رێکخراوی ئازادبوون بۆ گەشەپێدانی بەردەوام

تیۆری سیاسی: ویلیەم مۆریس

Facebook
Twitter
LinkedIn


ویلیەم مۆریس هاوشێوەی کارڵ مارکس ڕەخنەی لە شێوازی کارکردنی دنیای بەپیشەسازبووی دەگرت و پێی وابوو کرێکار لەناو کاردا کەمتر هەست بە چێژ و خۆشیی کارکردن دەکات. ویلیەم مۆریس دیزاینەر، ئەندازیار و شاعیری ئینگلیز لە ساڵی ١٨٣٤ لە خێزانێکی ئینگلیزی لەدایک بووە. دوای ئەوەی زەماوەند دەکات بڕیار دەدات لە باشووری خۆرهەڵاتی لەندەن، لەگەڵ چەند هاوکارێکی دا خانووێک دروست بکات و ئەم ئەزموونەی دەبێتە وانەیەکی گرنگی ئابووری بۆ مۆریس. مۆریس تەواوی کەلوپەلەکانی ناو خانووەکە دروست دەکات و درک بەوە دەکات هەموو ئەم کاڵایانەی خودی خۆی دیزایینی کردووە و دروستی کردووە لە کارگەکان داوای بکردبایە زۆر هەرزانتر و خێراتر بەردەست دەبوون. ئەمەش بووە هۆی دروستکردنی ئەو ئایدیایە کە ئایا ئێمە دەمانەوێت تەنیا کەلوپەل و کاڵاگەلێکمان هەبێت کە بۆ ماوەیەکی کاتی بەردەست بن یاخود داوای کاڵەیەکی باش دەکەین کە بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ بمێنێتەوە؟ سەرئەنجام ئەم پرسیارە وای لە مۆریس کرد کە لەپێناو ئابوورییەکی باشتری کۆمەڵگە پێویست ناکات تەواوی سیستەمی ئابووری بگۆڕین، بەڵکوو ئەوەی گرنگە پەروەردەکردنی کڕیارە. لە رێگەی پەروەردەکردنی کڕیارەوە خواستی کڕیارەکان زیاتر لەسەر ئەو کاڵایانە دەبێت کە سەرەڕای ئەوەی نرخیان لە بەرهەمەکانی کارگەکان بەرزترە، بەڵام خاوەن کوالێتییەکی بەرزن، ئەم خواستی کڕیارانەش دەبێتە هۆی ئەوەی “نرخی گونجاو” بە کاڵاکان بدەن و کرێکار لەم ڕێگەیەوە لەبری بێزاری و ناخۆشی، چێژ لە کارکردن دەبینێت.

هاوشێوە