باران
به‌ر له‌وه‌ی بچینه سه‌ر باسی “ڕۆژنامه‌وانیی كولتوری”، گه‌ر هه‌ندێك له‌سه‌ر واتای چه‌مكی (كو‌لتور) بووه‌ستین، ده‌كرێت بڵێین؛ كو‌لتور وه‌ك ده‌سته‌واژه، كه له زمانی كوردیدا به فه‌رهه‌نگ و ڕۆشنبیریش ناوده‌برێت، له وشه‌ی لاتینی (cultura)وه هاتووه و ماناكه‌ی ده‌كرێت تێكه‌ڵه‌یه‌ك بێت له واتای چاككاری و چاندن و چێكردن. به‌رفراوانیی چه‌مكه‌كه وه‌ك چالاكیی مرۆڤایه‌تی، له دووتوێی هونه‌ر و شێوازه بزۆكه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ژیاندا خۆی ده‌بینێته‌وه. زۆرجار كو‌لتور ئاماژه‌یه به توانای جیهانبینی مرۆڤ له جیاكردنه‌وه و گه‌یاندنی ئه‌زموونه‌كانیدا و وه‌ك ئاستی ڕۆشنبیریی باڵا تایبه‌تمه‌ندی و مۆر‌كی گه‌لانی پێده‌ناسرێته‌وه. كو‌لتور به‌و نه‌ریتانه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ش ده‌گووترێت كه له نه‌وه‌وه بۆ نه‌وه ده‌گوێزرێنه‌وه، له‌وانه؛ زمان، ئه‌ده‌ب، هونه‌ر و هه‌ڵسه‌نگاندن. هه‌روه‌كچۆن وه‌ك (شێوازی ژیانی ته‌واوی كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك) چۆنێتی و چییه‌تی ڕه‌فتار، عادات، جلوبه‌رگ، خۆراك، یاری، یاسای مۆڕاڵی و فیكری و زۆر لایه‌نی دی ده‌گرێته‌وه …
ڕۆژنامه‌وانیی كولتوری و پێناسه‌كانی
هەرچی واتای (ڕۆژنامەوانی) یە ئاشکرایە، لێ (ڕۆژنامه‌وانیی كولتوری) شێوازێكی ڕۆژنامه‌وانییه چاودێری و شیكاری دیارده كولتورییه‌كان ده‌كات. لێرەدا له ڕووبه‌رێكی فراواندا گفتوگۆ‌ی بواره‌كه وه‌ك كولتوری باڵا و كولتوری میللی ده‌كرێت. ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی و هونه‌ری به‌شێكی سه‌ره‌كی ماتڕیاڵه‌كانن له گه‌شه‌سه‌ندنی چه‌مكی كو‌لتوردا. هه‌روه‌كچۆن ڕه‌خنه‌ی كولتوری كێبڕكێی زۆر بواری تر ده‌كات، له‌وانه؛ به‌رنامه‌ی سه‌رگه‌رمی، پۆرترێتی كه‌سی، هه‌ڵسه‌نگاندنی فیلم و مۆسیقا و لێدوانی فره‌ڕه‌هه‌ند و زۆر بواری دی. ئامانجی ڕۆژنامه‌وانیی كولتوری پێدانی زانیاری و ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی تێگه‌یشتن و قووڵبوونه‌وه‌ی بوارێكی دیاریكراوه. ئه‌مه زۆرجار به شیكاریی، به‌راورد، ڕای خود له‌مه‌ڕ دیدی گشتی و هه‌ڵوێستی كه‌سیی ده‌كرێت.
توێژه‌ران و پسپۆڕانی بواری نووسین و كو‌لتور لە سوید لە دیدی جیاوازەوە پێناسەی جۆراوجۆریان بۆ بوارەکە هەیە و دەڵێن:
ڕۆژنامه‌وانیی كولتوری، پانتاییه‌كی هه‌مه‌لایه‌ن له ژانره‌كانی ڕۆژنامه‌وانی له‌خۆ ده‌گرێت، له‌وانه؛ گوتاری ئه‌ده‌بی، هه‌ڵسه‌نگاندن، دیدار، ڕێپۆرتاژ و هه‌واڵ، بروسكه، ڕاپرسی، ستوون، بابه‌تی مێژوویی، لێدوان و مێزگرد …
ڕۆژنامه‌وانیی كولتوری، هه‌ر شتێكه له‌وه‌ی كه بابه‌تی كو‌لتور مه‌به‌ستییه‌تی، به هاوبه‌شی و جوداییه‌كانه‌وه له ڕۆژنامه‌وانیی دی. لێ لێره‌دا نووسه‌ر یاخود په‌یامنێره‌كه‌ی سۆبژێكتیڤه و جگه له خۆی، نوێنه‌رایه‌تی كه‌س ناكات.
ڕۆژنامه‌وانیی كولتوری، بنكه‌ی گوتوبێژ و ڕه‌خنه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه، به هه‌مه‌جۆری ددانپێدانانی ئیستاتیكی و سیاسییه‌وه.
ڕۆژنامه‌وانیی كولتوری، هه‌م كایه و هه‌م كاره‌كته‌ره له مه‌یدانی كولتوری گشتیدا، له‌و جێیه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن و ڕه‌خنه گفتوگۆ ده‌كرێن.
(ئۆسكار هێرمه‌ر) ڕۆژنامه‌وانیی كولتوری به سێگۆشه‌یه‌ك ناوده‌بات، گۆشه‌كانی بریتی بن له بابه‌تی؛ ئه‌ده‌بی، ڕۆژنامه‌وانیی، ئه‌كادیمی.
هەروەها لە پێناسه‌ی كارمه‌ندانی وێڵگە جیاوازەکانی ڕۆژنامه‌وانیی كولتوریدا بوارەکە ئاوها دەناسێندرێت:
پرێس/چاپه‌مه‌نی: بۆچوونی ڕۆژنامه‌وانیی کولتوری سێ كۆڵه‌كه‌ی هه‌یه؛ ڕه‌خنه‌ی ئیستاتیكی، ڕه‌خنه‌ی بۆچوونیی، شێوازی ده‌ربڕینی خودی نووسه‌ر.
ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆن: ڕۆژنامه‌وانیی کولتوری هه‌واڵی كولتوری و ژانری سۆبژێكتیڤی وه‌ك ڕه‌خنه و به‌رنامه‌ی گۆڤاری لەخۆ دەگرێت.
گشتی: ڕۆژنامه‌وانیی كولتوری زیاتر ڕووانگه و میتۆده، تا بوارگه‌لی بابه‌تی.
هه‌واڵه كولتورییه‌كان: ئه‌مڕۆ مرۆڤبوون چی ده‌گه‌یه‌نێت. به‌یانكردن و بیركردنه‌وه ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی چی له ده‌وروبه‌رمان ڕووده‌دات، ئاماژه‌دان به برینه‌كانی كۆمه‌ڵگه و چۆنێتی كاریگه‌ری ڕووداوه‌كان له‌سه‌ر مرۆڤ.
ڕۆژنامه‌وانیی كولتوری له مێژوودا
ڕۆژنامه‌وانیی كولتوریی له سه‌ره‌تای ١٧٠٠ه‌كاندا، له به‌ریتانیا له شاری له‌نده‌ن سه‌ریهه‌ڵداوه. ئه‌وكات خه‌ڵكی ده‌ستیانكردووه به كۆبوونه‌وه له قاوه‌خانه‌ی شاردا بۆ گۆڕینه‌وه‌ی بیر و ڕا. به‌مجۆره گوت‌وبێژی كولتوری له‌دایكبووه و له‌گه‌ڵ كاتدا له زۆربه‌ی وڵاتان په‌ره‌یسه‌ندووه … ده‌ربڕینی بۆچوونی ئازاد له وڵاتی سوید، له كۆتایی ١٧٠٠ه‌كاندا بووه، هاوكات لەو سەروەختەدا بۆ یه‌كه‌م جار به‌رهه‌مێكی ئه‌ده‌بی خراوه‌ته به‌ر ڕه‌خنه‌ی گشتی. وتاری ته‌نز‌ئامێز له ١٨٠٠ه‌كانه‌وه باو بووه، به‌ڵام ستووننووسه‌كان له ١٩٦٠ه‌وه په‌یدابوون. پاشان لاپه‌ڕه‌ی كولتوری بڵاوكراوه‌كان بابه‌تی سه‌رگه‌رمی و هه‌ڵسه‌نگاندنی فه‌رهه‌نگی و ئه‌ده‌بی میللی له‌خۆگرتووه. تا له سه‌رده‌می نوێی ٢٠٠٠ه‌كاندا چه‌مكی كو‌لتور زیاتر به‌رفراوان بووه و زۆر بواری هه‌مه‌ڕه‌نگی له‌خۆگرتووه …
لە جیاوازییه‌كانی نێوان ڕۆژنامه‌وانیی كولتوری و ڕۆژنامه‌وانیی دی
١- كار و بڵاوكردنه‌وه له ڕۆژنامه‌وانیی كولتوریدا له‌سه‌رخۆیه … كار و بڵاوكردنه‌وه له ڕۆژنامه‌وانیی دی‌دا خێرایه ...
٢- ڕۆژنامه‌وانیی كولتوری سۆبژێكتیڤه، له‌سه‌ر شێوازی خود بنیادنراوه … ڕۆژنامه‌وانیی دی ئۆبژێكتیڤ و بابه‌تییه …
٣- ڕۆژنامه‌وانیی كولتوری لێدوانه … ڕۆژنامه‌وانیی دی په‌یامه ...
٤- ڕۆژنامه‌وانیی كولتوری بابه‌ت تێپه‌ڕێندراوه … ڕۆژنامه‌وانیی دی بابه‌ت ئاڕاسته‌كراوه ...
٥- ڕۆژنامه‌وانیی كولتوری زۆرترین سه‌ربه‌خۆیی له‌خۆده‌گرێت … ڕۆژنامه‌وانیی دی كه‌مترین سه‌ربه‌خۆیی تێدایه ...
٦- ڕۆژنامه‌وانیی كولتوری پشت به زانیاری شتێكی دیاریكراو ده‌به‌ستێت … ڕۆژنامه‌وانیی دی پشت به شتگه‌لێكی هه‌مه‌جۆر ده‌به‌ستێت …
كێ ده‌توانێت ببێته ڕۆژنامه‌وانی كولتوری؟
ئه‌مڕۆ زۆر بوار و كاریار ده‌كرێت به‌رهه‌مهێنه‌ری ڕۆژنامه‌وانی كولتوری بن، بۆ نموونه: ده‌رچوانی بواری خوێندنی؛ ئه‌ده‌ب، شانۆ، فیلم، هونه‌ر، ئه‌ندازیاری و ڕۆژنامه‌گەری. هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ند، نووسه‌ر، مۆسیقار، فیلمساز و كه‌سانی ئه‌كادیمی به گشتی.
جیاوازی ڕۆژنامه كولتورییه‌كان له وڵاتان
چه‌مكی كو‌لتور له بواری ڕاگه‌یاندن و ڕۆژنامه‌وانیدا به هاوبه‌شی و جیاوازییه‌كانییه‌وه جێی خۆی له سه‌رانسه‌ری جیهاندا گرتووه. بۆ ئه‌مه گه‌ر سه‌رنج بده‌ینه بواری پرێس و پێگه ئۆنلاینه‌كان، ده‌بینین چه‌ندان گۆڤاری كولتوری تایبه‌ت له وڵاتان كارایه. هه‌روه‌ها دیارترین ڕۆژنامه و وێبسایته‌كان لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌ت به كولتوریان به ناوه‌ڕۆكی هه‌مه‌لایه‌نه‌وه هه‌یه. هه‌ڵبه‌ت هه‌ر بڵاوكراوه و وڵاتێك گرنگی به چه‌ند لایه‌نێكی كولتوری ده‌دات و به‌مه تایبه‌تمه‌ندی و جیاوازی خۆیان ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن. له‌م باره‌یه‌وه ئه‌گه‌ر وه‌ك نموونه له ڕۆژێكدا ته‌ماشای لاپه‌ڕه‌ی كولتوری ڕۆژنامه‌ی (Theguardin)ی به‌ریتانی و (DagensNyheter)ی سویدی و یه‌كێك له هه‌فته‌نامه كوردییه‌كان بكه‌ین، په‌ی به هاوبه‌شی و جیاوازییه‌كان ده‌به‌ین، به‌وه‌ی ده‌بینین له هه‌مان ڕۆژدا چ جۆره بابه‌تێكیان دابه‌زاندووه یاخود گرنگییان به چی داوه. من له سه‌روه‌ختی ئه‌م نووسینه‌دا، سه‌رنجمدا بابه‌ته‌كانی ڕۆژنامه‌ی (Theguardin) تایبه‌ت بوون به مۆسیقا و هه‌واڵی ئه‌كته‌ر و زنجیره‌ته‌له‌فزیۆنییه‌كان. هاوكات و له هه‌مان ئه‌و ڕۆژانه‌دا بابه‌ته‌كانی ڕۆژنامه‌ی (DagensNyheter) بریتی بوون له دێباتی كولتوری و گرنگیی دونیای ڕاگه‌یاندن. هه‌فته‌نامه كوردییه‌كانیش هه‌واڵ و بابه‌تی ئه‌ده‌بی و ڕەخنەی سیاسی‌یان بڵاوكردبووه‌وه ...
تیۆرییه سه‌ره‌كییه‌كان له بواری ڕۆژنامه‌وانیی كولتوریدا
تیۆرییه سه‌ره‌كییه‌كان له بواری ڕۆژنامه‌وانیی كولتوریدا بابه‌تی دانووستان و خوێندنه‌وه‌ی توێژه‌رانن. له‌م باره‌یه‌وه نووسه‌ر و ده‌روونناسی فه‌ڕه‌نسی (Pierre Bourdieu) كه هه‌م پسپۆڕی كولتوری زانستی مرۆڤناسی و تیۆریزانی مێدیاییشه، چه‌مكی تایبه‌ت به‌كارده‌هێنێت و خۆی له ناوبردنی وشه‌ی كۆمه‌ڵگه به‌دوورده‌گرێت، له‌بری ئه‌وه باس له (بواری كولتوری)، (پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی) و (كاپیتاڵی سیمبولی یاخود سه‌رمایه‌ی هێمایی) ده‌كات و تیشك ده‌خاته‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی سه‌روكاریان له‌گه‌ڵ ئه‌م بوارانه‌دا هه‌یه. مه‌به‌ستی بوردیو له سه‌رمایه‌ی هێمایی، جیاواز له خودی سه‌رمایه، دۆخێكی هاوبه‌شه له‌نێوان جۆره‌كانی سه‌رمایه‌دا، له‌وانه سه‌رمایه‌ی كولتوری، سه‌رمایه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌رمایه‌ی ئابووری. لێره‌دا سه‌رمایه كاتێك هێمایی ده‌بێت كه به‌هاكه‌ی له‌لایه‌ن یه‌كه‌كانی دیكه‌وه له هه‌مان بواردا بسه‌لمێندرێت. هێماكان بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌وه به‌كارده‌هێنرێن كه بزانین گرووپه جیاوازه‌كان نماینده‌ی چی ده‌كه‌ن و نماینده‌ی چیش ناكه‌ن. كاتێك له ڕێی جلوبه‌رگ، شێواز، ئاره‌زوو، لێدوان و زۆر شتی تره‌وه مرۆڤ ده‌یه‌وێت ئینتیما و خاوه‌ندارییه‌كانی پیشانبدات. ئه‌مه ده‌كرێت به سه‌رئه‌نجامی ئه‌زموونه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، كۆیاده‌وه‌رییه‌كان و شێوازی بزووتن و بیركردنه‌وه‌ش ناوببرێت. به واتایه‌كی دی سه‌رمایه‌ی هێمایی به ناوه‌ندگیریی جۆره‌كانییه‌وه له سه‌رمایه‌ی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و كوڵتوری و ڕۆشنبیری، سامانێكی پڕبه‌ها پێكده‌هێنێت له سیاقی كۆمه‌ڵایه‌تی تایبه‌تدا. هاوته‌ریب به‌م بوونه ڕه‌مزییه‌ش (بوار)ی كولتوری مه‌یدانێكه تیایدا به دژایه‌تیكردنی سه‌رچاوه‌گه‌لێك به‌ره‌نگاری سه‌رمایه ده‌بێته‌وه و كار بۆ بره‌ودان به بواری ڕۆشنبیری ده‌دات به شه‌ریعه‌تدان به هه‌ندێك به‌رهه‌م و به هه‌ندێك نا.
پاشان له ڕه‌هه‌ندگه‌لی دیكه‌وه، پڕۆفێشناڵێتی وه‌ك لێزانی و شاره‌زایی، بناغه‌ی بیر یاخود پاڕادایمی ئیستاتیكایی و پاڕادایمی ڕۆژنامه‌وانیی، كولتوره گشتییه‌كان، مانای بواری كولتوری بۆ ناسنامه، كاردانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و چێكردنی ڕسته و به‌ڵگه‌هێنانه‌وه، هەموو ئەمانە له چه‌مك و تیۆرییه گرنگه‌كانی بواری ڕۆژنامه‌وانیی كولتورین …
به‌جیهانیبوونی كو‌لتور و ڕۆژنامه‌وانیی
به‌جیهانیبوون یاخود globalization پرۆسه‌ی به‌زاندنی سنووره جۆراوجۆره‌كانی نه‌ته‌وه و زمان و كۆمه‌ڵگه و بواره هه‌مه‌لایه‌نه‌كانه، له جێیه‌كدا كه له سه‌رانسه‌ری جیهانه‌وه كۆمه‌ڵگه‌كان به بازنه‌ی په‌یوه‌ندی هاوبه‌شه‌وه په‌یوه‌ست ده‌بن. به‌جیهانیبوون قۆناغێكی گه‌شه‌كردنی سه‌رمایه‌دارییه و چڕكردنه‌وه‌ی ئاگاییه له ده‌وری دونیا به تێپه‌ڕاندنی سیاقی كه‌سی و نیشتمانی. هه‌روه‌ها زیادبوونی په‌یوه‌ستێتی ناسنامه‌ی جیاواز و بونیادی ناسنامه‌ی نوێ و كرده‌ی تێكه‌ڵه …
به‌جیهانییبوونی كولتوری، هه‌مه‌جۆر و فره‌ئاڕاسته‌یه، هه‌ر له گوزارشته ستاندارده‌كانی كولتوری باڵاوه، تا سه‌رنجی جولانه‌وه‌ی به‌رگریكارانه سه‌باره‌ت به سیاسه‌ت و ناسنامه‌ی ڕۆشنبیری و كولتوری جه‌ماوه‌ریی بازرگانی و مه‌ودای هزر و فه‌رهه‌نگ و ئه‌و ده‌ربڕینانه‌ش كه له په‌یوه‌ندییه ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كاندا ده‌رده‌كه‌ون.
گڵوباڵیزه‌یشن ڕه‌هه‌ندێكی كولتوری هه‌یه، لێدوان لێی سانا نییه، چوون گڵوباڵیزه‌یشنی كولتوری دیارده‌یه‌كی ڕاشكاو و بێ گرێ نییه. وه‌ك ده‌بینرێت له لایه‌كه‌وه كولتوری گڵوباڵ له گه‌شه‌دایه و خه‌ڵكی له به‌شه جیاوازه‌كانی جیهانه‌وه سه‌رچاوه و زانیاری هاوبه‌شیان هه‌یه سه‌باره‌ت به ئه‌ده‌ب و مۆسیقای خۆرئاوایی و فیلمه‌كانی هۆلیود وه‌ك نموونه. له لایه‌كی تره‌وه ناهاوسه‌نگییه‌كی گڵوباڵ له ئارادایه، چوون ده‌بینین ئه‌وه‌نده‌ی خۆرهه‌ڵاتییه‌كان ده‌رباره‌ی ئه‌ده‌ب و هونه‌ری خۆرئاوایی ده‌زانن، خۆرئاواییه‌كان به‌پێچه‌وانه‌وه شتێكی ئه‌وتۆ ده‌رباره‌ی ئه‌ده‌ب و هونه‌ری ئاسیایی نازانن. هه‌روه‌كچۆن هیندییه‌كان تا ڕاده‌یه‌كی زۆر ئاگاداری فیلمه‌كانی هۆلیودن له‌كاتێكدا ئه‌ورووپی و ئه‌مه‌ریكییه‌كان كه‌مترین زانیاری‌یان ده‌رباره‌ی به‌ناوبانگترین فیلمه‌كانی بۆلیود هه‌یه یاخود هه‌ر نیانه. هاوكاتیش، زۆرجار كولتوره بچكۆله و ده‌میی و هه‌ژاره‌كان به ئاسانی نوقمی جه‌ره‌یانی گڵوباڵ ده‌بن، به‌جۆرێك گوزارشته‌كان له وێنه و وشه له ئاستی ناوخۆییدا ده‌گۆڕدرێن و ده‌گونجێندرێن و وه‌رده‌گێڕدرێن.
ده‌شێت ئاسته‌م بێت به‌جیهانییبوونی كولتوری وه‌ك دیارده‌یه‌كی جیهانی ئه‌ژمار بكرێت، بۆیه زۆر له وڵاتانی خاوه‌ن په‌نابه‌ر، له‌بری ده‌سته‌واژه‌ی به‌جیهانییبوونی كولتوری چه‌مكێكی نزیك وه‌لێ ناهاوتا به‌كارده‌هێنن كه (فره‌كولتوری)یه. لێره‌دا ده‌توانین بڵێین فره‌كولتوری مانیفێستی نه‌ته‌وه‌ییه له جوڵانه‌وه‌ی كولتوری گڵوباڵدا.
سەبارەت بە گڵوباڵیزەیشن و ڕۆژنامەوانیی، هه‌ندێك له‌و پرسانه‌ی له‌م سه‌رده‌مه‌دا زۆرترین گفتوگۆیان له‌باره‌وه ده‌كرێت، بریتین له پرسی كۆچ، نه‌ژادپه‌رستی، نەتەوایەتی، ئازادی ڕاده‌ربڕین و پێكدادانی كولتوری. ئه‌مه له ڕۆشنایی ئه‌وه‌دا ده‌بینرێت كه ده‌بینین كۆمه‌ڵگه چۆن به ڕاده‌یه‌كی زۆر كاریگه‌ری كارتێكراوه به جیهانییبوونه‌وه. له‌م كۆنتێكسته‌دا ڕۆژنامه‌وانی ده‌ورێكی باڵا ده‌بینێت وه‌ك گۆڕه‌پانێك بۆ گفتوگۆ و بیركردنه‌وه و وه‌ك سه‌رچاوه‌ی ده‌رئه‌نجامه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی بەجیهانیبوون.
له‌م ساڵانه‌ی دواییدا پڕخوێنه‌رترین بابه‌ته‌كانی ڕۆژنامەوانیی کولتوری ئه‌و بابه‌تانه بوون كه پرسی گڵوباڵ و سیاسه‌تیان له‌خۆگرتووه. بۆ نموونه ڕووداوه تیرۆریستییه‌كه‌ی ڕۆژنامه‌ی چاڕڵی له پاریس، له زۆر وڵاتانی جیهان لێدوانی زۆری له‌سه‌ردرا. باسكردن و سه‌رنج خستنه سه‌ر وڵاتانی ده‌وروبه‌ر به ڕێژه‌ی جیاواز، به‌شێك بووه له کاری ڕۆژنامەوانیی کولتوری له سه‌رده‌مێكدا كه به‌جیهانییبوون زۆرترین ئاماده‌یی هه‌یه، چ به بوونی یان به هیواپێخواستنی. لێره‌وه ڕۆژنامەوانیی کولتوری هاوكاره بۆ تێگه‌یشتن له ده‌وروبه‌ر و په‌یوه‌ندی مرۆیی پێوه‌ی. ئه‌مانه له سه‌رده‌مێكه‌وه بۆ سه‌رده‌مێك ده‌گۆڕێن، ئه‌وه‌ی ڕۆژنامەوانیی کولتوری سه‌رنجی ده‌چێته سه‌ر چییەتی وێنه و چۆنییەتی پەیوەندیگرتنی گۆڕانكارییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانن، له گه‌شه‌ی ته‌كنه‌لۆژی میدیاییدا.
وه‌كتر، به‌ده‌ر له سوود و سه‌رنجكێشیی به‌جیهانییبوون، ناكرێت ئه‌وه له‌بیر بكرێت كه زۆرجار كولتور‌ه‌كان پێكدادان دروست ده‌كه‌ن و ده‌بنه مایه‌ی ناكۆكی. هه‌روه‌كچۆن به‌جیهانیبوونی كولتوری شتێكه به‌ئاسانی تووشی دووهه‌ستی و پاڕادۆكس ده‌بیت له‌گه‌ڵی. وه‌ك ئه‌وه‌ی له لایه‌كه‌وه به‌جۆرێك له جۆره‌كان بیرۆكه‌ی كولتوری گلوباڵ موژده‌ی پێگه‌یشتنی ده‌وڵه‌تێكی یۆتۆپیایی هاوبه‌ش له داهاتوودا ده‌دات. له‌لایه‌كی تریشه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ستكردن به‌وه‌ی له پڕۆسه‌كه‌دا گه‌نجینه‌گه‌لێك له‌ده‌ست ده‌چن، زمانگه‌لێك ده‌مرن و چه‌ندین یادگاری و ئه‌زموون كاڵده‌بنه‌وه، مه‌یلی نوستالۆژیا سه‌رهه‌ڵده‌دات و ماڵی كو‌لتور ته‌نها له خاك و سنووری وڵات‌دا ده‌بینرێته‌وه.
دواجار سەبارەت بە ڕۆژنامەوانیی کولتوری دەتوانین بڵێین بوارێکە سەنگ و قوڵایی زۆر هەڵدەگرێت لێ ده‌كرێت دوای تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ڕۆژنامه‌وانی گشتی بكه‌وێت، به‌و مانایه‌ی كه كۆی ڕۆژنامه‌وانیی ده‌خوازێت ئامانج دیاریكراو بێت و تا ڕاده‌یه‌كی زۆر بنیاتنراوی سه‌رچاوه و دیدی كۆمه‌ڵایه‌تی بێت. ئه‌مه بەدەر له‌وه‌ی ڕۆژنامەوانیی کولتوری هەمیشە له سه‌رده‌مە جیاوازەکاندا ڕێره‌وی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه. لە دیارترین ئەو سیناریۆیانەش کە ده‌كرێت لەم بارەیەوە مه‌زه‌نه‌ی بكه‌ین و لەیادی نەکەین، ئەوەیە کە ڕۆژنامەوانیی کولتوری بە تایبەتمەندێتییەکانییەوە پێكهاته‌ی فره‌ڕه‌هه‌ندی هه‌یە و زۆر مه‌ودا بۆ ناساندن و ڕەخنە و ڕۆشنبیری و كه‌س و ناسنامه و شوێن و دیدی جیاواز دەکاتەوە …
تایبەت بە کولتور مەگەزین