رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

دراوی گریمانەیی لە نێوان حەقیقەت و یاسادا

Facebook
Twitter
LinkedIn

فەیسەڵ عەلی

لەم دواییانەدا قسەی زۆر لەسەر دراوی گریمانەیی و كاریگەرییەكانی لەسەر ئابووریی جیهان دەكرێت، بۆچوونەكان لە نێوان پشتگیر و دژدا بەش بوونە، بەتایبەتی لە سایەی نەبوونی یاسایەك كە كاروبارەكانی پەیوەست بەو دراوە رێكبخات، وێڕای ئەو مەترسییە ئەمنییەی لێی دەكەوێتەوە.كەفائەتی بازاڕ بەهێزتر دەكەنچەمكی دراوی گریمانەیی لە ساڵی 2008 بەدیاركەوت، كە هاوكاتی قەیرانی دارایی و ئابووریی جیهان بوو، ئەوكات یەكەمین دراوی گریمانەیی «بیتكۆین» دەرچوێنرا و دوای ئەویش بە چەند ساڵێك چەندین دراوی تری گریمانەیی لە ناو تۆڕی ئینتەرنێت بەدەركەوتن.دراوی گریمانەیی هیچ بەهایەكی جەوهەری نییە، چونكە بەهاكەی بە هیچ كاڵایەكی سەرەكی یان بە دراوی هیچ دەوڵەتێكەوە گرێ نەدراوە، بەهای ئەم دراوانە لە میانی توانای گواستنەوەی لە ناوچەیەكەوە بۆ یەكێكی تر لە چوارچێوەی سیستمێكی ئەلیكترۆنی تایبەت بەخۆی سەرچاوە دەگرێت، بەبێ ئەوەی هیچ نێوەندێك رۆڵی تیدا بگێڕێت، ئەویش بەندە بەو متمانەی لە نێوان لایەنەكانی مامەڵەكەدا هەیە، تا ئێستاش هیچ رێگەیەكی یاسایی نییە، تا كەسێك بە قبوڵكردنی ئەم دراوانە ناچار بكرێت.لەمەڕ ئەم دراوانە و بنەچە دیجیتاڵییەكەی، راپۆرتێكی سندوقی نێودەوڵەتیی نەخت لەمەڕ جێگیریی دارایی كە لە نیسانی 2018 دەرچووە، دەڵێ: «ئەم بنەچانە بەهۆی تایبەتمەندییەكانیانەوە كەفائەتی بازاڕ بەهێزتر دەكەن، بەڵام لە هەمان كاتیشدا مەترسیی دارایشی هەیە ئەگەر بەبێ هیچ دسپلینێكی یاسایی دروست مامەڵەیان پێوە بكرێت». راپۆرتەكە پێداگیری لەسەر زەرورەتی دانانی یاسایەك دەكاتەوە تا ئابووریی نیشتمانی و وەبەرهێنەران لە هەڵبەز و دابەزی نرخی سود و بازاڕ بپارێزێت، هەروەها خاڵە لاوازەكانی لەڕێی پەرەپێدان و تەعمیمكردنی ئامرازەكانی خۆپارێزییەوە چارەسەر بكات، هەروەها پێویستە بانكە ناوەندییەكان چوارچێوەیەكی دارایی و یاسایی بانكی بۆ زامنكردنی بوونی بنەچە دیجیتاڵییەكان لە ناو ئابوورییەكانیان دابڕێژن، پێناسەیەكی روون بۆ چۆنێتی مامەڵەكردنی لەگەڵ ئەم جۆرە دراوانەدا دابنرێت.״بلۆك چەین״تێڕوانینی دەوڵەتان بۆ دراوی گریمانەیی لێكتر جیاوازن، چونكە هیچ یاسا و لائیحەیەكی یەكگرتوو لە نێوان دەوڵەتاندا نییە لەمەڕ چۆنێتی مامەڵەكردن و ئاڵووێركردنی ئەم دراوانە، حكومەت و بانكە تەقلیدییەكان پارەی چاپكراو دەردەچوێنن، بەڵام دراوە گریمانەییەكان لە میانی پڕۆسەیەكی ئاڵۆزی ئەلیكترۆنی كە پێی دەوترێت «كانزاسازی». مامەڵەكردن بەم جۆرە دراوانە لەڕێی تۆڕی بەربڵاوی كۆمپیوتەرەوە دەكرێت كە لە زۆربەی ناوچەكانی جیهاندا بڵاوە، كە بە پشت بەستن بەو تەكنیكەی پێی دەوترێ «بلۆك چەین» كە بەشدارییەكی گەورەی لە پتەوكردنی مامەڵەكردن بەو دراوە گریمانەییەدا هەیە.ناچنە ژێرباری چاودێریمەترسییە بنچینەییەكانی ئەم جۆرە دراوانە خۆی لە نەبوونی ئەو یاسایانەیە كە كاروبارەكانی رێكدەخات و ناچنە ژێرباری چاودێریی بانكە ناوەندییەكانی دەوڵەتانی جیهان، ئەگەری زۆر هەیە خاوەنەكانی ئەم دراوانە دووچاری زیانی گەورە ببنەوە بەهۆی هەڵبەز و دابەزینی نرخەكەیانەوە، وێڕای ئەوەی هیچ بنچینەیەكیان لە سیاسەتی نەختی چ لەسەر ئاستی دەوڵەتان و چ لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی نییە.پرسیارەكە ئەمەیە، ئایا ئەم جۆرە دراوانە لە ئایندەدا دەبنە كێبڕكێكارێكی راستەقینە و بەهێزی دراوە سیادییەكان و رۆڵیان لە بازاڕە داراییەكاندا دەبێت؟ بەتایبەتی كە ئێستا تەكنەلۆژیای خزمەتگوزاریی دارایی ئیدارەی مامەڵە داراییەكان دەدات، بۆ ئەوەی ئاسۆیەكی نوێی لە شەفافییەت و حوكمڕانی دروست بسەپێنێت و بونیادێكی پێشكەوتوو و زامنكراو بۆ مامەڵە داراییەكان بڕەخسێنێت. لەگەڵ ئەوەی تەكنەلۆژیای خزمەتگوزاریی دارایی رۆڵێكی بەرچاو لە پەرەپێدانی بونیادی ئیرتكازی بازاڕەكاندا دەگێڕێت، بەڵام دەبێ لایەنە پەیوەندیدارەكان لە پەرەپێدانی بونیادی پاراستنی بنەچە دیجیتاڵییەكان لە پڕۆسەی فێڵكردنی دیجیتاڵی و خروقاتە ئەمنییەكان هاوكار بن.

* سەرۆكی مونتەدای ئابووریی كوردستان

هاوشێوە