رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

تێگەیشتن لە شێوە (فۆرم) لای جۆرج زیمیل

Facebook
Twitter
LinkedIn

دارا ئەنوەر زۆراب / کۆمەڵناس

زیمیل تەنها سۆسیۆلۆجستێک نییەوبەس، بەڵکو پانتاییەکی فراوانی لە ناو سۆسیۆلۆجیادا هەیە، چونکە زمیل هەم وەک فکرێکی سۆسیۆلۆجی هەم وەک تیۆرسازکردەیەکی سۆسیۆلۆجی، بەتایبەت کە دامەزرێنەری تیۆری شێوەیە، تیۆرێک هەموو پنتەکانی کۆمەڵگەو تاک شی دەکاتەوە، لە ڕێگەی تێگەیشتن لە فۆڕمەکانی دروست بوونی تاک و کۆمەڵگە شیکاری ورد دەکات.
بۆیە گرنگە بەر لەشیکاری ئەم تیۆرە بپرسین ، تاک چییە؟ ئەو بونیادە چییە کە تاک دروست دەکات؟ ئایا تاک دروستکەری کۆمەڵگەیە ؟ یاخود تاک و کۆمەڵگە جودان؟ یان دوو کردەیی پەیوەندین؟

بە دیدگای زیمیل تاک کۆمەڵگە دروست دەکات،بەڵام پرسیاری گرنگ ئەوەیە ئەگەر تاک دروست نەبوبێت ئایا کۆمەڵگە دروست دەبێت؟ ئایا وجودی تاک چیە؟ لە تیۆری شێوەدا وجودی تاک ژیانی کۆمەڵایەتییە، فۆڕمەکانی ژیانی کۆمەڵایەتییە، گۆڕانکاری لە شێوەکان فۆڕمی کۆمەڵایەتی ئۆتۆماتیکی کاریگەرە لەسەر ژیانی کۆمەڵایەتی ، بۆیە بۆ تێگەیشتن لە فۆڕمە کۆمەڵایەتییەکان پێویستمان بە تێگەیشتن بە کۆمەڵگە نییە، بەڵکو پێویستمان بە تێگەیشتنە لە شێوە لە فۆڕمەکانی کرداری تاکەکانی، بە تێگەیشتن لە تاک، تێگەیشتن لە کۆمەڵگە دروست دەبێت.

کەواتە فۆڕمەکانی دروست بونی تاک دروستکەری فۆڕمەکانی دروست بونی کۆمەڵگەیە، بۆیە پرسیاری گرنگ ئەوەیە بونیادی فۆڕمەکانی تاک چیە؟ بێگومان خودی تاک و کۆی دامەزراوەکانە وەک خێزان و پەروەردە و هونەرو وەرزش و کۆی دامەزراوەکانی تر، ئەمەش ئەوە دەخاتە ڕوو فۆڕمی دامەزراوەکان مانا بە وجودی تاک دەدات.

پرسیارە سۆسیۆلۆجیەکانی زیمیل پرسیارە لەسەر بونیادو ناوەڕۆکی دامەزراوەکان، ئەمەش ئەوە دەخاتە ڕوو هەر ناڕێکییەک لە ناڕێکی دامەزراوەیی دا، ناڕێکییە لە بونیادی تاکی دا ، کەواتە پەیوەندی نێوان تاک و دامەزراوە ، تەنها پەیوەندییەکی شێوەیی یاخود فۆڕمی نیە، بەڵکو پەیوەندییەکی کارلێکی و کاریگەرییە بۆ دروست کردن و بونیادنان .
خودی بونیاد چیە؟ لە دیدگای زیمیل بونیاد دروستکارییەکی شێوەیی نییە لەوەی کە دەبینرێت، بەواتە بونیاد شێوە کردەیی نیە، بەڵکو ناوەڕۆک کردەییە، هەر گۆڕانێک لە ناوەڕۆک یاخود هەر دروستکردنێک لە ناوەڕۆک دەتوانێت بونیادی تیادا دروست بکرێت، بۆیە هەمیشە بۆ گۆڕانکاری پێویستمان بە دروستکردنی بونیادە، بەبێ دروستکردنی بونیادی تاکی ناکرێت بونیادی کۆمەڵگەیی دروست بکرێت، بەبێ شێوە ناسینی تاک ناتوانرێت شێوەی گشتی کۆمەڵگە بناسرێت.
ئەم شیکارییە زیملییە ئەوە دەخاتە ڕوو تاک فۆڕمێکی شێوەیی گشتی یە لە ڕەفتارو کردارو پەیوەندی کۆمەڵایەتی …هتد، دروستی دروستکردنی تاک ، پەروەردەکردنی بە فۆڕمە دروستەکان، بونیادنان بە ڕەهەندە بونیادییە دروستەکان، کەهەموو ئەمانە گۆڕانکاری لە ناو دامەزراوە کۆمەڵایەتیەکان و دامەزراوە گشتی و کۆمەڵگەییەکان دەکەن، دواتر بە گۆڕانکاری لە فۆڕمی تاک فۆڕمی دامەزراوە گۆڕانکاری لە کۆمەڵگەش دا دروست دەبێت ، کەواتە شێوە فۆڕم کلیلی گۆڕانکارییە.

کەواتە شێوە وەک هێزێکی بونیادی ناوەڕۆکیە، شێوەی دروستی تاک و شێوەی دروستی کردە کۆمەڵاتیەکان، شێوەی دروستی ڕەگەزە پەروەردەییەکان وەک ڕەگەزی مرۆیی و ڕەگەزی بەرنامەڕێژکراوی بەپرۆگرام کراو،هاوکات بەکۆی شێوەی دامەزراوەکانی تر، لە ژێر چەتری تاکی دروست کۆمەڵگەی دروست بەرهەم دێت .

ئەمە ڕێک ئەو دیدگا زیمیلیە کە دەڵێت تاک کۆمەڵگە دروست دەکات، بۆیە دەتوانین بڵێین لە غیابی عەقڵانیەت و غیابی پەوەردەیی و غیابی توانا مرۆییەکان ، شتێک نابێت ناوزەندە بکرێت بە شێوەو فۆڕم بۆ گۆڕانکاری ، شتێک نابێت بۆ بە کۆمەڵگەیی بوون، بۆیە ئەوەی لەو غیابە شێوەییە بونی هەبێت، دروست دەبێتە هەموو شتێک نابێتە کۆمەڵگە.

هاوشێوە