7
رۆژی شەمە (26/09/2026) نوێنەرانی تۆڕی هەشتی مارس و هەڵمەتی دژ بەکوشتن و خۆسوتاندنی ژنان، لە ئۆفیسی رێکخراوی ئازادبون، کۆبونەوەیەکیان لەگەڵ نوێنەرانی فیدڕاسیۆنی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و رێکخراوی ئازادبوون کرد.
کۆبوونەوەکە بەمەبەستی هەماهەنگی زیاتر بۆ تۆڕی هەشتی مارس و پاڵپشتی هەڵمەتی دژ بەکوشتن و خۆسوتاندنی ژنان، بوو.
هەریەک لەرێکخراوی ئازادبوون کەخۆیان ئەندامی تۆڕی هەشتی مارس و هەڵمەتەکەن، لەگەڵ فدڕاسیۆنی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی پاڵپشتی و پشتیوانی خۆیان بۆ هەڵمەتەکە دەربڕی.