رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

ئابووریی من

Facebook
Twitter
LinkedIn

د. موسا بەرزنجی

$100=142,250ID
بەهای دینار و ئابووری عێراق؟کاریگەرییە پۆزتیڤ وئەرێنیەکانی دابەزینی بەهای دیناری عێراقی؟
یەکەم : عێراق لە ناو چەندین قەیرانی قووڵدایە و ئاسەوار و دەرئەنجامی ئەم قەیرانانە لە عێراقدا بە ئاشکرا دەرکەوتووە :
١.قەیرانی داراییFinancial Crisis
2.قەیرانی وەبەرهێنان Investment Crisis

  1. قەیرانی تەکنەلوژیاTchnological Crisis
  2. قەیرانی پەروەردە و ئاکادیمیAcademic Crisis
  3. قەیرانی سیاسیPolitical Crisis
  4. قەیرانی ئاسایش بە گشتی بە تایبەت ئاسایشی ئابووری و خۆراک Security crisis
    کە واتە بە دابەزینی بەهای دیناری عێراقی ئەم کۆمەڵە قەیرانانە لە کورت خاێەن و مامناوەنددا چارەسەر نابێت. شیکردنەوە وباسی زۆر لە سەر کاریگەری نێگەتیڤ و سلبییەکانی ئەم سیاسەتە نەختیەی بانکی ناوەندی لە میدیاکاندا کراوە .بەڵام من لایەنی پوزیتڤ و ئیجابی دەبینم .دەبێ ئەوە بڵێم بە هوی قەیرانی ئاکادیمی و زانستی و قەیرانی داتا و زانیاری تەحەدای ئەوە دەکەم کە وا هیچ زانکوی یەک لە سەدان زانکوی عێراق توێژینەوی یەکی زانستی و ئابووری یان بە پێێ داتا و ئامار و مودیلەکانی ئابووی پێوانەیی(اقتصاد قیاسی) ئەنجام نەداوە بۆ ئەوەی کاریگەرییە سلبی وئیجابییەکانی ئەم سیاسەتە نەختییەی بانکی ناوەندی بە ژمارە وڕێژە پێشبینی یا خود خەمڵاندنی بۆ بکرێت.
    دووهەم: دابەزینی بەهای دیناری عیراقی بە هۆی سیاسەتی نەختی بانکی ناوەندی عێراقی و بە هاوئاهەنگی حکوومەتی عێراق ئەنجامدراوە بۆ ئەوەی ئەم ئامانجانە یان کاریگەرییە پوزیتیڤ و ئەرینیانەی لە سەر ئابووری عێراق هەبێت :
    : ١. کۆرتهێنانی بودجە کەم بکرێتەوە بۆ سالی ٢٠٢١ و بەشێک لە کێشەی ئابووری حکوومەت چارەسەر بێت.
    ٢.هاندانی هەناردە کردن و هاندانی کەرتی گەشتوگوزار بۆ ئەوەی دووای کۆرونا گەشتیاری زیاتر سەردانی عیراق بکات. راستە عێراق پشتی بە داهاتی نەوت بەستووە و ٩٥%ی هەناردەی نەوتی خاوە بەڵام هێشتا هەناردەی کانزاکان وبەرو بوومی کشتوکاڵی هەیە و کەرتی گەشتوگزاریش لە کەرتی هەناردەکان ئەژمار دەکرێت.
    ٣ هاندانی وەبەرهێنانی دەرەکی Foreign Direct Investment لە بەر ئەوەی بەهای دینار دابەزیوە وەبەرهێنی بیانی زیاتر روو لە عێراق بکات .ئەمە پەیوەندی بە ئاستی ئاسایشی عیڕاقیش هەیە.
    ٤.کاڵای دەرەکی گرانتر دەبێت و هاندانی بەرهەمهێنانی ناوخویی دەکرێت و ئەمەش ئاستی بەرهەمی ناوخویی زیاد دەکات بە مەرجیک سیاسەتی هاندانی وەبەرهێنانی ناوخویی فەراهە م بێت .هەر وەها لایەنی تەکنەلوژیا و تەکنیکی گرنگە.
    ٥.ئاستی هەناردە کردنی بەرهەمی ناوخویی زیاد دەکات بە مەرجێک لە رووی کواڵیتی ونرخەوە کێبرکێ لە ئاستی ناوچەیی و جیهانی بکات لە گەل وڵاتانی دیکەدا.لە هەندێک کاڵادا توانای کێبرکێ وموناسفەی هەیە وەکو خۆرما و هەنار و هەنجیر و هەنگوێن و کانزاکان.
    ٦.بە پێچەوانەی رای زۆربەی ئابووریناسانی عێراقی و هەرێمی کوردستان،بە هۆی کاریگەرییە ئەرینییەکانی ئەم سیاسەتەوە ،رێژەەی هەژاری لە عێراقدا کەم دەبێتەوە.
    کە واتە ئەم سیاسەتە لایەنی ئیجابی و سلبی هەیە بەڵام بە گشتی ئابووری و بودجەی عێراق بەرەو سیستەم و دامەزراوەیی دەروات. راستەرێژەی هەڵئاوسانی نرخی کاڵای هاوردە بەرز دەبێتەوە.هەروەها ئەمە لە وانەیەجۆریک لە لێبڕینی زیرەکانەی مووچەی فەرمانبەران بێت لە بەر ئەوەی لە کۆرتخایەندا توانای کڕینی فەرمانبەران کەم بکاتەوە!!.بەڵام لە ٢٠٢١دا جوڵەی بازرگانی و بەرهەمهێنانی ناوخویی ورێژەی گەشەی ئابووری عێراق لە بەراورد لە گەل ٢٠٢٠دابەرز بوونەوە بە خوەوە دەبێنێ .لە هەمانکاتدا هەرێمی کوردستان کە بودجەشی دیار نیە و چەند ساڵێکە داڕشتنی بودجەشی راوەستاندووە .سیاسەتی دارایی و نەختی نیە.ئەگەر ئابووری هەرێمی کوردستان بەرەو دامەزراوەیی نەروات و داڕشتنی بودجەی هەرێم دەسپێنەکاتەوە یان لە گەڵ سیاسەتی نەختی و دارایی عێراق هاوئاهەنگ نەبێت ئەوە رەوشی ئابووری هەرێم لە ٢٠٢١دا بەرەو باشتربوونی لێ چاوەروان ناکرێت.
    ت.ب: هەموو ئەم بابەتانەی سەرەوە و هەموو ئەو بابەتانەی ئابووریناسانی عێراقی و کوردستانی هیچ بنەما یەکی واقیعی نیە لەبەر ئەوەی دەبێ بە پێێ داتا و ئامار و مودیلە ئابوورییەکان شروڤە ی گۆڕاوە ئابوورییەکان و سیاسەتی نەختی و دارایی بکرێت و راسپاردەمان هەبێت.کە واتە ئەم شیکردنەوانە تەنیا بیر و ڕا و بواری تیۆری یە !!

هاوشێوە