رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

داهاتووی جیهان لە دەستی کێدا دەبێت؟

Facebook
Twitter
LinkedIn

یۆشیکا فیشەر

وەرگێڕانی: ساڤان عەبدولڕەحمان

دەتوانین بڵێین بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ یەکەم قەیرانی جیهانیی سەدەی ٢١ە. تاکە هاوشێوەی قەیرانی ئابووریی مێژوویی ئەم قەیرانە نوێیە، جەنگە جیهانییەکانی سەدەکانی پێشووە.

دەستپێکی جەنگی جیهانیی یەکەم لە ساڵی ١٩١٤دا، تەنها نەبووە هۆی کۆتاییهێنان بە سەردەمی ئاشتی، بەڵکو بووە هۆی وەستاندنی دۆخی جێگیری ئابووریی جیهانی. بە هۆی جەنگەوە گەشەی ئابووری لە تەواوی وڵاتاندا داڕووخا. نەوەیەک دوای ئەو، جەنگێکی دیکەی جیهانی هەڵگیرسا و دواتریش ڕاستەوخۆ جەنگی سارد دەستی پێ کرد. 

جیهان و سیاسەتی جیهانی لە دوای ململانێ سیاسییە بەردەوامەکانی هێز و دەسەڵات وەک لە پێشووتر، تەواو جیاواز بوون. پێش جەنگی جیهانی یەکەم، هێزی ئابووری و سەربازیی ئیمپڕاتۆریەتی بەڕیتانی هەژموونی هەبوو. لە دوای جەنگی جیهانیی دووەمەوە ویلایەتە یەکگرتووەکان جێگەی گرتەوە و دوای ڕووخانی دەسەڵاتی یەکێتیی سۆڤیەت هەیمەنەی زیاتر بوو.

لێرەدا پرسیارەکە ئەوەیە ئایا دابەشکردنی هێز و دەسەڵاتی جیهانی لە دەرئەنجامی قەیرانەکانی ئەم ڤایرۆسەوە چۆن دەگۆڕێن؟ بێگومان قەیرانێکی ئابووریی جیهانیی لەم شێوەیە کاریگەریی جیۆسیاسیی مەترسیداری لێ دەکەوێتەوە؛ ئەگەری هەیە هێزی باڵادەستی ئێستای بهێڵێتەوە، بەڵام بەشێکی بەڵگەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە چین  دەبێتە هێزی باڵادەستی داهاتوو و سەر دەکەوێت و سەدەی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا دەست پێ دەکات.

کێبڕکێی نێوان چین و ئەمەریکا بۆ وەرگرتنی هەژموون بەسەر وڵاتاندا لە سەدەی ٢١دا زۆر لە پێش پەیدابوونی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دەستی پێ کردووە. هەروەها بەوپێیەی ئەمەریکا بە شێوەیەکی خراپ مامەڵەی لەگەڵ ڤایرۆسەکەدا کرد و قەیرانێکی ئابووری کە پێشتر ڕووی نەدابوو، ڕووی دا، بە بڕوای سەرۆکی ئەمەریکا، دۆناڵد تڕەمپ، هەڵبژاردنەکانی تشرینی دووەمی داهاتوو یەکلاکەرەوە دەبن. بەڵام بێگومان چین ڕوونترین هەڵبژاردەیە.

سەرەڕای ئەوەی ئیدارەی تڕەمپ لە هەوڵێکی زۆری بەردەوامیدانە بە هەژموونی خۆی بەسەر جیهان و چیندا، پرسیارێک دێتە پێشەوە ئەویش ئەوەیە: ویلایەتە یەکگرتووەکان لە سەردەمی تڕەمپدا دەیەوێ چی بە دەست بهێنێت؟ ڕابەرایەتیکردنی جیهان بەبێ هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی؟ بێگومان ئەمە هەلی ڕوودانی کەمە.

لە کاتێکدا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا  بیر لە ئامانجە کورتمەوداکانی دەکاتەوە، چین خەریکە خۆی وەک سەرچاوەیەکی جێگرەوە بۆ ڕابەرایەتیکردنی جیهان و وەبەرهێنانی جیهانی دەخاتە ڕوو.

هەر چۆنێک بێت چاککردنەوەی ئەو زەڕبەیەی ویلایەتە یەکگرتووەکان بەری کەوت، بە تایبەت لە دوای شکستی تڕەمپ لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێدا، پرۆسەیەکی قورس دەبێت. چیرۆکی دێرینی سەرکەوتن و باڵادەستبوون لە ئێستادا ڤایرۆسێک دەینووسێتەوە.

لەگەڵ هەموو ئەمانەیشدا، ئەورووپا لە نێو هەردوو هێزەکەدا تیاماوە و نیازەکانی ئەمەریکا بەرامبەر چین پشتگوێ دەخات. ڕێگەچارەیەک بۆ ڕۆژئاوا – ئەگەر هەبێت – بریتییە لە ڕوانین لە بەرژەوەندییە درێژمەوداکان لەسەر بنەمای کێبڕکێی ستراتیژی. شتێکی باشە ئەگەر ئەورووپا لەسەر ئەو ڕێگەچارەیە بڕوات.

لەو سیستمە جیهانییەی چین بەڕێوەی دەبات، ئەورووپا دەیدۆڕێنێت. چین ناتوانێت هاوبەشێکی ڕاستگۆی ئەورووپا بێت لە ڕووی ئەندازیارییەوە. سەرەڕای سێ ساڵی هاوپەیمانی لەگەڵ تڕەمپ، پەیوەندیی ئەورووپا لەگەڵ ئەمەریکا زۆر لە پەیوەندیی داهاتووی ئەورووپا لەگەڵ چیندا باشترە.

بەڵام چین بە ڕاستی گەشەی کردووە و لەوە سەرکەوتووتر بووە کە بتوانین فەرامۆشی بکەین. هەقیقەتەکانی زەمینەی واقیعیش بڕیار لەسەر ئەوە دەدەن.

سەرچاوە (کلیک بکە)

هاوشێوە