نووسینی: ئه‌نتۆنی گیدنس
وه‌رگێڕانی له ئینگلیزییه‌وه: ئێحسان نه‌زه‌ت موسته‌فا
(وانه‌كانی ڕیس ساڵی 1999: جیهانی ڕاكردوو
بڵاوكردنه‌وه‌ی: 7 ی نیسانی 1999
له په‌یمانگه‌ی “ڕۆیاڵی بریتانیای گه‌وره” بۆ ڕادیۆی چواری بی بی سی له له‌نده‌ن تۆمار كراوه)
یه‌كێك له هاوڕێكانم له ناوه‌ڕاستی ئه‌فریقا له‌باره‌ی ژیانی لادێیه‌وه خه‌ریكی خوێندنه. چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر یه‌كه‌مین گه‌شتی خۆی بۆ ناوچه‌یه‌كی دووره‌ده‌ست ئه‌نجام دا به‌مه‌به‌ستی خۆێندنی مه‌یدانی له‌وێ. هه‌ر له هه‌مان ئێواره‌ی ڕۆژی گه‌یشتنی، له ماڵێكی ئه‌و لادێیه بۆ ئێواره‌خوانێك داوه‌ت كرا. ئه‌و پێشبینیی ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه سه‌ربوورده‌ی شته ڕابردووه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵگه دابڕاوه بزانێت، كه‌چی ئێواره‌كه وای لێ ده‌رنه‌چوو و له‌جیاتی ئه‌وه، له‌سه‌ر ڤیدیۆ سه‌یری فیلمی The Basic Instinctیان كرد. ته‌نانه‌ت ئه‌وكات فیلمه‌كه نه‌گه‌یشتبووه سینه‌ماكانی له‌نده‌نیش. ئه‌م جۆره دیمه‌نانه شتێك له‌باره‌ی جیهانه‌كه‌مانه‌وه ده‌رده‌خات و ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌ری ده‌خه‌ن شتێكی بێ‌مانا نییه به‌ڵكوو ته‌نیا زیادكردنی ئامێره مۆدێرنه‌كانی وه‌ك ته‌له‌ڤزیۆن، ڤیدیۆ، كۆمپیوته‌ر و…ه بۆ ڕێگه جیاوازه‌كانی ناو ژیانه ته‌قلیدییه‌كه‌یان. ئێمه له‌نێو جیهانێكی گۆڕانكاریدا ده‌ژین كه ڕه‌نگه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر گشت ئه‌و شتانه هه‌بێت كه ئێمه ئه‌نجامیان ده‌ده‌ین. چ باش بێت یان خراپ، ئێمه به‌ره‌و جیهانێك په‌لكێش ده‌كرێین كه هیچ كه‌سێك به‌ته‌واوی لێی تێ ناگات و كه‌چی وا خه‌ریكه كاریگه‌رییه‌كه‌یشی له‌سه‌ر هه‌موومان ڕه‌نگ ده‌داته‌وه. به‌جیهانیبوون [عه‌وله‌مه/ گلۆبالیزه‌یشن] بابه‌تی سه‌ره‌كیی وانه‌ی ئه‌مشه‌و و گشت وانه‌كانمه. ڕه‌نگه ئه‌مه بابه‌تێكی زۆر تایبه‌ت و سه‌رنجڕاكێش و جوان نه‌بێت، به‌ڵام بێ گومان هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت له كۆتاییی ئه‌م سه‌ده‌یه‌دا له ئه‌گه‌ر و تێڕوانینه‌كانمان تێ بگات، ئه‌وا ده‌توانێت ئه‌م بابه‌ته پشتگوێ بخات. من زۆر سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌م كردووه تاكوو قسه بكه‌م؛ هێشتا تا ئێستا نه‌چوومه‌ته وڵاتێك كه به‌چڕی باسی به‌جیهانیبوونیان نه‌كردبێت. له فه‌ڕه‌نسا پێی ده‌ڵێن مۆندیالیزه‌یشن؛ له ئیسپانیا و ئه‌مریكای لاتین پێی ده‌ڵێن گلۆبالیزه‌یشن و ئه‌ڵمانه‌كانیش پێی ده‌ڵێن گلۆبالیزیه‌ره‌نگ.
بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌مكی گلۆبالیزه‌یشن له جیهاندا خۆی گه‌واهیی به‌ره‌وپێشڤه‌چوونی زۆری بواره‌كه‌یه كه گشت مامۆستاكانی بزنسیش باسی ده‌كه‌ن. هیچ وتارێكی سیاسی ته‌واو نییه، ئه‌گه‌ر تیایدا ئاماژه به به‌جیهانیبوون نه‌كرابێت. ئه‌گه‌رچی ده ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر وشه‌ی “گلۆبالیزه‌یشن” چ له ئه‌ده‌بیاتی ئه‌كادیمیدا یان له زمانی ژیانی ڕۆژانه‌دا به‌ده‌گمه‌ن به‌كار هاتووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌م چه‌مكه له هیچه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا و ئێستایش هه‌موو شوێنێكی ته‌نیوه. به ناسراوبوونی له‌ناكاوی گلوبالیزه‌یشن، نابێت ئێمه سه‌رمان بسوڕمێت له‌وه‌ی كه مانای بیرۆكه‌كه هه‌میشه ڕوون نییه یان كاردانه‌وه‌یه‌كی ژیرانه‌ی له به‌رامبه‌ری نه‌بووه. به‌جیهانیبوون په‌یوه‌ندیی به‌و بیردۆزه‌وه هه‌یه كه ئێستا ئێمه هه‌موومان له جیهانێكدا ده‌ژین به‌ڵام به‌دروستی نازانین چۆنه و نایشزانین كه ئایا له ڕاستیشدا به‌جیهانیبوون، بوونی هه‌یه؟
له‌و دیبه‌یتانه‌ی له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا كراون، بیرمه‌نده جیاوازه‌كان تێڕوانینی زۆر ته‌واو پێچه‌وانه‌ی یه‌كتریان سه‌باره‌ت به به‌جیهانیبوون هه‌بووه. هه‌ندێك له‌وانه بوونه‌ته مایه‌ی دروستبوونی ناكۆكی؛ من ئه‌م جۆره كه‌سانه ناو ده‌نێم ڕاڕا‌كان. بەگوێره‌ی ئه‌م ڕاڕایانه بێت هه‌موو گفتوگۆ‌كان له‌باره‌ی به‌جیهانیبوونیه‌وه ته‌نیا قسه و باسن. كۆسپ و ڕێگه و سووده‌كانی هه‌رچییه‌ك بن، ئه‌وا ئابووریی جیهانی، زۆر جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆی نییه له‌گه‌ڵ پێشتر. جیهان هه‌ر به‌و شێوه‌یه به‌ڕێوه ده‌ڕه‌وا كه سه‌رده‌مانی پێشووتر به‌ڕێوه چووه.
له زۆربه‌ی وڵاتاندا له مشتومڕه‌كانیاندا ڕاڕا‌كان ته‌نیا داهاتێكی كه‌میان له بازرگانیی ده‌ره‌كیدا ده‌ست كه‌وتووه. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌یش گۆڕینه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنێكی باشی ئابووری، زیاتر له نێوان هه‌رێمه‌كاندا هه‌یه وه‌ك له‌ناو جیهان به‌گشتی. بۆ نموونه وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا زیاتر بازرگانی له نێوان خۆیاندا ده‌كه‌ن؛ هه‌روه‌ها به هه‌مان شێوه ئه‌مه بۆ به‌شه بازرگانییه‌كانی تریش ڕاسته، هه‌روه‌ك ئه‌مریكای باكوور یان وڵاتانی تری ئاسیای سه‌ر زه‌ریای هێمن.
هه‌رچه‌نده هه‌ندێ خه‌ڵكی تریش به شێوازێكی جیاواز به‌جیهانیبوون لێك ده‌ده‌نه‌وه كه، من ئه‌وانه ناو ده‌نێم ڕادیكاڵه‌كان (جذري)؛ ئه‌م ڕادیكاڵانه مشتومڕیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه نه‌ك به‌جیهانیبوون زۆر ڕاسته، به‌ڵكوو ده‌كرێ ده‌ره‌نجامه‌كانیشی له هه‌موو شوێنێك هه‌ستی پێ بكرێ. ئه‌وان ده‌ڵێن ته‌نانه‌ت بازاڕی جیهانی، زۆر له دوو سێ ده‌یه له‌مه‌وبه‌ر پێشكه‌وتووتره و گوێش به سنووره نیشتمانییه‌كان ناده‌ن. وڵاتان زۆربه‌ی ئه‌و شكۆیه‌ی هه‌یانبووه له‌ده‌ستیان داوه؛ هه‌روه‌ها سیاسه‌تمه‌دارانیش زۆربه‌ی ئه‌و توانایه‌یان له‌ده‌ست داوه كه به‌هۆیه‌وه كاریگه‌رییان به‌سه‌ر ڕووداوه‌كانه‌وه هه‌بووه. شتێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر نییه كه چیتر هیچ كه‌س ڕێزی سه‌ركرده سیاسییه‌كان ناگرێت یان حه‌زیان له‌و شتانه نییه كه ده‌یڵێن. هه‌روه‌ك نووسه‌ری ژاپۆنی له بواری بزنسدا “كێنیچ ئۆهمه‌ی” ده‌ڵێ: وڵاتان بوونه‌ته چیرۆكی خه‌یاڵی. نووسه‌رێكی وه‌ك “ئۆهمه‌ی” ته‌نگوچه‌ڵه‌مه ئابوورییه‌كانی پارساڵ ده‌بینێ و ئه‌مه وه‌ك ڕاستییه‌ك له‌باره‌ی به‌جیهانیبوونه‌وه ده‌خاته ڕوو، ئه‌گه‌رچی نووسه‌ر ئه‌م بابه‌ته له دیوه خراپه‌كه‌ی به‌جیهانیبوونه‌وه لێك ده‌داته‌وه. به‌ڵام پێده‌چێت ڕاڕا‌كان له به‌ره‌ی چه‌پی سیاسی بن، به‌تایبه‌ت به‌ره‌ی چه‌پی كۆن؛ بۆیه به‌گشتی ئه‌مه خورافه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حكوومه‌ته‌كان هێشتا هه‌ر ده‌توانن ده‌ست له ژیانی ئابووری وه‌ربده‌ن و دۆخی خۆشگوزه‌رانییش به‌ساغی بهێڵنه‌وه. به‌پێی بۆچوونی ڕاڕا‌كان بێت، بیرۆكه‌ی به‌جیهانیبوون ئه‌و ئایدیۆلۆژیایه‌یه كه خاوه‌ن بازاڕه ئازاده‌كان دایان هێناوه؛ ئه‌وانه‌ی ئاواته‌خوازن كه سیسته‌مه خۆشگوزه‌رانییه‌كان لێك هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه و خه‌رجییه‌كانی وڵاتیش كه‌م بكه‌نه‌وه. به‌زۆری ئه‌وه‌ی كه ڕووی داوه وه‌رچه‌رخانێكه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی جیهان سه‌ده‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر چۆن بووه. پێشتر له كۆتایییه‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده‌دا ئێكۆنۆمییه‌كی كراوه‌ی گه‌وره‌ی بازرگانیی جیهانی، به ئاڵوگۆڕی دراویشه‌وه، هه‌بووه.
ئێ باشه، كێ له‌م دیبه‌یته‌دا ڕاست ده‌كات؟ من پێم وایه ڕادیكاڵه‌كان. ئه‌مڕۆ ئاستی بازرگانیی جیهانی زۆر له هه‌موو سه‌رده‌مانی ڕابردوو به‌رزتره و، هه‌روه‌ها ئاڵوگۆڕی فراوانتری كه‌لوپه‌ل و خزمه‌تگوزارییه‌كانیش هه‌یه، به‌ڵام گه‌وره‌ترین جیاوازی بریتییه له جیاوازیی دارایی و سه‌رمایه هاتنه ناو بازاڕه‌وه. گۆڕانی پاره بۆ ئه‌لیكترۆنی، ئه‌و پاره‌یه‌ی كه ته‌نیا به ژماره له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كان نیشان ده‌درێت، وای كردووه ئه‌و بارودۆخه ئابوورییه‌ی ئێستا هه‌یه له پێشتردا نه‌بووبێت. له ئێكونۆمیی ئه‌لیكترۆنیی جیهانی تازه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ره دارایییه‌كان، بانكه‌كان، كۆمپانیا گه‌وره‌كان و ملیۆنان وه‌به‌رهێنه‌ری تاك، ده‌توانن به كلیكێكی كۆمپیوته‌ر پاره به بڕی زه‌به‌لاح له‌م سه‌ری جیهانه‌وه بۆ ئه‌وسه‌ر بنێرن. كاتێك ئه‌مه ده‌كه‌ن، ده‌توانن ئه‌وه‌ی كه پێی ده‌گوترێت ئابووریی داڕووخاو، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی له ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیادا هه‌یه، شلۆق بكه‌ن.
به‌های مامه‌ڵه دارایییه جیهانییه‌كان هه‌میشه به دۆلاری ئه‌مریكی ده‌پێورێت. بۆ زۆربه‌ی خه‌ڵك ملیۆنێك دۆلار پاره‌یه‌كی زۆره و ئه‌گه‌ر هه‌زار دۆلار بكرێته تاك دۆلاری و له‌سه‌ریه‌ك دابنرێت، ئه‌وا به‌رزایییه‌كه‌ی ده‌بێته هه‌شت ئینچ. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر یه‌ك بلیۆن دۆلاریش بكرێته تاك دۆلاری و له‌سه‌ریه‌ك دابنرێت، ئه‌وا ده‌كرێته ملیۆنان تاك دۆلاری و، به‌مه‌یش به‌رزایییه‌كه‌ی ده‌گاته زیاتر له سه‌د و بیست میل كه بیست جار له چیای ئێڤرێست به‌رزتره. ئێستایش هێشتا له بازاڕه‌كانی دراوی جیهانیدا ڕۆژانه تریلیۆنێك دۆلار ئاڵوگۆڕی پێ ده‌كرێت كه ته‌نیا له‌چاو ده ساڵ له‌مه‌وبه‌ر زیادبوونێكی له‌ڕادده‌به‌ده‌ره، جا چ جای ماوه‌یه‌كی زۆر پێش ئه‌وكات. به‌های هه‌رچی پاره‌ی له‌ناو گیرفانه‌كانمان یان هه‌ژماره بانكییه‌كانماندا هه‌یه، له‌م جۆره بازاڕانه‌دا به‌گوێره‌ی هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زین، سات به سات ده‌گۆڕدرێت. بۆیه وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێمه موماره‌سه‌ی به‌جیهانیبوون ده‌كه‌ین، من هیچ دوودڵ نیم له‌وه‌ی بڵێم به‌جیهانیبوون نه‌ك ته‌نیا شتێكی نوێیه، به‌ڵكوو شۆڕشگێڕانه‌یشه.
هه‌رچه‌نده من باوه‌ڕ ناكه‌م نه ڕاڕا‌كان نه ڕادیكاڵه‌كانیش به‌دروستی له به‌جیهانیبوون تێ گه‌یشتبن یان بزانن ده‌ركه‌وته‌كانی له‌سه‌ر ئێمه چین؛ هه‌ردوو گرووپه‌كه به‌كه‌می دیارده‌ی به‌جیهانیبوون له ده‌سته‌واژه ئابوورییه‌كاندا ده‌بینن، كه ئه‌مه‌یش شتێكی هه‌ڵه‌یه، چونكه به‌جیهانیبوون شتێكی سیاسی، ته‌كنه‌لۆژی، كه‌لتووری و ئابوورییه و به‌هۆی پێشكه‌وتنه‌كانیشییه‌وه كاریگه‌رییه‌كی زۆری له‌سه‌ر سیسته‌می په‌یوه‌ندیكردن هه‌بووه كه مێژووه‌كه‌ی بۆ كۆتاییی شه‌سته‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی نۆزده‌دا، “ساموێل مۆرس” وێنه‌كێشی پۆرترێتی ویلایه‌تی ماساشۆتس له ئه‌مریكا، یه‌كه‌مین نامه‌ی به ناوی What Hath God Wroughtی به ته‌له‌گرافی ئه‌لیكترۆنی گواسته‌وه، كه ئه‌و به‌م كاره‌ی ده‌ستپێشخه‌ریی كرد له قۆناغێكی نوێی مێژووی جیهان. هه‌رگیز پێشتر نه‌ده‌توانرا نامه‌یه‌ك بنێردرێت ئه‌گه‌ر كه‌سێك هه‌ڵی نه‌گرتبا و له شوێنێكه‌وه نه‌یبردبایه شوێنێكی تر. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا هاتنی په‌یوه‌ندیكردن له ڕێی مانگی ده‌ستكرده‌وه ئه‌وه ده‌رده‌خات، كه‌وا جیاوازیی زۆر له‌گه‌ڵ ڕابردوودا دروست بووه. یه‌كه‌مین مانگی ده‌ستكردی په‌یوه‌ندیكردن ته‌نیا سه‌رووی سی ساڵ له‌مه‌وبه‌ر نێردرایه ئاسمان، كه‌چی ئێستا زیاتر له دوو سه‌د مانگی ده‌ستكردی له‌م جۆره له سه‌رووی گۆی زه‌وی هه‌ن كه هه‌ر یه‌كه‌یان له‌مانه هه‌ڵگری كۆمه‌ڵێكی زۆر له زانیارین. بۆ یه‌كه‌مین جاره په‌یوه‌ندیكردنی ده‌ستبه‌جێ له‌م سه‌ری دونیاوه بۆ ئه‌وسه‌ر ده‌سته‌به‌ر كراوه. جۆره‌كانی تری په‌یوه‌ندیی ئه‌لیكترۆنی كه هه‌ر به‌هۆی گواستنه‌وه له ڕێگه‌ی مانگی ده‌ستكرده‌وه ئه‌نجام ده‌درێن، به هه‌مان شێوه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا زیادیان كردووه، چیتر كێبڵی گواستنه‌وه‌یی به‌سه‌ر زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی یان زه‌ریای هێمندا له كۆتاییی په‌نجاكانه‌وه بوونی نه‌ما. یه‌كه‌مین هێڵی په‌یوه‌ندی كه‌متر له سه‌د ده‌نگی هه‌ڵده‌گرت، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ئێستا زیاتر له یه‌ك ملیۆن ده‌نگ هه‌ڵده‌گرن.
له یه‌كی مانگی شوباتی ساڵی 1999دا كه سه‌د و په‌نجا ساڵ به‌سه‌ر داهێنانی مۆرس، كه سیسته‌می خاڵ و داشه‌كانی داهێنابوو، تێ په‌ڕیبوو، له كۆتاییدا داهێنانی مۆرس كه وه‌ك هۆكارێكی په‌یوه‌ندیكردن بوو له‌ناو ده‌ریا، چیتر له‌سه‌ر شانۆی ئه‌م جیهانه‌دا دیار نه‌ما و به‌یه‌كجاری دابڕا؛ له‌جیاتی ئه‌وه سیسته‌مێك په‌یدا بوو كه به‌هۆی ته‌كنه‌لۆژیای سیسته‌می مانگی ده‌ستكرده‌وه كار ده‌كات. به‌هۆی ئه‌م سیسته‌مه‌وه هه‌ر كه‌شتییه‌ك تووشی كێشه ببێت ئه‌وا ده‌ستبه‌جێ پێمان ده‌ڵێت. ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر زۆربه‌ی وڵاتان ئاماده‌كارییان كرد بۆ گواستنه‌وه بۆ ناو ئه‌م قۆناغه؛ بۆ نموونه دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر فه‌ڕه‌نسا به‌كارهێنانی سیسته‌می “مۆرس”ی بۆ دیاریكردنی كێشه‌ی كه‌شتییه‌كان له‌ناو ده‌ریا و ڕووباره‌كانی وڵات‌دا ڕاگرت. په‌یوه‌ندیكردنی ئه‌لیكترۆنی، ڕاسته‌وخۆ نه‌ك ته‌نیا گه‌یاندنی خێراتری هه‌واڵ و زانیارییه‌كانه، به‌ڵكوو هه‌بوونیشی پێكهاته‌ی ته‌واوی ژیانمان وه‌ك یه‌ك، به هه‌ژار و ده‌وڵه‌مه‌نده‌وه، ده‌گۆڕێت. هه‌ر كاتێك وێنه‌ی نێلسۆن ماندێڵڵا بۆ ئێمه له ڕوخساری دراوسێكه‌مان ئاشناتر بوو، ئه‌وا بزانن كه شتێك له ڕۆتینیاتی ژیانی ڕۆژانه‌ماندا ڕووی داوه.
نێلسۆن ماندێڵڵا كه‌سایه‌تییه‌كی ناسراوی جیهانه و خۆی له خۆیدا كه‌سی ناسراوی جیهانیش به‌رهه‌مێكی نوێی ته‌كنه‌لۆژیای گواستنه‌وه و گه‌یاندنه. ته‌كنه‌لۆژییه‌كانی میدیا له گه‌یشتنی هه‌ر شه‌پۆلێكی داهێناندا په‌ره ده‌سه‌نێت. له ئه‌مریكا په‌نجا ساڵی پێ چوو تا وای لێ هات ڕادیۆ په‌نجا ملێۆن گوێگر به‌ده‌ست بهێنێت و هه‌مان ژماره‌یش ته‌نیا پانزده ساڵ پاش ئاشنابوونیان به كۆمپیوته‌ری كه‌سی، توانییان ئه‌م كۆمپیوته‌ره به‌كار بهێنن. پاش داهێنانی ئینترنێت، ته‌نیا چوار ساڵی پێویست بوو تاكوو ئینترنێت به شێوه‌یه‌كی ئاسایی بۆ په‌نجا ملیۆن ئه‌مریكی فه‌راهه‌م بكرێت و به‌كاری بهێنن.
هه‌ڵه‌یه گه‌ر وا تێ بگه‌ین كه‌وا به‌جیهانیبوون ته‌نیا له‌باره‌ی سیسته‌مه گه‌وره‌كانی وه‌ك پۆلێنكردنی دارایییه‌وه هه‌یه؛ هه‌روه‌ها به‌جیهانیبوون هه‌ر ئه‌وه‌یش نییه كه ئێمه ده‌یبینین و هێشتا دووره له گه‌یشتن به‌ده‌ست تاكه‌كان، به‌ڵكوو به‌جیهانیبوون دیارده‌یه‌كه و بوونی هه‌یه و كاریگه‌رییه‌كی قووڵیشی له‌سه‌ر بواره‌كانی ژیانی كه‌سیماندا هه‌یه. هه‌ر بۆ نموونه، پێده‌چێت ئه‌و دیبه‌یتانه‌ی له زۆر وڵات له‌باره‌ی به‌ها خێزانییه‌كانه‌وه ده‌كرێن، به‌ده‌ر بن له كاریگه‌رییه‌كانی به‌جیهانیبوون، به‌ڵام وا نییه چونكه وا خه‌ریكه سیسته‌مه ته‌قلیدییه‌كانی خێزان ده‌گۆڕێن یان له‌ژێر گوشاردان، به‌تایبه‌تیش كه ئێستا ئافره‌تان له زۆر به‌شی جیهاندا داوای یه‌كسانییه‌كی زیاتر ده‌كه‌ن. ئه‌وه‌ی ئێمه بزانین، هه‌رگیز پێشتر له مێژووی تۆماركراوی جیهاندا كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی وا نه‌بووه كه ئافره‌تان وا خه‌ریكه له‌گه‌ڵ پیاوان یه‌كسان ببن. ئه‌مه له ڕاستیدا شۆڕشێكی نوێی جیهانییه له ژیانی ڕۆژانه‌ماندا كه لێكه‌وته‌كانی له بواری كاركردنه‌وه تاكوو بواری سیاسه‌ت له دونیادا هه‌ستیان پێ ده‌كرێت.
به‌مه‌یش به‌جیهانیبوون ته‌نیا یه‌ك پڕۆسه نییه، به‌ڵكوو بریتییه له كۆمه‌ڵێك پڕۆسه‌ی ئاڵۆز كه ئه‌م پڕۆسانه‌یش به شێوازی دژیه‌ك و پێچه‌وانه هه‌ڵده‌سووڕێن. زۆربه‌ی خه‌ڵك وا بیر ده‌كه‌نه‌وه كه‌وا به‌جیهانیبوون به‌ساده‌یی بریتییه له: سه‌ندنه‌وه‌ی هێز یان كارتێكردن له كۆمه‌ڵگه و نه‌ته‌وه ناوخۆیییه‌كان له‌ناو گۆڕه‌پانی جیهانیدا كه له‌ڕاستیدا ئه‌مه یه‌كێكه له ده‌ره‌نجامه‌كانی به‌جیهانیبوون. هه‌رچه‌نده له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا وڵاتان هه‌ندێك له‌و هێزه ئابوورییانه‌ی پێشتر هه‌یانبووه له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. به‌جیهانیبوون نه‌ك ته‌نیا هه‌ر ته‌نیا شته‌كان به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌بات، به‌ڵكوو به‌ره‌و دواوه‌یشیان ده‌بات و پاڵه‌په‌ستۆی نوێیش له‌سه‌ر هه‌رێمه ناوخۆیییه‌كان دروست ده‌كات. كۆمه‌ڵناسی ئه‌مریكی “دانیێل بێل” زۆر به‌باشی باسی ئه‌مه ده‌كات كاتێك كه ده‌ڵێت: “وڵات زۆر بچووك ده‌بێته‌وه له چاره‌سه‌ركردنی كێشه گه‌وره‌كاندا و، زۆریش گه‌وره ده‌بێت له چاره‌سه‌ركردنی كێشه بچووكه‌كان.” به‌جیهانیبوون له زۆر شوێنی جیاجیای جیهاندا هۆكاری بووژانه‌وه‌ی ناسنامه كه‌لتوورییه ناوخۆیییه‌كانه. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر كه‌سێك پرسیار بكات بۆچی سكۆتله‌ندییه‌كان سه‌ربه‌خۆییی زیاتریان له ئینگیلته‌را داوا ده‌كرد یان بۆچی بزووتنه‌وه‌یه‌كی به‌هێزی جیابوونه‌وه له هه‌رێمی كبیك هه‌یه له كه‌نه‌دا، ئه‌وا وه‌ڵامه‌كه‌ی ته‌نیا له مێژووی كه‌لتووره‌كه‌یان نادۆزییه‌وه، به‌ڵكوو له زۆر شوێنی تریش وه‌ڵام ده‌ست ده‌كه‌وێت. نه‌ته‌وه‌گه‌رایی (ناسیۆنالیزم) كاتێك لاواز ده‌بێت كه نه‌ته‌وه كۆنه‌كانی هه‌ر وڵاتێك زیاتر به‌ره‌و به‌جیهانیبوون ده‌ڕۆن و مه‌یلیان زیاتر به لای به‌جیهانیبووندا ده‌شكێته‌وه.
هه‌روه‌ها به‌جیهانیبوون ڕێگه لاوه‌كییه‌كان به‌رته‌سك ده‌كاته‌وه. به‌جیهانیبوون، زۆنی ئابووری و كه‌لتووری دروست ده‌كات؛ نموونه‌یش بۆ ئه‌مه هه‌رێمی هۆنگ كۆنگ، باكووری ئیتاڵیا یان سلیكۆن ڤالی له كالیفۆرنیا. سنووری ناوچه‌ی بارسێلۆنا له باكووری ئیسپانیا به‌ره‌و فه‌ڕه‌نسا درێژ ده‌بێته‌وه. كه‌ته‌لۆنیا ئه‌و شوێنه‌ی بارسێلۆنای تێدا هه‌ڵكه‌وتووه، زۆر نزیكه خۆی له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی ئه‌وروپا لێك بدات و به هه‌مان شێوه به‌شێكیشه له ئیسپانیا، كه‌چی وا پێده‌چێت كه‌وتبێته ده‌ره‌وه‌ی ئیسپانیا.
گۆڕانكارییه‌كان به‌هۆی كۆمه‌ڵێك فاكته‌ره‌وه ڕوو ده‌ده‌ن، ئه‌وانیش فاكته‌ری پێكهاته‌یین و هه‌ندێكیشیان فاكته‌ری تایبه‌ت و مێژوویین. بێ گومان كاریگه‌رییه ئابوورییه‌كان یه‌كێكن له هێزی دروستبوونی به‌جیهانیبوون، به‌تایبه‌تیش سیسته‌می داراییی جیهانی. هه‌رچه‌نده ئه‌م هێزانه وه‌ك هێزی سروشت نین، به‌ڵام ئه‌م هێزانه به‌هۆی ته‌كنه‌لۆژیا و بڵاوبوونه‌وه‌ی كه‌لتوور و، هه‌روه‌ها ئه‌و بڕیارانه‌ی حكوومه‌ت بۆ چاوپۆشیكردن و ئازادكردنی ئابووریی نیشتمانی ده‌ری ده‌كات، دروست بوونه.
ڕووخانی كۆمۆنیزمی سۆڤیه‌ت قورساییی زیاتری خسته سه‌ر ئه‌و جۆره پێشكه‌وتنانه، چونكه چیتر هیچ گرووپێكی به‌رچاو له وڵاتان له ده‌ره‌وه ڕاناوه‌ستێ. ڕووخانه‌كه ته‌نیا شتێك نه‌بوو كه ڕووی دا، به‌ڵكوو به‌جیهانیبوون ئه‌وه ڕوون ده‌كاته‌وه كه بۆچی و چۆن كۆمۆنیزمی سۆڤیه‌تی كۆتایی هات. یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت و وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا تاكوو سه‌ره‌تای حه‌فتاكانیش له‌گه‌ڵ ڕۆژاوا له ڕووی ڕێژه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنه‌وه به‌راورد ده‌كران و له دوای ئه‌و خاڵه‌وه، ئه‌وان زۆر دوا كه‌وتن. كۆمۆنیزمی سۆڤیه‌ت به جه‌ختكردنه سه‌ر ڕاپه‌ڕاندنی پڕۆژه‌كانی وڵات و پیشه‌سازییه قورسه‌كه‌ی، نه‌یتوانی له‌گه‌ڵ ئابووریی ئه‌لیكترۆنیی جیهانیدا ڕكابه‌ری بكات. ئه‌و كۆنترۆڵه ئایدیۆلۆژی و كه‌لتوورییه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی كۆمۆنیستییش له‌سه‌ری بنیات نرابوو، به هه‌مان شێوه نه‌یتوانی له سه‌رده‌می میدیای جیهانیدا بژیت و بمێنێته‌وه.
ڕژێمه‌كانی سۆڤیه‌ت و ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا نه‌یانتوانی ڕێگری بكه‌ن له وه‌رگرتنی په‌خشی ڕادیۆ و ته‌له‌ڤزیۆنه‌كانی ڕۆژاوا. ته‌له‌ڤزیۆن ڕۆڵێكی ڕاسته‌وخۆی له شۆڕشه‌كانی ساڵی 1989دا بینی، كه شتێكی له شوێنی خۆی بوو ناوی بنێن “یه‌كه‌مین شۆڕ‌شه ته‌له‌ڤزیۆنییه‌كان”. خۆپیشاندان له وڵاتێكدا ده‌كرا و هاووڵاتیانی وڵاتێكی تریش له ماڵه‌كانی خۆیاندا سه‌یریان ده‌كرد؛ ئه‌مه وای ده‌كرد ئه‌وانیش به ژماره‌ی زۆره‌وه بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
بێ گومان به‌جیهانیبوون به هه‌مان ڕێگه‌ی چۆنییه‌ك پێش ناكه‌وێت و هه‌موو لێكه‌وته‌كانی باش نین. زۆرێك له‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وروپا و باكووری ئه‌مریكا ده‌ژین، پێده‌چێت زۆر حه‌زیان له‌وه بێت ببن به ڕۆژاوایی یان ببن به ئه‌مریكی. به حوكمی ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا ئێستا هێزی یه‌كه‌مه له جیهاندا و له بواری ئابووری و كه‌لتووری و سه‌ربازیدا ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌می گرتووه، بۆیه دیارترین ئه‌و ده‌سته‌واژه كه‌لتوورییه جیهانگیرانه ئه‌مریكین، هه‌روه‌ك مه‌كدۆناڵد و كۆكاكۆلا.
زۆرێك له‌و كۆمپانییه زه‌به‌لاحه فره‌نه‌ته‌وه‌یییانه‌ی له ئه‌مریكا دامه‌زراون، خه‌ڵك و نه‌ته‌وه‌ی هه‌ژاریان تێدایه. دیدگه‌یه‌كی گه‌شبینانه‌ی به‌جیهانیبوون له پیشه‌سازیی وڵاتانی باكووردا به‌دی ده‌كرێت و كۆمه‌ڵگه گه‌شه‌سه‌ندووه‌كانی باشوور هیچ یاخود ڕۆڵێكی كه‌م تیایدا ده‌گێڕن. ئه‌وه به تێكدانی كه‌لتووره ناوخۆیییه‌كان و فراوانكردنی نایه‌كسانییه‌كانی جیهان و خراپتركردنی دۆخی هه‌ژاره‌كان داده‌نرێت. هه‌ندێك ده‌ڵێن به‌جیهانیبوون، دونیایه‌ك له براوه و دۆڕاو دروست ده‌كات؛ كه‌مێك له‌وانه زوو ده‌گه‌نه خۆشگوزه‌رانی و زۆرینه‌یشیان ژیانێكی ناخۆش و بێهیوایان به‌به‌رده‌كه‌وێت كه له ڕاستیدا ئاماره‌كانی ئه‌م دیارده‌یه‌یش وره‌ڕووخێنن. له ماوه‌ی ده ساڵی ڕابردوودا سه‌دا پێنجی پشكی هه‌ژارترین دانیشتووانی جیهان له ڕووی داهاتی ساڵانه‌وه، له سه‌دا (2.3%)ه‌وه بۆ (1.4%) كه‌می كردووه. له لایه‌كی تره‌وه ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی له‌لایه‌ن له سه‌دا پێنجی ده‌وڵه‌مه‌نترینه‌كانی جیهانه‌وه ده‌ست ده‌كه‌وێت، له (75%)ه‌وه بۆ (85%) زیادی كردووه. بیست وڵات له بیابانی ئه‌فریقا له‌چاو دوو ده‌یه پێش ئێستا، داهاتی تاكه‌كه‌سییان به‌ره‌وه كه‌مبوونه‌وه ده‌ڕوات.
له زۆر وڵاتی كه‌م پێشكه‌وتوودا، ڕێكاره سه‌لامه‌تی و ژینگه‌یییه‌كان هه‌ر نین یان لاوازن. هه‌ندێك له‌و كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییانه‌ی له بواری بازرگانیدا كار ده‌كه‌ن، ئه‌و جۆره كاڵایانه ده‌فرۆشن كه له‌لایه‌ن وڵاته پیشه‌سازییه‌كانه‌وه كۆنترۆڵ یان قه‌ده‌غه كراون؛ له‌وانه‌یش ده‌رمانی پزیشكیی كواڵێتیی نزم و ده‌رمانه حه‌شه‌راتكوژه‌كان و جگه‌ره پڕنیكۆتینه‌كان. من وه‌ك نووسه‌رێك زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌م نووسیوه نه‌وه‌ك گوندێكی لادێ؛ من ئه‌مه‌م وه‌ك شتێكی تاڵانكاری دێته پێش چاو. هاوشان له‌گه‌ڵ مه‌ترسیی ژینگه‌یی كه په‌یوه‌ندیی به باته‌كه‌وه هه‌یه، زیادبوونی نایه‌كسانی، جددیترین كێشه‌یه كه كۆمه‌ڵگه‌كانی جیهان ڕووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه. ئه‌گه‌رچی ڕاستیش نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌مه په‌یوه‌ندیی به زۆربوونی سه‌رمایه‌وه هه‌یه. ئه‌مه شتێكی بنچینه‌یییه بۆ مشتومڕی من كه‌وا ئه‌مڕۆ به‌جیهانیبوون، به‌ڕۆژاواییكردنی سیسته‌مه؛ بێ گومان جارێ زیاتر كاریگه‌ریی به‌جیهانیبوون به‌سه‌ر وڵاته ڕۆژاوایییه‌كان، به شێوه‌یه‌كی گشتیش وڵاته پیشه‌سازییه‌كانه‌وه هه‌یه وه‌ك له وڵاته هه‌ژاره‌كان. هه‌رچه‌نده به‌جیهانیبوون به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له شوێنی خۆی ناوه‌ستێت و له‌ژێر كۆنترۆڵی هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌كیشدا نییه، به‌ڵكوو جارێ زیاتر به كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانه‌وه دیاره. ده‌ركه‌وته‌كانی به‌جیهانیبوون، زیاتر له وڵاته ڕۆژاوایییه‌كاندا هه‌ستی پێ ده‌كرێت وه‌ك له شوێنه‌كانی تر.
به هه‌مان شێوه ئه‌م لێكدانه‌وه‌یه، ڕاسته بۆ سیسته‌می داراییی جیهان و په‌یوه‌ندی و گه‌یاندن و میدیا و، هه‌روه‌ها ئه‌و گۆڕانانه‌ی كه كاریگه‌ری ده‌خه‌نه سه‌ر سروشتی خودی حكوومه‌ت. ئه‌وه‌تا نموونه‌كانی “داگیركاریی پێچه‌وانه” زیاتر و زیاتر ده‌بن. داگیركاریی پێچه‌وانه واته وڵاته ناڕۆژاوایییه‌كان كاریگه‌رییان له‌سه‌ر پێشكه‌وتنه‌كانی وڵاتانی ڕۆژاوا هه‌یه. بۆ نموونه به‌لاتینكردنی لۆس ئه‌نجلۆس و سه‌رهه‌ڵدانی سێكته‌ری پێشكه‌وتووی باشی جیهانی له بواری ته‌كنه‌لۆژیادا له هیندستان و فرۆشتنی به‌رنامه ته‌له‌ڤزیۆنییه‌كانی به‌ڕازیل به پۆرتوگال.
ئایا به‌جیهانیبوون هێزێكه بۆ پێشخستنی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی؟ به‌هۆی ئاڵۆزیی دیارده‌كه‌وه پرسیاره‌كه به‌ئاسانی وه‌ڵام نادرێته‌وه. ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی ئه‌م پرسیاره ده‌كه‌ن و ئه‌وانه‌یشی كه گله‌یی له به‌جیهانیبوون ده‌كه‌ن وه‌ك هۆكارێكی قووڵكردنه‌وه‌ی نایه‌كسانییه‌كانی جیهان، هه‌میشه هه‌ردووكیان ئابووریی جیهانییان له‌مێشكدایه و له‌ناویشیاندا بازرگانیی ئازاد. به‌دڵنیایییه‌وه ئێستا ئاشكرایه كه بازرگانیی ئازاد سوودێكی باشی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مه به‌تایبه‌ت له وڵاته كه‌م پێشكه‌وتووه‌كاندا جێی هه‌ڵوه‌سته‌له‌سه‌ركردنه. كردنه‌وه‌ی وڵاتێك یان هه‌رێمێك به‌ڕووی بازرگانیی ئازاد‌دا، ده‌توانێت بوونی ئابووریی ناوخۆیی لاواز بكات. وڵاتێك كه سه‌ربه‌خۆ نه‌بێت له فرۆشتنی بڕێكی كه‌می به‌رهه‌مه‌كانی له بازاڕه‌كانی جیهاندا، له گۆڕانی نرخه‌كان و گۆڕانه ته‌كنه‌لۆژییه‌كاندا زۆر لاوازه. هه‌میشه بازرگانی له كاتی په‌یڕه‌وكردنی شێوازه‌كانی تری پێشكه‌وتنی ئابووریدا، پێویستیی به چوارچێوه‌یه‌كی دامه‌زراوه‌یی هه‌یه. بازاڕه‌كان به ئامرازی ئابووریی ته‌واو دروست ناكرێن و ئه‌وه‌ی كه تاچه‌ند، ده‌بێت ئابوورییه‌كی باش له‌گه‌ڵ بازاڕی جیهاندا به‌ركه‌وتن دروست بكرێت، ده‌بێت پشت به كۆمه‌ڵێك پێوه‌ر ببه‌ستێت. بۆ دژایه‌تیكردنی ئابووریی جیهانی و هه‌ڵبژاردنی پاراستنی ئابووریی هاوشێوه، ته‌كتیكێكی نابه‌جێ ده‌بێت ئه‌گه‌ر وه‌ك یه‌ك بۆ وڵاته هه‌ژار و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان سیسته‌می ئابووریی جیهانی به‌سه‌ریاندا بسه‌پێنرێت. ڕه‌نگه له هه‌ندێ كات و هه‌ندێ وڵات‌دا، پارێزگاریكردن ستراتیژییه‌كی پێویست بێت. بۆ نموونه به بۆچوونی من مالیزیا له ساڵی 1998 شتێكی ڕاستی كرد له دانانی كۆنترۆڵ بۆ هاتنی سه‌رمایه‌ی به‌لێشاو له وڵاتانه‌وه. به‌ڵام هه‌وڵه‌كان بۆ په‌ره‌پێدانی وڵاته هه‌ژاره‌كان كه‌ڵكیان نییه، ئه‌گه‌ر بێت و وڵاته سه‌رمایه‌داره‌كان و كه‌رته بازرگانییه‌كان به‌رده‌وام له ڕكابه‌ریدا بن.
ئه‌و دیبه‌یتانه‌ی سه‌ره‌تا له‌باره‌ی به‌جیهانیبوون باسم كردن، زیاتر جه‌ختیان له لێكه‌وته‌كانی به‌جیهانیبوون ده‌كرده‌وه له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ته خاوه‌ن سه‌روه‌رییه‌كان. ئایا سه‌ركرده سیاسییه‌كان و ده‌وڵه‌ته‌كان هێشتا به‌هێزن یانیش به شێوه‌یه‌كی گشتی په‌یوه‌ندییان به‌و هێزانه‌وه نییه كه جیهان هه‌ڵده‌سووڕێنن؟ له ڕاستیدا وڵاته خاوه‌ن سه‌روه‌رییه‌كان هێشتا به‌هێزن و ڕابه‌ره سیاسییه‌كانیش ڕۆڵێكی گه‌وره له‌م جیهانه‌دا ده‌گێڕن و له هه‌مان كاتیش‌دا وا خه‌ریكه له‌به‌رچاومانه‌وه گۆڕانكاری له شێوازی وڵاته خاوه‌ن سه‌روه‌رییه‌كاندا ده‌كرێت. چیتر وه‌ك پێشوو سیاسه‌تی ئابووریی نه‌ته‌وه‌یی كاریگه‌ر نابێت؛ له‌مه گرنگتریش ده‌بێ نه‌ته‌وه‌كان دووباره بیر له ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ییی خۆیان بكه‌نه‌وه؛ ئێستا وا خه‌ریكه شێوازه دێرینه‌كانی جوگرافیای سیاسی (جیۆپۆلۆتێكی)، كۆن ده‌بن. هه‌رچه‌نده ئه‌مه شتێكی به‌رده‌وامه، من ده‌ڵێم دوای نه‌مانی جه‌نگی سارد، وڵاته‌كان چیتر دوژمنیان نییه. دوژمنه‌كانی بریتانیا یان ژاپۆن یان فه‌ڕه‌نسا كێ بوون؟ ئێستا وڵاتان زیاتر ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی و ڕیسك ده‌بنه‌وه وه‌ك له په‌یدابوونی دوژمن، كه ئه‌مه‌یش گۆڕانێكی زۆر به‌رچاوه له‌چاو سروشتی سه‌ره‌تای خۆیان.
ئه‌مه ته‌نیا له‌باره‌ی ئه‌و وڵاتانه‌وه نییه كه باسمان كردن، به‌ڵكوو ئێمه سه‌یری هه‌ر شوێنێك ده‌كه‌ین ده‌بینین كه دامه‌زراوه‌كان له ده‌ره‌وه‌یاندا به هه‌مان شێواز ده‌رده‌كه‌ون و هه‌مان ناوی پێشووتریان هه‌یه، كه‌چی له‌ناوه‌وه‌یشیاندا ته‌واو گۆڕانیان به‌سه‌ردا هاتووه. ئێمه به‌رده‌وامین له گفتوگۆكردن له‌باره‌ی نه‌ته‌وه، خێزان، كار، نه‌ریت و شروشت، به‌وه‌ی كه‌وا هه‌موویان وه‌ك ڕابردوو وه‌ك یه‌ك ماونه‌ته‌وه. به‌ڵام وه‌ك یه‌ك نه‌ماون؛ توێكڵی ده‌ره‌وه وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه به‌ڵام له ناوخۆدا ته‌واو جیاوازه، كه ئه‌مه‌یش نه‌ك ته‌نیا له ئه‌مریكا و بریتانیا و فه‌ڕه‌نسادا ڕوو ده‌دات، به‌ڵكوو خه‌ریكه له گشت شوێنێك ڕوو ده‌دات. من به‌مانه ده‌ڵێم دامه‌زراوه‌ی توێكڵی و، پێویسته من له وانه‌كانی داهاتوودا زیاتر باس له‌مه بكه‌م و ئه‌و ئه‌وانیش ئه‌و دامه‌زراوانه‌ن كه كه‌موكوڕییان هه‌بووه له‌و ئه‌ركانه‌ی پێ سپێردراون.
وه‌كوو له‌م وانه‌یه‌دا باسم كرد، گۆڕانه‌كان قورسایی دروست ده‌كه‌ن. گۆڕانه‌كان شتێك دروست ده‌كه‌ن كه قه‌ت پێشتر نه‌بووه، ئه‌ویش بریتییه له دروستكردنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی جیهانی دوور له نه‌ریتی ناوچه‌گه‌ری (كۆزمۆپۆلیته‌ن). ئێمه یه‌كه‌مین ئه‌و نه‌وه‌یه‌ین و له كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا ده‌ژین كه به‌زه‌حمه‌ت پێشبینیی پلانه‌كانی به‌جیهانیبوون ده‌كه‌ین. به‌جیهانیبوون ئه‌و ڕێگه‌یانه شلۆق ده‌كات كه ئێمه تا ئێستا له‌سه‌ریان ژیاوین، جا گرنگ نییه ئێمه پێشتر له كوێ بووین. گۆڕانه‌كان هه‌ر ته‌نیا له ئێستا نابن، به‌ڵكوو به‌رده‌وام ده‌بن، كه ئه‌مه خواستی كۆمه‌ڵێك مرۆڤه و به شێوازێكی به‌ره‌ڵڵایی و ناڕێك به‌هۆی گیراوه‌یه‌ك له چه‌ند فاكته‌رێكی ئابووری، ته‌كنه‌لۆژی و كه‌لتوورییه‌وه پڕۆسه‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
شته‌كه نه جێگیره و نه پارێزراویشه، به‌ڵكوو پڕه له دڵه‌ڕاوكێ و دابه‌شبوونی قووڵ. زۆربه‌مان د‌رك به هێزێك ده‌كه‌ین كه هیچ كۆنترۆڵمان له‌سه‌ری نییه؛ ئایا ئێمه ده‌توانین دووباره ئیراده‌ی خۆمان به‌سه‌ریدا بسه‌پێنین؟ پێم وایه ده‌توانین. ئه‌و بێهێزییه‌ی ئێمه هه‌ستی پێ ده‌كه‌ین، نیشانه‌ی كه‌وتنی كه‌سێتیی مرۆڤ نییه، به‌ڵكوو كاردانه‌وه‌ی لاوازی دامه‌زراوه‌كانمانه. پێویسته ئه‌و شتانه بنیات بنێینه‌وه كه هه‌مانن یاخود پێویسته شتی نوێ دروست بكه‌ین كه‌وا له‌گه‌ڵ ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی دونیا بگونجێن.
پێویسته و ده‌بێت ئێمه بتوانین كۆنترۆڵی زیاترمان به‌سه‌ر جیهانی یاخیمان هه‌بێت؛ ئێمه ناتوانین ئه‌م كاره بكه‌ین ئه‌گه‌ر بێت و به‌ره‌نگاری ئاڵنگارییه‌كان نه‌بینه‌وه یان وا هه‌ست نه‌كه‌ین هه‌موو شته‌كان وه‌ك پێشتر ده‌گوزه‌رێن. به‌جیهانیبوون له‌ناو ژیانی ئه‌مڕۆماندا شتێكی لاوه‌كی نییه، به‌ڵكوو ئه‌و گۆڕانه‌یه كه له بارودۆخه‌كانی ژیانی سه‌ره‌كیماندا و ئه‌و شێوازه‌یشه كه ئێمه ئێستا له‌سه‌ری ده‌ژین.
سەرچاوە:
وەرگیراوە لە:
ماڵپەڕی پێنووس