رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

مێشکێکی چالاکم پێ باشترە لە مێشکێکی پڕ!

Facebook
Twitter
LinkedIn

سەردار حەمەڕەش

نوسەری فەرەنسی، مۆنتێین (  1533.1592Michel de Montaigne )،  دەڵێت ؛ (مێشکێكی چالاکم پێ باشترە لە مێشکێكی پڕ). ئەم ووتەیەی بە مەبەستی ئەو کەسانە وتووە کە زانیاری لەبەردەکەن بۆ خۆ دەرخستنیان یان تێ پەراندنی قۆناغەکانی خوێندنیان.  خۆ ئەگەر مێشکێک زانیاری زۆری تێدا بێت، واتە پڕ بێت، لە هەمان کاتا چالاک بێت، ئەوا وەک حەسەن زیرەک دەڵێت : هەزار و شەش سەت درهەم. مەبەست لە مێشکی چالاک، پێش ئەوەی باسی ئاگایی (conscience) بکەین، کە بریتیە لە ئاگایی بە نەست، تەنها بە مەبەستمان لێرەدا، لێکدانەوەی ڕووداو و شکڵەکانی چوارەدورمانن بە پێی ئەو زانیاریانەی کە هەمانن.

سالی 2015 دوای تەقینەوەکانی پاریس، شارلی ئێبدۆ و باتاکلان، ئەقڵی دروستکراو (ڕۆبۆت)  یان هێنایە سەر سایتە کۆمەلایەتیەکانی وەک فەیسبوک و ئەنستاگرام،  هەتاوەک و ئەویش بەشدار بێت و بزانن ئەو ڕای چۆن دەبێت لە سەر ڕوداوەکان.  دوای چەند خولەکێک، ئەم ئەقڵە دروست کراوە کە پرە لە زانیاری، وەک کەسێک کە تەنها بۆ لە بەرکردن زانیاریەکانی لە خۆیدا کەڵەکە کردبێت (ئەقڵێک کە چالاک نیە) بە خوێندنەوەی کۆمێنتەکان، دوای کاتێکی کەم،  ئەویش خێرا بووە کەسێکی ڕەگەز پەرست و شیعاری نازیەکانی دەوتەوە، لە بەر ئەوەی زۆرینەی خەڵک لەو کاتەدا دژی کاری تێڕۆریستی ئسیلامیەکان، ڕقی خۆیان دەردەبڕی بە کۆمێنتی رەگەز پەرستی، ئەقڵە دروستکراوەکەش رای زۆرینەی هەڵبژارد و بوو بە یەکێک لەوان. بۆیە خەڵکی دژی وەستانەوە، وتیان ئەبێت ئەم ئەقلە پەروەدە بکرێت، نابێت هەرچی وترا ئەویش وەک توتی بیڵێتەوە.  ئێستاکە کۆمپانیاکان  خەریکی پەروەردەکردنی ئەم ئەقلەن.

ئاڵۆز ترین ماشین کە ئەمڕۆ بوونی هەبێت، کێشەکەی 1400 گرامە، پێی دەلین ماتریاڵە خۆلەمێشیەکە، ماتریالە خۆڵەمێشیەکە مێشکی ئێمەی مرۆڤە، خۆشی توانای نیە لە خۆی تێ بگات.  پەروەردە لای ئەم ماشینە دەورێکی گرنگی هەیە، بەڵام دەبێت ئەو پەروەردەیە لە تەمەنێکی زووەوە دەست پێ بکات، لە  سفرەوە هەتا تەمەنی شەش ساڵ، دەنا دوای ئەو تەمەنە پەروەردە دەوری زۆر گرنگی نیە، ئەو مێشکە توانای خۆی لە دەست ئەدات، بۆیە خوێندن و زانیاری، دەوری سەرەکیەیان نامێنێت. بە پێی لێکۆڵینەوە، مندالێک لە خێزانێکی بورژوا لە ئەوروپا لە تەمەنی چوار ساڵیدا گوێی لە 30 هەزار ووشە زیاتر دەبێت لە منداڵێک لە خێزانێکی هەژار.

ئێستاکە، کە ئێمە ئەقڵێکی دروستکراومان هەیە، جگە لەوەی کە زانیاریەکی بێ شوماری تێدایە لە هەمان کاتا توانایەکی بێ ئەندازەی هەیە و پیویستی بە ڕۆحێک نیە بۆ ژیان، چۆن پەروەردەی بکەین هەتاوەک و نە ئیسلامیەکی توند ڕە و دەربچیت نە نازیەکی ڕگەز پەرست ؟

هەروا ئاسان نیە، لە بەر ئەوەی ئیسلامیەکی ڕەگەز پەرستی ئەمڕۆ، دەرئەنجامی ناهەقی و نایەکسانیە لە کۆمەڵگەدا، ئەمەش دەرئەنجامی نایەکسانیە لە پەروەردەدا،  سیستەمی ئابووری لە هەموو جیاهاندا پەیڕەوی دەکات و لەسەری بەندە، ڕژێمی سەرمایەداری قۆستویەتیەوە بۆ مەبەستی قازانجی خۆی. نازیەکی ڕەگەزپەرستیش کاردانەوەی مرۆڤێکە بەرامبەر بە هەڵس وکەوتی ئیسلامیەکی توند ڕەو. هەردووکیشیان؛ نازی و ئیسلامی توند ڕەو، دەرئەنجامی نایەکسانی ئابورین ؛ کاتێک ئەڵمانیای هیتلەر توانی خۆی بسەپێنێت، لەبەر ئەوەی لەو سەردەمەدا ئەڵمانیا و ئەوروپا بە کریزێكی ئابووری گرنگدا تێ دەپەڕین، ئەوەبوو بە سەر جووەکاندا شکایەوە.

  ئەقڵی دروستکراویش، کە لەلایەن کۆمپانیا زەبەلاحەکانی وەک گوگڵ و میکرۆسۆفت و ئەمازۆن و فەیسبوکەوە بەرهەم دەهێنرێت، مەبەستی سەرەکیان بازرگانی و ئێکۆنۆمیە، ئێکۆنۆمی کە کۆڵەکەی سەرەکی سیستەم و ئابووریە، بڕیاری سەرەکی بە دەستەوەیە. لەم بوارەشدا نایەکسانی لە پەروەردەدا، بەقازانجی ئەوان دەشکێتەوە.

هاوشێوە