رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

پەیوەندی نێوان فەلسەفە و پەروەردە لە 10 خاڵدا

Facebook
Twitter
LinkedIn

نووسین: بیجو سامال

وەرگێڕانی چنار عەزیز

Download PDF

١. فەلسەفە و پەروەردە پەیوەندییەکی نزیکیان هەیە بە یەکەوە، بە یەکەوە بەستراون تەواوکەری یەکترن.

٢. پەروەردە و فەلسەفە (دینامیکن) پڕن لە جووڵە، لەبەر ئەوەی هەردووکیان مامەڵە لەگەڵ مرۆڤ و ژیانی مرۆڤدا دەکەن.

٣. فەلسەفە بیردۆزییە، بەڵام پەروەردە کرداریانەیە لەگەڵ سروشتدا.

٤. فەلسەفە ئامانجەکە ڕێکدەخات ژیانێکی باش ڕێکدەخات، بەڵام پەروەردە چارەسەرەکە دەدۆزێتەوە کە تێیدا دەتوانرێت ئامانجی مرۆڤ بەدیبهێنرێت.

٥. فەلسەفە بڕیار دەدات لەسەر پێکهێنانی ژیان، بەڵام پەروەردە کار دەکات لەسەر شکۆمەندی ژیان.

٦. فەلسەفە مامەڵە دەکات لەگەڵ کۆتاییەکاندا، بەڵام پەروەردە مامەڵە دەکات لەگەڵ هەندێک تەکنیکدا بۆ گەیشتن بەو کۆتاییە.

٧. فەلسەفە کار دەکات لەگەڵ هەندێک ئەبستراکتدا، بەڵام پەروەردە لەگەڵ سروشتدا بەرجەستە دەبێت.

٨. ڕاستی و پرەنسیپ دەتوانرێت لە ڕێگەی فەلسەفەوە دابمەزرێن، بەڵام پەروەردە یارمەتی ئەو پرۆسەیە دەدات.

٩. فەلسەفە خۆشەویستی داناییە، بەڵام پەروەردە ئەو خۆشەویستییە کۆدەکاتەوە بۆ تاک.

١٠. فەلسەفە لایەنە جۆراوجۆرەکانی پەروەردە دیاری دەکات، بەڵام پەروەردە بەشێکە لە فەلسەفە، وەک هەمیشە دەڵێین فەلسەفە دایکی هەموو بابەتەکانە.

سەرچاوە:

هاوشێوە