ئەمڕۆ سێشەممە (٢٠٢٦/٠٢/١٧) تیمی یەکسانی ڕەگەزی ئازادبوون، کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان (د.رازاو گوڵێ ،هەڵوێست عبداللە، گەشە دارا حەفید)پێشوازییان لە رێکخراوی سەربەخۆی ژنان کرد کە پێکهاتبوون لە بەرێزان ( بەهار مونزیر، چلچرا سعید ،سۆزان حسن ،شنە علی خەیات). لە سەرەتای دانیشتنەکەدا، پیرۆزبایی خولی نوێی ئازادبوون ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی و ئەندامانی رێکخراو کرا.
تەوەری سەرەکیی دانیشتنەکە هەماهەنگی و بەهێزکردنی کاری پێکەوەیی بوو، لە روانگەی بیر و فکری هاوبەش، سەبارەت بە ئاییندەی کۆمەڵگەی کوردستان؛ ئەو ئاییندەیەی کە خاڵی کۆکەرەوەی هەردوو رێکخراوەکەیە.
هەردوولا ڕایان لەسەر ئەوە هاوتا بوو کە بڕوابوون بە کۆمەڵگەیەکی ئازاد و مەدەنی، دەرەنجامی ڕاگرتنی باڵانسی جێندەری و جێبەجێکردنی یەکسانی نێوان ژن و پیاوە. هەردوو ڕەگەز، هاوشانی یەکتر، دەتوانن ئەم ئامانجە بگەیەنن بە جێبەجێبوون.
