رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

چۆن زیانی پاشماوەکان و بۆ گۆرین بۆ سوود

Facebook
Twitter
LinkedIn

نووسین: نەبەز سادق

ژینگە یەكێكە لە هۆكارەسەرەكیەكان ,كە كاریگەریەكی گرنگی هەیە لەژیانی مرۆڤدا و مرۆڤ پێویستی پێەتی بۆ ژیان و پێكهێنەری پێویستی ژیانی مرۆڤن وەك ئاو و هەوا و خاك، بەلام لەگەڵ پێشكەوتن لە بواری تەكنەلۆجیای  بیناسازی و پیشەسازی و بازرگانی و ئەلەكترۆنی پاشماوەكان زیاتر ئەبن كە ئەبنە هۆی پیس  بوونی ژینگە، كۆمپانیا بەرهەم هێنەرەكان لە پێناو قازانجی خۆیاندا زۆر جار ئەو شتانەی كە ئەبێتە پاشەرۆی بێسود بەرهەمی ئەهێنن وپاشەرۆیەكی زۆر دروست ئەكات كەئەمەش ئەبێتە هۆی پیس بوونی ژینگە، پیسبونی ژینگەش كارئەكاتە سەر تەندروستی مرۆڤ و توشی جۆرەها نەخۆشی ئەكات ئەگەر سەیرێكی داتاكانی تەندروستی بكەین زیادبوونی رێژەی توشبوون بە نەخۆشیەكانی شێرپەنجە و سییەكان زۆر بووەو زەنگێكی مەترسی دارە كە ڕووبەروی مرۆڤ بوەتەوە، بۆ یە پێویست پلانێك دابنێن بۆ كەم كردنەوە پاشماوەكان، پاشەرۆ بەهەموو جۆرەكانیەوە لە كوردستان و هەڵەبجەش تا ئێستا پلانێك نیە بۆ كۆنترۆڵكردنی هەرچەندە چەند ساڵێك پێش ئیستا ئەو پاشەرۆیانە ئەسوتێنرا و جگە لە خاك و ئاو  هەواشی پیس ئەكرد، بەلام ئێستا ئەكرێت بە ژێرخاكەوە بەلام بەداخەوە تا ئیستا ڕێژەی پاشەرۆكان بەرەو زیادبوون ئەچێت و بازرگانەكان لە پێناوبەدەست هێنانی قازانج هەموو جۆرە مادەیەك ئەهێننە ناوەوە بۆیە پێویستە سنوردار بكرێت وەك عەلاگە و سفرەی سەفەری و هەموو جۆرە ساردەمەنیەكان و خواردنەوە گازیەكان كەلە ناو دەفری پلاستیكدان ئەتوانرێ‌ لەبری ئەوانە مادەیەك بەكار بهێنرێت كە ژینگە پیس نەكات لە جیاتی عەلاگە تورەكە یان زەرفی كاغەز بەكار بهێنرێت وە لەجیاتی خواردنەوە گازیەكان لە ناو پلاستیكدا بێت لەناو شوشەدابێت و  ئەو بوتڵە شوشانە كۆبكریتەوەو و بەكاربهینرێتەوە و پێویستە پلانێك دابنری كە بۆ هۆشیار كردنەوەی خەڵك  هەر لە باخچەی ساوایان تا ئەگاتە زانكۆ بۆ ڕاهێنانیان لەسەر پاك و خاوێنی و هەستكردن بە بەرپرسیاری پاك ڕاگرتنی ماڵ و شەقام باخچەو شوێنە گشتی یەكان و كەم كردنەوەی پاشەرۆكان وە ئەو پاشماوانەش كە ئەمێننەوە  وە ئەتوانریت چارەسەر بكریت بە جیاكردنەوەی خۆڵ و خاشاكی وشك و تەڕ یان جیاكردنەوەی بەدابینكردنی  سەبەتەی پلاستیك بە جیا بۆ  شوشە و مەوادی كانزایی و كاغەز و مەوادی زیانبەخش پاشان دروستكردنی گارگەی ریسایكڵین و ئەو مەوادانەی كە ئەمێنێتەوە ڕێژەیەكی مادەی ئۆرگانیە ئەتوانرێت بڕێكی لێ‌ بكریت بە پەین و بەكار بهێنرێتەوە بۆ  پەیت كردنی زەوی وە بەم پێیە كە رۆژانە لە هەڵەبجە  100 تەن خوڵ و خاشاك فرێ‌ ئەدرێت ئەتوانرێ كەم بكرێتەوە، لە ڕێگەی جیا كردنەوەوە ئەتوانرێ‌ جارێكی كە بەكار بهێنرێتەوە، بۆ نموونە كارتۆنەكان بەكار بهێنرێتەوە بۆ پێداویستی تری مرۆڤ، یان  مادەكانی تر وەك پلاستیك ئاسن دووبارە بەكار بهێنریتەوە، كە لە ئێستادا تەنها بۆ سنوری پارێزگای هەڵەبجە نزیكەی سەد و چل ملیۆ دینار بۆ كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاك و داپۆشینی سەرف ئەكرێت بۆ مانگێك، ئەمەش كولفەیەكی زۆرە ئەتوانرێ‌ كەم بكرێتەوە بۆ نیوەی ئەو بڕە، ئەویش بە گرتنە بەری ئەو هۆكارانەی كە باسمان كرد.

زیاد بوونی پاشماوەكان ئەبێتە هۆی پیس بوونی ژینگە، بەڵام پێویستە  بە شێوەیەكی تەندروست داپۆشینی بۆ بكەین یان لە سوتێنگا (محرقە) تەندروستی بیسوتێنین، بەڵام بەهۆی نەبونی مەحەرەقە پاشماوەكان ئەكرێن بەژێر خاكەوە لەو شوێنانەش پێان ئەوترێت (لاند فیل)، كە پاشماوەی تێدا ژێر خاك ئەخرێت بەشێوەیەكی تەندروستی كە هەموو مەرجەكانی تێدا بێت ئەویش پێویست ئەو شوێنە خاكەكە بەردەڵان بێت نزیك ئاوەدانی نەبێت و  بۆ كشتوكاڵ گونجاو نەبێت و ئاستی ئاو زۆر نزم بێت، بە لیچاتی پاشماوەكە ئاوی ژێر زەوی پیس نەبێت و ئاراستەی با بەرەو ئاوەدانی نەبێت و رۆژانە پاشماوەكان بكرێن بە ژێرخاكەوەو ئەو مەوادە زیانبەخشانە دوور بخرێتەوە، نەكرێن بەژێر خۆڵەوە وەك پاتری و تێزاب و مادە زیانبەخشە كیمیایەكان ، ئەو شوێنانەی كە ئێستا لە نزیك گوندی بانی شار و ئیمامی زامن پاشماوەی تێدا ژێر خاك دەكرێت كە ئەو شوێنانە مەرجەكانی تەندروستی تیدانیە وەك دووری لە سنوری شارو شارۆچكەكان و سەرچاوەی ئاو و كانی و پیس بونی ژینگە، بەڵام بەناچاری و لەبەر نەبونی شوێنی تەندروست لەو شوێنانە ڕۆ ئەكرێت كە بوەتە هۆی پیسبوونی ژینگەی ئەو شوێنانە و لە ئایندەدا مەترسی زۆری هەیە بۆ پیسبوونی ئاو و هەوا و خاكی ئەو شوێنانە، پێویست كارگەی ریسایكلین دروست بكریت كە مادەی كانزایی و پلاستیكی و ڕەق و شل و زیانبەخش و بەسود جیا بكرێنەوەو ئەوانەی كە توانای بەكارهینانەوەیان هەبێت بەكار بهێنرێتەوە وئەوانەی كە ئەتوانریت بگۆریت بۆ جۆری تری مەوادی سودبەخش و بەكار بهێنرتەوە ئەوانەش كە بەتەواوی مادەی بێ‌ سودن ئەكرێت بە ژێر خۆڵەوە لەو شوێنەی كە پێی ئەوترێت لاند فیل، بەڵام خۆشبەختان لە ئێستادا لاند فیڵیكی تەندروستی ئامادە كراوە لە نزیك تەپەكورە  زۆربەی ئیش و كارەكانی تەواو بوە لە ئێستادا ئامادەیە، بەڵام هەندێ‌ كەم و كوڕی بچوكی ماوە پێویستە كۆمپانیای جێبەجێكار بەزوویی تەواوی  بكات و ڕادەستی شارەوانی بكات، ئەم لاند فیڵە لە لایەن لیژنەیەكی پسپۆرەوە شوێنەكەی دیاری كراوە زۆربەی پێوەرەكانی لاندفیلی تەندروستی تێدایە و ڕووبەرەكەی  10 دۆنم ئەبێت و ڕووی ژێرەوەی بە مادەیەك ڕووپۆش كراوە كە ڕێگە بە تێپەڕبوونی مادە زیانبەخشەكان نادات بۆ  تێكەڵ بوون لەگەڵ ئاوی ژێر زەوی و خاك و ڕۆژانە لیچاتەكەی ئەكرێتە حەوزێكەوە و بە تانكەر فڕێ‌ ئەدرێت بۆ شوێنێك كە زیان بە ژینگەو ئاوی ژێر زەوی نەگەیەنێت و رۆژانە ئەو پاشماوەی تر ئەمێنتەوە ئەكرێت بە ژێر خۆڵەوە  وە چواردەوری ئەو شوینە بە درەخت و سەوزایی ئەگیرێت و پاش  ئەوەی ئەو شوێنەش پر بوویەوە  ئەتوانری وەك ساحە یان شوینی سەوزیی بەكا ر بهێنرێت و سود لە گازەكان وەربگیرێت  كە دروست ئەبێت لە ئەنجامی داپۆشینی خۆڵ و خاشاكەوە وە هەروەها بە جۆرێكی تر ئەتوانرێت سودی لێ‌ وەرگرین لە ئەنجامی سوتانی پاشماوەكان لە كورەی تایبەت سود لە وزەكەی وەربگیرێت بۆ بەرهەم هێنانی كارەبا.

بەهاشتاگی

#پێکەوە_دەتوانین_ژینگە_و_ژیانمان_بپارێزین

#ژینگە_ژیانە

لە چوارچێوەی پڕۆژەی(چاودێڕی و خستنەڕووی ڕەوشی ژینگە و بڵاوکردنەوەی هۆشیاری و بنیادنانی تواناکان) کەمپینێکی میدیای پرۆژەکە، کۆمەڵێک کار بە پاڵپشتی رۆژنامەنووسان و ژینگە پارێزان و ناوەندەکانی راگەیاندن بەرهەم دەهێنیت، ژینگە پارێز (نەبەز سادق) ئەم وتارەی بۆ کەمپینەکە ئامادەکردووە.

ئەم پرۆژەیە، لەلایەن رێکخراوی پردێک بۆ- UPP جێبەجێ دەکرێت، بەهاوبەشی لەگەڵ رێکخراوی ئازادبوون، بە پاڵپشتی دارایی یەکێتی ئەوروپا لە رێگەی UNDP و پرۆژەی .“HIWAR”,

هاوشێوە