رێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی، تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
Search
Close this search box.

کۆبوونەوەی ڕێکخراوەکان لەگەڵ فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکانی عێراق

Facebook
Twitter
LinkedIn

ڕۆژی هەینی، ٨-٣-٢٠٢٤، نوێنەری ڕێکخراوی ئازادبوون، بەشداری لە کۆبوونەوەکی فراوانی ڕێکخراوەکانی پارێزگای سلێمانی لەگەڵ سەرۆک و شاندێکی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکانی عێراق و راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق، تایبەت بە پرسی ڕێکخراوە ناحکومییەکان کرد.

ئامانجی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە ئاستەنگ و ڕێگرییەکانی بەردەم کاری ڕێکخراوەیی لە عێراق و ھەرێمی کوردستان. کۆبوونەوەکە لە لایەن ڕێکخراوی CDO و ڕێکخراوی ئاسود و بە ھەماھەنگیی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکانی عێراق ئەنجام درابوو ، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە ڕێکخراوە ناحکومییەکانی پارێزگای سلێمانی.