ڕۆڵی فه‌یله‌سوفه‌کان کردووه‌ته‌وه له هه‌ر سه‌رده‌مێکدا.
هاشم له کاتێکدا سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته، به‌راوردی نێوان خۆرئاوا و عه‌ره‌ب ده‌کات، جه‌خت له‌سه‌ر خاڵی جیاوازی نێوانیان ده‌کاته‌وه. ئه‌و پێیوایه له کاتێکدا جیهانی خۆرئاوا سه‌رقاڵی ڕه‌خه‌گرتنه له مۆدێرنه و کار بۆ راستکردنه‌وه‌ی ڕێڕه‌وه‌که‌ی ده‌که‌ن. که‌چی وا دیاره جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی، جارێ هه‌ر له‌به‌رده‌م ده‌رگای سنوره‌کانی مۆدێرنه‌دا ڕاوه‌ستاوه. ئه‌مه‌ش ئه‌و درز و که‌لێنه گه‌وره‌یه ده‌رده‌خات که تا هه‌نووکه که‌وتووه‌ته نێوان عه‌ره‌ب و خۆرئاوا.
نووسه‌ر پێش ئه‌وه‌ی مێژووی ئه‌و مۆدێرنه‌یه بخاته‌ڕوو، ته‌به‌نی پێناسه‌که‌ی ئالان تۆرین ده‌کات، ئالان تۆرین پێیوایه مۆدێرنه له ناو کۆمه‌ڵگه خۆرئاواییه‌کاندا، بریتییه له سه‌رکه‌وتنی عه‌قڵ و زانست چووه‌ته شوێنی تیۆلۆژیای مه‌سیحی، (واته له کۆمه‌ڵگه‌کانی خۆرئاوادا عه‌قڵ سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه و زانستیش شوێنی تیۆلۆژییای مه‌سیحی گرتووه‌ته‌وه.و.ک). هه‌روه‌ها ئازادی جه‌وهه‌ر و کرۆکی مۆدێرنه‌یه و مۆدێرنه ته‌نها کۆمه‌ڵێ گۆڕانکاری ڕووت نییه، به‌ڵکو بریتییه له بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مه عه‌قڵانی و زانستی و ته‌کنه‌لۆژی و کارگێڕییه‌کان له نێو کۆمه‌ڵگه‌دا.
هاشم ساڵح له کتێبه‌که‌یدا، ئاماژه به‌وه ده‌دات ده‌رکه‌وتنی چه‌مکی مۆدێرنه، وه‌ک ئه‌وه‌ی زانراوه، په‌یوه‌سته به شاعیری فه‌ره‌نسی بۆدلێر-ه‌وه، له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی نۆزده. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که مۆدێرنه، سه‌ره‌تا له کایه‌ی ئه‌ده‌ب و هونه‌ره‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه، پاشان گواستراوه‌ته‌وه بۆ کایه فه‌لسه‌فی و فیکرییه‌کان. وه‌لێ دانه‌ر جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه که مۆدێرنه به شێوه‌یه‌کی جیاجیا و پچڕ پچڕ نه‌هاتووه، به‌ڵکو له‌سه‌ر هه‌مو ئاسته‌کان، به‌شێوه‌یه‌کی یه‌کسان و یه‌کگرتوو هاتووه. بۆچی؟ چونکه مۆدێرنه حه‌قیقه‌تێکی کۆیی موته‌کامیله، وه‌ک ئه‌وه‌ی له تێزی بیرمه‌نده‌کانی خۆرئاوادا ده‌رده‌که‌وێت.
دانه‌ری کتێبه‌که له به‌دواداچوونه‌کانی بۆ دۆزینه‌وه‌ی مێژووی مۆدێرنه‌ی خۆرئاوا، سه‌ره‌تاکانی ده‌رکه‌وتنی پرۆژه‌ی مۆدێرنه، ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی شانزه که به سه‌ده‌ی ڕێنیسانس و ڕۆشنگه‌ریی ئاینی ناسراوه. له‌و سه‌ده‌یه‌دا یه‌قینییه ئاینییه‌کان که به میرات مابوونه‌وه، له‌قبوون و به‌جێگیری نه‌مانه‌وه. دواتر سه‌ده‌ی حه‌ڤده دێت، ئه‌م سه‌ده‌یه به‌وه ناسراوه که سه‌ده‌ی ده‌رکه‌وتنی شۆرشی زانستی نوێ و فه‌لسه‌فه‌ی دیکارته، دیکارت له ڕووه فه‌لسه‌فییه‌که‌یه‌وه تیۆریزه‌ی بۆ ئه‌و شۆڕشه زانستییه کردووه. پاشان مۆدێرنه له‌سه‌ده‌ی هه‌ژده به‌رده‌وام ده‌بێت له هه‌ڵکشان و سه‌رکه‌وتن، ئه‌م هه‌ڵکشانه‌شی له میانه‌ی جێگیرکردن و پته‌وبوونی پێگه‌ی عه‌قڵه له به‌رامبه‌ر ڕوبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی عه‌قیده و بیروباوه‌ڕه تیۆلۆژییه‌کان. هه‌ندێک له توێژه‌ران پێیانوایه ئه‌م سه‌ده‌یه، گرنگترین سه‌ده‌یه، چونکه شارستانییه‌ته تازه و مۆدێرنه‌که‌ی ئه‌وروپا، به‌رهه‌می ئه‌م سه‌ده‌یه‌یه. ئاخر هاوکات له‌گه‌ڵ جێگیربوونی پێگه‌ی عه‌قڵ، بوژانه‌وه‌یه‌کی ئابوری و سه‌رپێکه‌وتنی هێزی چینی بۆرجوازی هاته‌ئاراوه، ئه‌م چینه نوێیه توانی ده‌سه‌ڵات له ده‌ستی ده‌ره‌به‌گه‌کان ده‌ربێنێت.
دانه‌ر له خوێندنه‌وه‌ی بۆ مێژووی مۆدێرنه له‌م سه‌ده‌یه‌دا-سه‌ده‌ی هه‌ژده- ئاماژه بۆ لایه‌نکی گرنگ ده‌کات، ئه‌ویش بریتییه له باڵاده‌ستی مۆرکی ئه‌بستراکتی میتافیزیکی به‌سه‌ر مۆدێرنه‌دا، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ئه‌و مۆرکه ئه‌زمونگه‌رییه به‌رجه‌سته‌یه بوو که مۆدێرنه له سه‌ده‌ی حه‌ڤده هه‌ڵگری بوو. لێره‌وه دانه‌ری کتێبه‌که پێیوایه له چوارچێوه‌ی ئه‌م گۆڕانکارییه مێژووییه‌دا، سه‌ده‌ی نۆزده سه‌رکه‌وتنی زانست و فه‌لسه‌فه‌ی پۆزه‌تیڤیزمی به‌خۆیه‌وه بینی، ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌یه وا ده‌کات ئه‌م سه‌ده‌یه، سه‌ده‌ی یه‌کلایکه‌ره‌وه‌ی مۆدێرنه‌ی خۆرئاوا بێت، ئه‌مه‌ش له شۆڕشی پیشه‌سازی و داهێنانه زانستییه‌کان و بوژانه‌وه‌ی خێرای ئابوری‌دا ده‌بینرێت. ئه‌م مه‌سه‌له‌یه وایکرد ئه‌وروپا به ته‌نها هه‌ژمونی به‌سه‌ر سروشتدا نه‌بێت، به‌ڵکو هه‌ژمونی به‌سه‌ر هه‌مو جیهاندا هه‌بێت.
له کاتێکدا خۆرئاوا له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیستدا، له خۆشی و نه‌شئه‌ی سه‌رکه‌وتندا ده‌ژیا و هه‌ستێکی گه‌وره‌ی به پێشکه‌وتن هه‌بوو که مۆدێرنه هێنابویه ئاراوه. جه‌نگی یه‌که‌می جیهانی دێت و گورزێکی کوشنده له سه‌روه‌ی عه‌قڵی ڕۆشنگه‌ریی ڕه‌ها ده‌دات که تا ئه‌و ساته‌وه‌خته باڵاده‌ست بوو. ئیدی له‌و چرکه‌ساته‌وه، گومان له سه‌روه‌ری عه‌قڵ ده‌ستی پێ‌کرد. دواتر جه‌نگی دووه‌می جیهانی به خۆی و ده‌ره‌ئه‌نجامه تراژیدی و کاره‌ساته‌کانییه‌وه دێت، هه‌مو ئه‌وه نائومێدیی و بێ هیواییه‌کی قووڵی دروستکرد و بزوتنه‌وه سوریالی و وجودی و فه‌لسه‌فییه‌کان هاتن و گوزارشتیان له‌و نائومێدییه ده‌کرد. ئه‌و بزوتنه‌وانه وه‌ک شۆڕشێک وابوون دژ به عه‌قڵانییه‌تی پۆزه‌تیڤیزم و ته‌کنه‌لۆژیا.
دانه‌ر دوای ئه‌وه‌ی باس له بابه‌تی مۆدێرنه ده‌کات له ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و فیکری خۆرئاوادا، ده‌گوازێته‌وه بۆ قسه‌کردن له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه‌ی کانت و ڕۆڵی له به‌دیهێنانی فه‌لسه‌فه‌ی مۆدێرنه‌دا، فه‌لسه‌فه‌ی کانت له لایه‌که‌وه دبڕانێک بوو له‌گه‌ڵ عه‌قڵی غه‌یبی، له‌لایه‌کی دیکه‌وه کاری کرد بۆ ڕزگارکردنی عه‌قڵانییه‌ت له فه‌لسه‌فه‌ی گومانگه‌رایی وێرانکه‌ر و فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌زمونگه‌ریی ڕووت و زانستی به‌سته‌وه به ئه‌خلاقه‌وه. نووسه‌ر دواتر قسه له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه ڕۆشنگه‌ره‌که‌ی هیگڵ و هه‌وڵه‌کانی ماکس ڤێبه‌ر ده‌کات، ڤێبه‌ر هه‌وڵیداوه له دیدێکی کۆمه‌ڵایه‌تی واقیعی هه‌ستپێکراوه‌وه، لێکۆڵینه‌وه بۆ ته‌لیسمی مۆدێرنه بکات.
دواتر نووسه‌ر به‌شێکی دیکه‌ی کتێبه‌که‌ی، ته‌رخان ده‌کات بۆ قسه‌کردن له‌سه‌ر چه‌مکی جیهانگیری و به‌جیهانیبوونی جیهان له ڕووی که‌لتوور و میدیاوه. ئه‌مه‌ش وایکردووه بزاوتی جیهانگیری، ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ شوناسه که‌لتورییه به‌رته‌سکه‌کاندا، بکه‌وێته ململانێیه‌کی تونده‌وه. لێره‌دا دانه‌ر باس له‌وه ده‌کات چۆن چۆنی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ جیهانیگیردا بکرێت، به‌و پێیه‌ی جیهانگیری بزوتنه‌وه‌یه‌کی گه‌ردوونییه و ناکرێت و نابێت پشتگوێ بخرێت، به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر وا سه‌یر نه‌کرێت ته‌نها بریتییه له گشتاندنی کاڵا و به‌روبوومی پیشه‌سازی. به‌ڵکو وا سه‌یر بکرێت که جیهانیگری فره‌یی ژیان و فره‌یی ڕه‌وته فیکرییه‌کان و فره‌یی زانیارییه‌کانیش ده‌گرێته‌وه و ئه‌وانیش له‌خۆده‌گرێت.
دانه‌ر له به‌شه‌کانی کۆتایی کتێبه‌که‌یدا، کۆمه‌ڵێ تێڕامانی په‌یوه‌ست به مۆدێرنه‌ی عه‌ره‌بی ئیسلامی ده‌خاته‌ڕوو. له‌مه‌شدا پشت به به‌رهه‌مه‌کانی بیرمه‌ندی جه‌زائیری محه‌مه‌د ئه‌رکون ده‌به‌ستێت. ئه‌رکون له به‌رهه‌مه‌کانیدا، جیاوازی له نێوان دوو جۆر مۆدێرنه‌دا ده‌کات: مۆدێرنه‌ی مادیی و مۆدێرنه‌ی عه‌قڵی، به‌ڵام ئه‌مه به‌و مانایه نییه ئه‌و دوو جۆره به ته‌واوه‌تی له‌یه‌کتر جیاده‌کاته‌وه، لانی که‌م سه‌باره‌ت به ئه‌زمونی ئه‌وروپی. لێره‌وه له‌سه‌ر عه‌ره‌ب پێویسته، له‌و قه‌یرانه مێژوییه‌ی خۆیان بێنه‌ده‌ره‌وه و کۆمه‌ڵێ ده‌زگا و ناوه‌ندی توێژینه‌وه و وه‌رگێڕان دروست بکه‌ن، تاکو فیکری عه‌قڵانی ئاماده‌ییه‌کی گه‌وره‌ی هه‌بێت و بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش ببین به تازه‌گه‌ر.
دانه‌ر له چه‌ند دێڕێک‌دا
هاشم ساڵح توێژه‌ر و وه‌رگێڕ و ئه‌کادیمییه‌کی سورییه و له فه‌ره‌نسا داده‌نیشێت. خاوه‌نی بڕوانامه‌ی دکتۆرایه له ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی مۆدێرن که له زانکۆی سۆربۆن به‌ده‌ستیهێناوه. برێکی زۆری له به‌رهه‌مه‌کانی محه‌مه‌د ئه‌رکون وه‌رگێڕاوه بۆ سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی. خۆی خاوه‌نی دوو کتێبه (له ڕاستیدا خاوه‌نی چه‌ندین کتێبه، به‌ڵام ئه‌م ڕانانه بۆ کتێبه‌که‌ی له ساڵی 2111 کراوه، له‌و ساڵه‌وه تا ئێستا چه‌ندین کتێبی گرنگی بڵاوکردووه‌ته‌وه. و.ک): یه‌که‌میان به ناونیشانی “ده‌روازه‌یه‌ک بۆ ڕۆشنگه‌ریی ئه‌وروپی” و دووه‌میان “قه‌یرانی فێنده‌مێنیتالیزمی ئیسلامی”. ئه‌مه جگه له ژماره‌یه‌کی زۆری لێکۆڵینه‌وه که له گۆڤار‌و ڕۆژنامه‌و پێگه ئه‌لیکترۆنییه‌کاندا بڵاوکراونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه
مفید مجم، ڕۆژنامه‌ی البیان، 27 نۆڤه‌مبه‌ر، 2011