رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

دامەزراندن و دەرکردنی ئەلیکترۆنی

Facebook
Twitter
LinkedIn

جارید لیندزن

وەرگێڕانی: ژیر دانا

ژیریی دەستکرد، دەتوانیت سەیری فۆرمی کارکردنەکەت بکات. بەڵام لە هەمان کاتدا، ناتوانێت سەیری هەژماری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و دەربڕینەکانی ڕوخسارت بکات و بە هۆی ئەوانەوە لە کارەکەت دەرت بکات؟

چەندین ئامڕازی هەمەجۆر بە کار دێن بۆ دەرخستنی توانای کارکردنی کەسێک لە لایەن کۆمپانیاکانەوە. ڕۆڵی ژیریی دەستکردیش لەم بابەتەدا ڕۆژ بە ڕۆژ گەورەتر دەبێت.

ڕاستە کە ژیریی دەستکرد دەتوانێت سەیری فۆرمی کارکردن بکات و بە ئاسانی لێی تێبگات، بەڵام لە هەمان کاتیشدا، دەتوانێت تەواوی زانیارییە سەرهێڵە تایبەتییەکانی کەسەکە، بپشکنێت و بە پشتبەستن بەو زانیارییە تایبەتییانە بڕیار لەسەر کەسەکە بدات. بە تایبەت چاوپێکەوتنی سەرهێڵ لە ئێستادا زۆر بەرەوپێش چووە. ژیریی دەستکرد دەتوانێت بە ئاسانی سی ڤیی کەسەکان شی بکاتەوە و تەنانەت لە ڕێگەی جووڵەی ڕوخساریشیانەوە دەری بخات کە ئایا ئەم کەسانە، ڕاست دەڵێن یان درۆ. یان ئەگەر کارمەندێک لە کارەکەی دڵخۆش نەبێت، لەوانەیە ژیریی دەستکرد زووتر لە کارمەندەکە ئەم ڕاستییەی بۆ دەربکەوێت. واتە بەردەوام چاودێریی کارمەندەکان بکات، تا بزانێت کامیان ئەگەری بێزاربوون و وازهێنانی لە کارەکەی هەیە.

ئەگەر کۆمپانیاکان بتوانن سوود لە ئەلگۆریزمێکی ژیریی دەستکرد وەربگرن، بۆ دامەزراندنی تۆ، ئەوا دڵنیا بە کە توانای ئەوەیشیان هەیە لە هەمان کار دەرت بکەن، بە ئەلگۆریزمێکی تر. سیستەمە ئۆتۆماتیکییەکان، لە کۆمپانیا گەورەکانی وەک ئەمەزۆن، دەتوانن ڕێژەی بەرهەمی کارمەندەکانیان بە ئاسانی بزانن. هەروەها لێکۆڵینەوەیەکی تایبەت بە بازرگانیی ئەلیکترۆنی ئەوەی دەرخستووە، کە ژمارەی ئاگادارکردنەوەکان لە هەڵە و فێڵکردن لە ئیشەکاندا، لە لایەن ژیریی دەستکردەوە ڕێژەکەی زۆر بەرزتر بووە.

بەڵام هێشتا بیرۆکەی ئەوەی کە ژیریی دەستکرد توانای جێگرتنەوەی تەواوی کارەکانی مرۆڤی هەیە، پرسیار زۆر هەڵدەگرێت. ئەلگۆریزمەکانیش ئەگەری ئەوەیان هەیە کە بە هۆی تاکە وشەیەکی هەڵەوە، هەڵبژاردنێکی باش لە دەست بدەن. ژیریی دەستکرد لە ڕووی ئەوەی کە کۆمپانیاکان پشتی پێ ببەستن بۆ دەرکردنی کارمەندەکانیان، ڕۆڵی ڕۆژ بە ڕۆژ لە زیادبووندایە. بەڵام هێشتا گرنگیی ڕۆڵی مرۆڤ پشتگوێ نەخراوە بە تەواوەتی. کۆمپانیایەکی گەورەی وەک ئەمەزۆن لەم دواییانەدا ئاماژەی بەوەدا کە بەڕێوەبەرەکانیان زیاتر لە ژیریی دەستکرد، ڕۆڵیان هەیە لە دەرکردنی کارمەندەکاندا. کە باس دێتە سەر سەرچاوەی مرۆیی کۆمپانیاکان، ڕۆڵی مرۆڤ تا ئێستایش لە هەموو شتێکی تر لەپێشترە.:

سەرچاوە کلیک بکە

هاوشێوە