رێکخراوی ئازادبوون بۆ گەشەپێدانی بەردەوام

ئەنجومەنی بەرێوەبردن، کۆبوونەوەی مانگانەی خۆی ئەنجامدا

Facebook
Twitter
LinkedIn

-رۆژی سێ شەممە (٢٠٢٦/٠٦/٠٩) ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی فیدراسیۆنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، لە ئۆفیسی ڕێکخراوی ئازادبوون، لە شاری سلێمانی کۆبوونەوەی مانگانەی خۆی بە ئامادەبوونی تەواوی ئەندامان و هەریەک لە بەڕێزان ( شۆڕش ئەمین و ڕووناک رەفیق) ئەندامانی ئەنجومەنی بەدواداچوون، سازکرد.

لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر چەند تەوەرێک کرا:

– پێداچوونەوە بە بڕیارەکانی کۆبوونەوەی پێشوو، تەواو کردنی ئەو ڕێکارانەی مابوون بگیرێنەبەر.

– بڕیاردان لەسەر داوای دوو ڕێکخراو کە داوای ئەندامێتیان پێشکەش بە فیدراسیۆن کردووە.

– تەواوکاری راهێنان و پرسی هەڵسەنگاندنی ناوخۆیی.

– پرسی چەمچەماڵ و ئامادەکاری بۆ چالاکییەکی فراوان لەسەر کێشەکانی ئەو سنوورە.

دوای گفتوگۆ، بڕیاری پێوست لە بارەی هەموو پرسەکان درا.