رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

فریای چالاکان و ڕۆژنامەوانانی زیندانی بکەون

Facebook
Twitter
LinkedIn

کامەران عوسمان

لە ١٨ی ئابی ساڵی ڕابردووەوە تاوەکو ئێستا نزیکەی ٧٦ چالاکوانی مەدەنی دەڤەری بادینان و ڕۆژنامەوان لە هەرێمی کوردستان زیندانیکراون. لەو ژمارەیە، ٢٦ زیندانیان لە زیندانی ئاسایشی گشتی هەولێر لە زینداندا هێڵدراونەتەوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی کە بەدەستکەوتوون:

+ لە ئێستادا دۆسیەی لێکۆڵینەوەی ٢٥ لەو زیندانیانە ڕەوانەی دادگای تاوانەکانی ٢ی هەولێر کراون و بەبێ ئامادەگی پارێزەرەکانیان ئیفاد لەو زیندانیانە وەرگیراوە و لەژێر هەڕەش و چاوسورکردنەوەدا لە ئیفادەکانیاندا ئاماژە بە هەبوونی پلان بۆ ئەنجامادانی کاری مەترسیدار کراوە!.

+ دۆخی دەروونی بەشێک لەو زیندانیانە لە ئاستێکی خراپدایە و بەهۆی دژواری مامەڵەی ئاسایش لەگەڵیاندا زۆربەیان ڕێژەیەکی زۆر لە کێشیان لەدەستداوە.

+ لیستێکی تر لە ناوی چالاکوانان و ڕۆژنامەوانان لە ئاسایشی گشتی ئامادەکراوە بۆ دەستگیرکردنیان. بەشێک لەو چالاکوان و ڕۆژنامەوانانە لەدەرەوەی وڵات و ناوچەی دەرەوەی حوکمی پارتی دیموکراتی کوردستان نیشتەجێن. بۆیە نیازی ئەوە هەیە کە بە غیابی دادگایی ئەو ڕۆژنامەوان و چالاکوانانە بکرێت.

+ لە ئەگەری ئەوەی کە ئاسایش ئەمەی بۆ بچێتە سەر و لەژێر ڕۆشنایی ئەو ئیئفادەیەی کە لەزاری زیندانیانەوە لە ئاسایشەوە بۆ دادگا نێردراوە، بە لایەنی کەمەوە هەریەکێک لەو چالاکوان و ڕۆژنامەوانانەی کە ئێستا لە زینداندان، بۆماوە ٥ ساڵ بۆ ٢٠ ساڵ بە زیندانیکردن سزادەدرێن.

کابینە پۆلیسییەکەی حکومەتی هەرێم، نیازی وایە کوردستان بکات بە زیندانێکی گەورە بۆ هەموو ئەو خەڵکانەی کە ڕووبەڕویان دەبێتەوە و پەردە لەسەر گەندەڵی و خراپەکارییەکانیان هەڵدەماڵێت. با بەهەمووان ڕووبەڕوی ئەو پلانە قێزەونە ببینەوە و فشار دروستبکەین بۆ ئازادکردنی چالاکان و ڕۆژنامەوانانی زیندانی.

هاوشێوە