رێکخراوی ئازادبوون بۆ گەشەپێدانی بەردەوام

ئەنجومەنی بەڕێوەبردن کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا

Facebook
Twitter
LinkedIn

-رۆژی شەمە (٢٠٢٦/١٠/٠٣) ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی فیدراسیۆنی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، بە ئامادەبوونی تەواوی ئەندامەکانی و ئامادەبوونی بەڕێز روناک رەفیق، ئەندامانی ئەنجومەنی بەدواداچوون، کۆبوونەوەی مانگانەی خۆی لە ئۆفیسی رێکخراوی وەلا لە شاری سلێمانی ئەنجامدا.

لە کۆبوونەوەکەدا ئەندامانی ئەنجومەنی بەڕێوەبردن گفتوگۆیان لەسەر چەندین بابەت کرد، لەوانە پێداچوونەوە بە بڕیارەکانی کۆبوونەوەی پێشوو، پرسی رێکارە ناوخۆییەکانی فیدراسیۆن، ئەنجامدانی چالاکی تایبەت بە چەمچەماڵ و راپۆرتی ساڵانەی فیدراسیۆن دەربارەی رەوشی دیموکراسی و دۆخی دامەزراوەکان لە هەرێمی کوردستان.

ئەنجومەنی بەرێوەبردن بریاری پێویستی لەبارەی هەموو ئەو پرسانەوە دا کە گفتوگۆیان لەسەر کرا.

هاوشێوە