شەوی (٢٠٢٦/٠٣/٢٥) کاتژمێر (٨:٠٠ بۆ ١٠:٠٠) لە پلاتفۆڕمی زووم، لەسەر دەست پێشخەری فیدراسیۆن، کۆبوونەوەیەکی ڕاوێژکاری لەنێوان چەند ڕێکخراو و چالاکوانێک سازکرا.
ئامانجی کۆبوونەوەکە، گفتوگۆبوو لەسەر دۆخی ئێستا و ڕۆڵی تاکەکەس و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی، لە ڕووبەڕووبوونەوەی دەرەنجامەکانی جەنگ.
بەشداربوان گەڵاڵەی ئەم ڕاسپاردانەیان کردوو، بڕیارە کۆبوونەوەی تر بە مەبەستی گفتوگۆکردنی زیاتر سازبکرێت.
پوختەی پێشنیار و ڕاسپاردەکان:
١. لایەنی ڕێکخراوەیی و هەماهەنگی
•دروستکردنی کۆمیتەیەکی هاوبەش، بە مەبەستی داتاکردنی هەر ڕووداو و پێشێلکارییەک کە ڕوودەدات.
•بەهێزکردنی تۆڕی هەماهەنگی، بۆ گرنگیدان بە هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی ڕێکخراوەکان.
•دروستکردنی ناوەندی قەیرانەکان، بۆ کۆکردنەوەی داتا و زانیاری و بەردەوامیدان بە گفتوگۆکان.
•ئامادەکردنی گەڵاڵەنامە و پلانی کار، بۆ کاتی قورستربوونی بارودۆخەکە.
٢. دۆکۆمێنتکردن و پاراستنی زانیاری
•دۆکۆمێنتکردنی هەموو جۆرە پێشێلکارییەک کە ڕوودەدات.
•جەختکردنەوە لەسەر پاراستنی دۆکۆمێنت و ئەرشیفی ڕێکخراوەکان لە کاتی هەر ڕووداوێکی نەخوازراودا.
•تۆمارکردنی پێشێلکارییەکانی جەنگ بەپێی یاسا و ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان.
٣. فریاگوزاری و کاری مەیدانی
•ئامادەکردنی خەڵکی خۆبەخش بۆ فریاگوزاری خێرا و ڕێگرتن لە قوربانی.
•بەردەوامیدان بە نۆژەنکردنەوەی کەمپەکان و ئامادەکردنی تیمی فریاگوزاری.
•هەنگاوی کردەیی ڕێکخراوەکان بە هەماهەنگی لایەنی حکومی بێت.
٤. هۆشیاری و لایەنی دەروونی
•گرنگیدان بە دۆخی دەروونی ژنان و منداڵان و بڵاوکردنەوەی هۆشیاری بۆ پاراستنی ژێرخانی وڵات.
•بەکارهێنانی پلاتفۆڕمەکان بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵک و جەختکردنەوە لەسەر پێکەوەژیان و دوورکەوتنەوە لە ململانێی سیاسی و مەزهەبی.
•ڕەچاوکردنی بارودۆخی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت.
٥. فشار و هەڵسەنگاندنی سیاسی
•فشار خستنە سەر حکومەتی عێراق بۆ دوورخستنەوەی هەرێم لە چالاکی گروپە چەکدارەکان.
•هەڵسەنگاندنی ڕۆڵی حکومەت بۆ وەڵامدانەوەکانی لە ئێستا و لەکاتی قورستربوونی قەیراندا، بەتایبەت لە سێکتەری کارەبا و سووتەمەنی.
٦. کەرتی پەروەردە (Education)
•رەخساندنی زەمینەیەکی باشتر، بۆ خوێندنی سەرهێڵ (ئۆنلاین).
•ڕەچاوکردنی دۆخی ئابوری هاوڵاتیان لە خوێندنگە و ناوەندەکانی خوێندنی باڵا، بەشێوەیەک کارئاسنییەکان زیاتر لە سوودی خەڵک بێت.
بەشداربووان:
١.ووریا باقر ڕێکخراوی سەنتەری چالاکی لاوان
٢.هاوڕێ قادر ڕێکخراوی سەنتەری چالاکی لاوان
٣.مامۆستا ئەرسەلان تۆری ڕێکخراوەکانی هەڵەبجە
٤.کاردۆ ڕضا / ڕێکخراوی (DHRD).
٥.بژێو دلشاد ڕێکخراوی (CDO)
٦.فەرمان ڕشاد ڕێکخراوی (STOP)
٧.ڕێباز کمال ڕێکخراوی هەڵوێست
٨.بابان جعفر ڕێکخراوی ئازادبوون
٩.ڕوناک ڕفیق ئەنجومەنی بەدواداچوون فیدراسیۆن.
١٠.کنێر عبدللە ئەنجومەنی بەدواداچوون فیدراسیۆن
١١.هۆگر چەتۆ ڕێکخراوی (PAO)
١٢.هەلشۆ عبدلفتاح ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی فیدراسیۆن
١٣.تابلۆ عبدلواحد ڕێکخراوی (SEED)
١٤.مهری بەختیار ڕێکخراوی (واڵا)
١٥.د.بەسمە ڕێکخراوی ئەکادیمیای ژنان
See less