رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

کۆتا دەرچەی سۆشیالیزم

Facebook
Twitter
LinkedIn

سلاڤۆ ژیژەک

وەرگێڕانی: ئاراس ئەنوەر

سلاڤۆ ژیژەک لە گۆڤارە سایتی https://jacobinmag.com/  دەنووسێت، تەقینەوەی قەیرانە ژینگەییەکانی ئەمڕۆ، دیمەنی واقعانەی کۆتا دەرچوونی مرۆڤایەتی نیشان دەدات. ئایا بڵێی سۆشیالیزم ئەو بەربەستەبێت کە ئەیوەستێنێت، یان تازە بۆ ئەویش درەنگە؟

زانیارییە نوێیەکان ئەوە ڕووندەکەنەوە کە تەنانت دوای بڵاوبوونەوەی پێکوتان “Vaccination” “کە زۆریش بە ناڕێکییە”، ناتوانین قەرەبووی پشوودان و گەڕانەوە بۆ دۆخی ئاسایی پێشوو بکەینەوە.

تانها ئەوە نییە کە پاندەمیک کۆتایی پێ نەهاتووە (ژمارەی تووشبووەکان دووبارە زیاد دەکەنەوە، قەدەغەی هاتووچۆ “Lockdowns” چاوەڕێمان دەکات)، ئاسۆی کارەساتی ترمان لێوە دیارە. لە کۆتایی حوزەیرانی ٢٠٢١دا، گۆمی گەرما – دیاردەیەیەکی کەشوهەوایی کە تێیدا هەتا کۆتا بەرزیی فشار هەوای گەرمی هۆڕدا و پەستانی خستە سەر، پلەی گەرمی بەرزکردەوە و ناوچەی باکوری ڕۆژئاوای ئەمریکا و باشوری ڕۆژئاوای کەنەدای تا بەزری ٥٠ پلەی سیلیزی کوڵاند، بەو هۆیەوە ڤانکۆڤەر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەرمتربوو.

بەپێی نەخۆشیناسی کەشوهەوایی، ئەوە تەنها بەرزبوونەوەیەکە لە پرۆسەیەکی فراوانتر: لە ساڵانی ڕابردوودا، لە ئەسکەندەناڤیای باکوور و سیبریا بە بەردەوامی پلەکانی گەرما لە سەروو ٣٠ پلەی سیلیزییەوە دەبینران. ڕێکخراوی کەشناسی جیهانی وێستگەی کەشوهەوایان لە ڤێرخویانسکی سیبریا– باکوری بازنەی جەمسەری هەیە کە ڕۆژی ٢٠ی حوزەیران ٣٨ پلەی سیلیزییان تۆماکردووە. شارۆچکەی ئۆیمیاکۆن لە ڕووسیا، کە بە ساردترین شوێنی نیشتەجێبوون لەسەر زەوی دادەنرێت، بە ٣١.٦ پلەی سیلیزی لە هەموو کاتەکانی پێشووی مانگی حوزەیرانی گەرمتربووە. بە کورتی: “گۆڕانی ژینگەیی، زەوییەکانی باکوور سووردەکاتەوە”.

ڕاستە، گەرمبوونی زەوی دیاردەیەکی لۆکاڵییە، بەڵام دەرئەنجامی بێزارکردنێکی جیهانی ئەو شێوازە بازنە سروشتییانەیە کە بە ڕوونی پشت بە دەستتێوەردانەکانی مرۆڤ دەبەستێت. لێکەوتە کارەساتبارەکانی ئەم شەپۆلە گەرمییە بۆ زیندەوەران و ژیانی ناو زەریا بە ڕوونی هەست پێکراوە: شارەزایان دەڵێن “گەرمبوونی زەوی بە نزیکەیی یەک ملیار گیانەوەری دەریایی لە کەناراوەکانی کەنەدادا کوشتووە”. “زانای کۆڵۆمبی بەریتانی دەڵێت گەرما چێشتی سەدەفی دەریا دروست دەکات”: “کاتێک بە کەنارەکەدا پیاسەدەکەیت گوێت لە قرقرتی شکانی سەدەفەکان نابێت لە ژێر پێتدا”.

لە کاتێکدا بە گشتی هەوا گەرمتر دەبێت، ئەم پڕۆسەیە لە ناوچە هەستیارەکاندا دەگاتە لوتکە، ئەم ناوچە هەستیارانە دەرنگ یان زوو لە زنجیرەی ئاستی بەرزی مەترسییە جیهانیەکاندا یەکدەگرن. لافاوە کارەساتبارەکەی ئەڵمانیا و بەلجیکا لە مانگی تەمووزی ساڵی ٢٠٢١دا یەکێکی ترە لەو ئاستە بەرزانەی مەترسی، و کێ دەزانێت چی تری بەدوادا دێت. کارەسات شتێک نییە لە داهاتوویەکی نزیکدا دەستپێ بکات، بەڵکو ڕێک لە ئێستادایە، هەروەها لە هەندێک وڵاتی ئەفریقی یان ئاسیای دووردا نییە، بەڵکو ڕێک لێرەیە، لە ناو دڵی ڕۆژئاوای پێشکەوتوودایە. بۆ ئەوەی بە ڕوونی و ڕاستی بیخەینەڕوو، ئێمە دەبێت بۆ ژیانکردن لەگەڵ چەندین قەیرانی هاوکات، ڕابێین.

نەک تەنها شەپۆلی گەرما کە بەلایەنی کەمەوە بەشێوەیەکی کەم بەهەند وەرنەگرتنی دەستێوەردانە پیشەسازییەکانی سروشتەوە بەندە، بەڵکو کاریگەرییەکانی هەروەها بە ڕێکخستنی کۆمەڵایەتیشەوە بەندە. لە سەرەتای تەمووزدا، لە باشووری عێراق، پلەکانی گەرما بۆ سەرو ٥٠ پلەی سیلیزی بەرزبووەوە، وە ئەوەی ڕوویداوە لە هەمان کاتدا تێکچوونی تەواوی دابینکردنی کارەبابوو (بێ فێنککەرەوە، بێ ساردکەرەوە، و بێ هیچ ڕووناکییەک)، ئەو جێیەی کردە دۆزەخێکی زیندوو. ئەم کاریگەرییە کارەساتبارە بە ڕوونی بەهۆی گەندەڵی گەورەی دەوڵەتی عێراقەوە دروستبووە، بەو جۆرەی کە ملیارەها پارەی نەوت دیارنامێنێت و دەچێتە گیرفانی تایبەتەوە.

ئایا دواین ڕێگای دەرچوون لەم دۆزەخی قاتوقڕییە هەیە؟ ئایا ئێستا ئیتر زۆر درەنگە، بۆ ئەوەی تەنها ڕێگایەک بۆ خۆکوژی بێ ئازار بدۆزینەوە؟

لە ئەگەری دەست گەشتن بەو زانیارییانە و زۆرێکیتر لە زانیاری بە شێوەیەکی باش، یەک دەرئەنجامی سادە هەیە کە لێیانەوە هەڵێنجرابێت. بۆ هەموو قەوارە و بوونەوەرێکی زیندوو، بە کۆمەڵ یان بە تاک، کۆتا دەرچە مردنە (لەبەر ئەوەیە کە دێریک هەمفری “Derek Humphry” لە نووسینی کتێبە هاوکاریکراوەکەی ساڵی ١٩٩٢ی بە ناوی کۆتا دەرچوون “Final Exit” ڕاستبوو). قەیرانە ژینگەییەکان کە بەم دواییە دەتەقنەوە، دیمەنی واقعی کۆتا دەرچوونی (خۆکوژی بە کۆمەڵی) خودی مرۆڤایەتی دەکاتەوە. ئایا دوا ڕێگای دەرچوون لەم دۆزەخە لەناوبەرە هەیە، یان ئێستا ئیتر درەنگە بۆ ئەوەی تەنها ڕێگایەکی خۆکوژی بێ ئازار بدۆزینەوە؟

شوێنی ئێمە لە جیهاندا

کەواتە لە ناو ئەم ئازارەدا چی بکەین؟ لەسەرووی هەموو شتێکەوە پیویستە خۆمان لە ژیری باو بپارێزین، بەو پێیەی وانەی قەیرانە ژینگەییەکان ئەوەیە کە ئێمە بەشێکین لە سروشت نەک بنچینەی سروشتین، بۆیە پێویستە ڕێگای ژیانکردنمان بگۆڕین – تاکگەراییمان سنورداربکەین، هاوپشکی نوێ پەرەپێبدەین، شوێنی بەسیتی خۆمان لە نێو ژیان لەسەر هەسارەکەمان قەبوڵ بکەین. یان، وەک جودیت بەتلەر             “Judith Butler” داینابوو، “جیهانێکی شیاو بۆ نیشتەجێبوونی مرۆڤ پشت بە زەوییەکی گەشاوە دەبەستێت کە مرۆڤ تێیدا سەنتەر نییە. ئێمە دژی ژەهرە ژینگەییەکانین نەک تەنیا بۆ ئەوەی ئێمەی مرۆڤ بژین و هەناسە بدەین بە بێ ئەوەی ترس لە ژەهراوی بوونمان هەبێت، بەڵکو دەبێت ئاو و هەوا ژیانیان تێدابێت بەجۆرێک کە ژیانی ئێمەی بە سەنتەرنەکردبێت”.

بەڵام ئایا ئەوە داواکاری گەرمبوونی زەوی و هەڕەشە ژینگەییەکانی ترنین بۆ دەستێوەردانی بەکۆمەڵ بۆ ناو ژینگەکەمان کە دەستێوەردانەکە دەبێت زۆر بەهێزبێت، و دەستێوەردانە ڕاستەوخۆکان بۆ هاوسەنگی ناسکانەی شێوەکانی ژیانکردن؟ کاتێک ئێمە دەڵێین بەرزبوونەوەی ڕێژەی پلەی گەرما دەبێت لە ژێر ٢ پلەی سیلیزییەوە بهێڵرێتەوە، ئێمە وەها قسە دەکەین و کردار دەکەین، نەک وەک ڕەگەزێکی ئاسایی، بەڵکو وەک ئەوەی لەسەر زەوی بەڕێوەبەری گشتی ژیانکردنین. بوژانەوە لەسەر زەوی بە ڕوونی پشت بە “ڕۆڵی بچووک و بیرتیژیمان” نابەستێت– ئەوە پەیوەستە بە ڕۆڵبینینە گەورەکانمانەوە، کە ڕاستییەکە لە ژێر ئەو قسەوباسانەمانەوەیە کە لەسەر سنورداری و لەناوچوونمان دەکرێت.

ئەگەر دەبێت گرنگیش بە ژیانی ئاو و هەوا بدەین، ئەوە بە ووردی بەو مانایە دێت کە ئێمە ئەوەین کە مارکس ناوی لێنا بوونی گەردوونی “Universal Being”، وەک ئەوەی توانیبێتمان لە نەفسی خۆمان بچینە دەرەوە، لەسەر شانەکانمان بوەستین، خۆمان وەک ساتێکی بچووکی کۆی گشتی سروشت ببینین و هەست پێبکەین. هەڵهاتن بۆناو ئارامی و ئاسوودەیی بەسیتی خۆمان لە سنوربەندی و لەناوچوونی خۆمان بژاردە دروستەکە نییە؛ ئەوە دەرچوونێکی هەڵەیە بۆ ناو کارەسات. وەک بوونێکی جیهانی، دەبێت فێرببین ژینگەکەمان بە هەموو تێکەڵە و ئاڵۆزییەکانییەوە قەبوڵ بکەین، ئەمەش ئەو شتانەی وەک زبڵ و پیسبوونی ژینگە دەگرێتەوە و هەستیان پێ دەکەین، هەروەها ئەوەی ڕاستەوخۆ ناتوانین هەستی پێ بکەین ئەو کاتانەیە کە ئەم خۆڵ و پیسییە زۆر بچووکن، یان ئەوەی ئیتر زۆر گەورەدبن کە کۆدەبنەوە. (تەنە گەورەکانی تیمۆسی مۆرتۆن “Hyper Objects” “Timothy Morton”).

بەلای مۆرتۆنەوە، بوون بە ژینگەخواز بە مانای کات بەسەربردن نییە لە شوێنێکی تەواو سروشت پارێزراودا، بەڵکو دەربارەی پێزانینی ئەو سووتووەیە کە لەڕێی شکاندنی کۆنکرێتدا کاردەکات، و پاشان پێزانینە بەرامبەر کۆنکرێت، چونکە ئەویش بەشێکە لە جیهان و بەشێکە لە ئێمە.

مۆرتۆن دەنووسێت: واقع بە “نامۆیی نامۆکان” – ئەو شتانەی کە “هێشتا بە نادیار زانراون” پیسبووە. وە دەنووسێت، ئەم نامۆییەی نامۆ بەشێکی ئاڵۆزی هەموو بەردێکە، درەختێکە، مۆڵگەیەکە، پەیکەری پلاستیکی ئازادییە، کواسەرە، کونەڕەشەکەیە، یان ئەگەر کەسێک بیبینێت بەشێکی ئالۆزی مەیمونی مارمۆسێتیشە؛ بە دانپیانانی ئەو نامۆییە، ئێمە لە هەوڵدانی شارەزابوونی ئامانجەکانمان بەرەو فێربوونی ڕێزگرتن لێیان لە کاتی جموجوڵەکانیان دووردەکەوینەوە. لە کاتێکدا شاعیرانی ڕۆمانسی دەربارەی جوانی و باڵایی سروشت بە سۆزی بەتیینەوە باسییان لێوە کردووە، مۆڕتۆن وەڵامی هەموو نامۆبوونە هەمیشەییاکان دەداتەوە؛ ئەوان جۆری سروشتی هەموو شتێک پێکدەهێنن کە ترسناک، ناشرین، دەستکرد، زیانبەخش، و بێزارکەرن.

ئایا ئەمە نمونەیەکی تەواوی تێکەڵاوییەک نییە وەک چارەنووسی جرجەکانی مانهاتن لە کاتی پەتاکەدا؟ مانهاتن سیستەمێکی زیندووی مرۆڤەکان، سیسرکەکان، وە میلیۆنەها جرجە. لۆکداون لە کوتکەی پەتاکەدا بە واتای ئەوەبوو، لە کاتێکدا هەموو چێشتخانەکان داخراون، ئەو جرجانەی لە زبڵدانی چێشتخانەکاندا دەژیان لە سەرچاوی خواردنەکانیان بێ بەشبوون. ئەمەش بووە هۆی برسی کردنی بە کۆمەڵ: زۆر جرج لە کاتی خواردنی نەوەکانیاندا دۆزرانەوە. داخستنی چێشتخانەکان کە خووی خواردنی مرۆڤەکانی گۆڕی بەڵام هیچ هەڕەشەیەکی لەسەر دروست نەکردن، کارەسات بۆ جرجەکان بوو، جرجەکانی هاوڕێمان.

ڕووداوێکی تری هاوشێوە لە مێژووی ئەم دواییەدا دەکرێت ناوی “چۆلەکە وەک هاوڕێ” بێت. لە ساڵی ١٩٥٨دا، لە سەرەتای بازدانە بەرەپێشچوونە مەزنەکەدا، حکومەتی چین ڕایگەیاند کە “باڵندە ئاژەڵی گشتی سەرمایەداریین”، وە لە هەڵمەتێکی گەورەدا کەوتنە جوڵە بۆ لەناوبردنی چۆلەکە، گومانی ئەوە دەکرا کە ساڵانە بۆ هەر چۆلەکەیەک نزیکەی چوار پاوەند دەنکە دانەوێڵە بخورێت. هێڵانەی چۆلەکە تێکدەدرا، هێلکەکانیان شکێنرا، جوجەڵەکانیان کوژرا، میلیۆنان کەس بە گروپ ڕێکخرابوون، لە مەنجەڵ و قاپەکانیان دەدا و دەنگەدەنگیان دروست دەکرد، بۆ ئەوەی نەهێڵن چۆلەکەکان بحەسێنەوە و لە هیلاکیدا بمرن.

بووژانەوەی زەوی بە ڕوونی پشت بە “ڕۆڵی بچووکتر و زیاتر بیرتیژیمان” نابەستێ– ئەوە پەیوەستە بە ڕۆڵی گەورەترمان، کە ڕاستییەکە لە ژێرەوەی هەموو باسوخواسێکمانەوە دەربارەی سنوربەندی و فەوتانمان دەیانکەین.

ئەم هێرشە جەماوەرییانە زۆرێک لە چۆلەکەکانی لەناوبرد، نزیکبوونەتەوە لە قڕکردنی تەواوەتی. لەگەڵ ئەوەشدا لە نیسانی ١٩٦٠، سەرکردەکانی چین ناچاربوون ئەوەیان بۆ دەربکەوێت کە چۆلەکەکان ژمارەیەکی زۆری مێرووەکانیان لە کێڵگەکاندا دەخوارد، بۆیە جگە لەوەی هەوڵی زیادکردنی برنج ئەدرا، بەڵام بەرهەمی برنج لە دوای قاتوقڕی چۆلەکەکانەوە، بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەمیکرد: لەناوبردنی چۆلەکەکان نیگەرانی و ناڕێکی خستە باڵانسی ژینگەییەوە، مێرووەکان لە ئەنجامی نەبوونی ڕاوکەرە سروشتییەکان، دانەوێڵەکانیان لەناودەبرد. لەم کاتەدا، هەرچەندە زۆر درەنگببوو: بێ بوونی چۆلەکە بۆ ئەوەی بیانخوات، ژمارەی کوللەکان زیادیکرد، وڵاتیان قەرەباڵغ و هەراسان کرد، ئەم کێشەیەش تێکەڵبوو لەگەڵ کێشە ژینگەییەکانی تر کە بەهۆی بازدانە بەرەوپێشچوونە مەزنەکەوە دروست ببوون، لە ناویاندا لەناوچوونی دارستانەکان، خراپ بەکارهێنانی ژەهر و دەرمانی قەلاچۆکردنی مێرووەکان. ناهاوسەنگی ژینگەیی بەهۆی دروستبوونی کێشەی برسییەتییە گەورەکەی چین ڕێکخرایەوە کە بە ملیۆنان کەس لە برسان مردن. سەرەنجام حکومەتی چین پەنای بۆ هاوردەکردنی ٢٥٠ هەزار چۆلەکە لە یەکێتی سۆڤییەتەوە بۆ قەرەبووکردنەوەی دانیشتوان برد.

کەواتە، دیسان ئێمە دەتوانین لەم دۆخە ئەستەم و بەرگەنەگیراوەدا چی بکەین- بەرگەنەگیراوە چونکە دەبێت قەبوڵی ئەوە بکەین کە ئێمە یەکێکین لە جۆری بوونەرەوەکانی سەر زەوی، بەڵام لە هەمان کاتدا بە ئەرکێکی مەحاڵ بارکراوین کە کارکردنە وەک بەڕێوەبەری ژیانی جیهانیی لەسەر زەوی؟ لەوەتەی لە بەدەست ڕاگەشتنی دەرچەی تر، کە ڕەنگە ئاسانتریشبێت، شکستمان هێنا (پلەی گەرمای جیهان بەرزدەبێتەوە، زەریاکان زیاتر و زیاتر پیسبوون)، ئەوە زیاترە و زیاتر دەرکەوت کە دوا دەرچەی پێش کۆتا دەرچە ڕەنگە چەند وەشانێکبێت لەوەی جارێک پێی دەوترا کۆمیونیزمی جەنگ (War Communism).

بەهەر مەبەستێک کە پێویست بێت

ئەوەی لێرەدا لە بیری مندایە هیچ جۆرە چاکسازییەک یان بەردەوامییەک لەگەڵ بوونی سۆشیالیزمی ئێستادا نییە، تەنانەت لە قەبوڵکردنی جیهانی مۆدێلی چینی کەمترە، بەڵکو زنجیرەیەک ڕێوشوێنە کە خودی بارودۆخەکە دەیسەپێنێت. کاتێک، نەک تەنها وڵاتێک، بەڵکو هەموومان ڕووبەڕووی هەڕەشەی مانەوەمان دەبینەوە، ئێمە دەکەوینە حاڵەتی فریاکەوتنی جەنگی کە لانیکەم بۆ دەیان ساڵ بەردەوام دەبێت. بۆ ئەوەی بە سادەیی کەمترین مەرجەکانی مانەوەمان مسۆگەر بکەین، جێگۆڕکێ پێکردنی هەموو سەرچاوەکانمان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ تەحەدا نەبیستراوەکان حەتمییە، لەوانە ئاوارەبوونی دەیان ڕەنگە سەدان میلیۆن کەس بەهۆی گەرمبوونی زەوییەوە.

وەڵامی گەرمبوونی زەوی لە ئەمریکا و کەنەدا تەنیا یارمەتیدانی ناوچە زیان لێ کەوتووەکان نییە، بەڵکو هێرش کرندە سەر هۆکارە جیهانییەکانیشیەتی. وە وەک ئەو کارەساتە بەردەوامی لە باشووری عێراق هەیە، ئەوە ڕووندەکاتەوە کە، بۆ ڕێگرتن لە تەقینەوەی کۆمەڵایەتی، جیهازی دەوڵەت پێویستییەکی زۆری بە توانای پاراستنی کەمترین خۆشگوزەرانی بۆ خەڵکی لە حاڵی کارەساتباریدا هەیە.

هەموو ئەم شتانە- هیوابەخشانە، دەتوانرێت تەنیا لە ڕێگای هاوکاری نێودەوڵەتی بەهێز و ناچاریی، کۆنترۆڵی کۆمەڵایەتی ڕێکخستنەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی، گۆڕانکاری لە خووی بنچینەیی خواردنمان (وەک کەمتر خواردنی گۆشت)، چاودێری تەندروستی جیهانی و هتد، بەدەست بهێنرێن. بە تێڕوانینێکی نزیکتر، ئاشکرایە کە نوێنەرایەتی دیموکراسی سیاسی بە تەنیا بۆ هەستان بەم ئەرکە توانادار نییە. دەسەڵاتی جێبەجێکاری زۆر بەهێزتر کە توانای جێبەجێکردنی پابەندییە درێژخایەنەکانی هەبێت دەبێت لەگەڵ ناوچە خۆڕێکخەرییەکانی خەڵک تێکەڵ بکرێن، هەروەها لەگەڵ پێکهاتەیەکی بەهێزی نێودەوڵەتی کە توانای هەیە بەسەر وەسوەسەی نەتەوە ناڕازییەکاندا سەربکەوێت.

من لێرەدا باسی حکومەتێکی نوێی جیهانی ناکەم– وەها قەوارەیەک کە دەرفەتی گەندەڵییەکی بێ سنوور دەبەخشێت. وە من باسی کۆمیینیزم بەمانای هەڵوەشاندنەوەی بازاڕەکان ناکەم- پێشبڕکێی بازاڕەکان دەبێت ڕۆڵیان هەبیت، هەرچەندە ئەو ڕۆڵەش لەلایەن دەوڵەت و کۆمەڵگاوە ڕێکدەخرێت و کۆنتڕۆڵ دەکرێت. کەواتە بۆچی دەستەواژەی کۆمیونیزم بەکار دەهێنم؟ چونکە ئەوە دەبێت بیکەین بەڕاستی لە چوار لایەنی هەموو ڕژێمێکی ڕادیکاڵی پێکهاتووە.

یەکەم، خۆبەخشیگەرایی “Voluntarism”: کۆمەڵە گۆڕانکارییەکی زۆر پێویست کە لە هیچ قۆناغێکی پێویستیی مێژوویدا نەخشەیان بۆ نەکێشراوە؛ لە دژی مەیلی خۆڕسکی مێژوو بە ئەنجام دەگەیەنرێن – وەک ئەوەی واڵتەر بنیامین “Walter Benjamin” داینا، ئێمە دەبێت لە شەمەندەفەری مێژوو برێکی فریاکەوتن ڕابکێشین. پاشان، یەکسانیخوازی “Egalitarianism”: هاوبەستی جیهانی، چاودێری تەندروستی، و دابینکردنی لانیکەمی ژیانێکی شایستە بۆ هەمووان. دوای ئەوە، هەندێک شێواز هەیە کە ناتوانن ببنە تیرۆر بەڵام وەک ئازادییەکی ڕەق و ئینکار دەردەکەون، وەک ئەوەی کە لە ڕووبەڕووبوونەوەی بەردەوامی پەتاکەدا بەدەستمان هێنا: سنوردارکردنی زۆرێک لە ئازادییە کەسییەکان و شێوازی نوێی کۆنترۆڵکردن و ڕێکخستن. کۆتا خاڵ، متمانە بە خەڵک کردن: هەموو شتێک بەبێ بەشداری چالاکانەی خەڵکانی ئاسایی لە ناو دەچێت.

ڕێگایەک بەرەو پێشەوە

هەموو ئەمانە ڕوانینێکی تاریک و نەخۆش نییە، بەڵکو دەرئەنجامی هەڵسەنگاندنی ئەو واقعەیە کە بەسەرماندا داسەپیووە. ئەگەر ئەم ڕێگایە نەگرینەبەر، ئەوا ئەوەی ڕوودەدات ئەو دۆخە تەواو شێتانەیە کە لە ئێستاوە لە ئەمریکا و ڕووسیا ڕوودەدات: دەسەڵاتی کەمینە لە خۆ ئامادەکردندایە بۆ مانەوەی خۆی لە سەنگەرە گەورەکانی ژێر زەویدا، کە هەزاران کەس دەتوانێت بۆ ماوەی چەند مانگێک تێیاندا بمێننەوە، بە بیانووی ئەوەی کە دەبێت حکومەت تەنانەت لە وەها هەلومەرجێکیشدا کاری خۆی بکات. بە کورتی، دەبێت حکومەت و حوکمڕانی لە کارکردن بەردەوامبێت تەنانەت کاتێک هیچ کەسێک بە زیندووی لەسەر زەوی نییە هەتا حوکماین بکرێت.

حکومەت و بازرگانەکانی ئێمە هەر لە ئێستاوە بۆ ئەو سیناریۆیە خەریکی خۆ ئامادەکردنن، واتە دەزانن زەنگی ئاگادارکردنەوەکە لە ئێستادا لێ دەدرێت. هەرچەندە دیمەنی ژیانی مێگا دەوڵەمەندێک لە شوێنیک لە دەرەوەی زەویییەکەمان ناواقعییە، بەڵام ناکرێت کەسێک خۆی لەو دەرئەنجامە بەدوور بگرێت کە هەوڵی هەندێک لە تاکی مێگا دەوڵەمەندی وەک (موسک “Musk”، بێزۆس “Bezos”، برانسۆن “Branson”) بۆ ڕێکخستنی گەشتە تایبەتەکانیان بۆ بۆشایی ئاسمان، گوزارشت لە فەنتازیایەک دەکات بۆ دەربازبوون لەو کارەساتەی کە هەڕەشە لە مانەوەی ئێمە لەسەر زەوی دەکات. کەوایە چی چاوەڕێی ئێمە دەکات کە هیچ شوێنێکمان نییە بۆ دەربازبوون؟

هاوشێوە